44
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- کێشەکانى پارتى و یەکێتى دەگاتە شایستەى دارایی مووچەخۆرانى هەرێم لە بوجەدا
- دەستەى بومەلەرزەزانى عێراق: لە پێنج مانگى رابردوودا 37 بومەلەرزە لە پارێزگاکانى عێراق تۆمارکراون
- ڤێتێرنەرى: لە 40%ـى ئەو کەسانەى تووشى “تاى خوێنبەربوون” دەبن بەهۆى سەربڕینى ئاژەڵە بە هەڕەمەکى
شەرقولئەوسەت
- زیرەکیی دەستکرد بۆ چارەسەرى پاشەرۆ لە وەرزى حەجدا بەکاردەهێنرێت
- کیێڤ جەختدەکاتەوە سەربارى “قورسى” هێرشى پێچەوانە، بەڵام پێشڕەوییان کردووە
- ئێران و ڤەنزوێلا رێککەوتن لەسەر زیادکردنى ئاڵوگۆڕى بازرگانى سەربارى سزاکانى ئەمریکا
قودسى عەرەبى
- عێراق و میسر 11 لێکتێگەیشتن واژۆدەکەن، سودانى دەڵێت ئاسایشى هەردوو وڵات هاوبەشە
- سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان هۆشدارى دەدات لە دابەشبوونى نێوماڵى کوردى
- سوپاى ئوردن درۆنێکى خستە خوارەوە کە لە سوریاوە هاتووە و مادەى هۆشبەرى پێبووە
عەرەب
- نورى مالیکى بە ئاراستەى دواخستنى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان هەنگاو دەنێت
- کوەیت فڕۆکەى “بیرەقدار”ى تورکى دەکڕێت
- مەغریب گەورەترین پرۆسەى چاکسازیی کۆمەڵایەتى ئەنجام دەدات
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیان
- لە رووداوەکەی شاری نۆتینگهامی بەریتانیا، دوو خوێندکاری زانکۆ و پیاوێکی تەمەن 50 ساڵ بەچەقۆ کوژران
- لە یەکەم دانیشتنی دادگاییدا کە 37 تۆمەتی ئاراستەکراوە، دۆناڵد ترەمپ بەرگرییکرد و نکوڵی لە ئەنجامدانی تاوانەکان کرد
- سەرڕای هاندانی حکومەت، رێژەی هاوسەرگیری لە وڵاتی چین لە کەمبوونەوەدایە
چاینە دەیلی
- بازاڕی سەرمایەداریی چین رۆڵی گرنگی هەیە لە بەرەپێشچوونی کەرتی تەکنەلۆجیای وڵاتەکە
- سەردانی سەۆکی فەلەستین بۆ چین، پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە بەهێزتر دەکات
- دوای بڕیاری گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ یونسکۆ، چین داوا لە واشنتن دەکات لەو بڕیارەدا دڵسۆز بێت
واشنتن پۆست
- بەهۆی دادگاییکردنەکەیەوە، دۆناڵد ترەمپ روبەڕوی جددیترین هەڕەشەی سەر ئازادی ژیانی کەسیی و سیاسیی خۆی بووەتەوە
- لە مانگی رابردوودا رێژەی هەڵاوسان لە ئەمریکا کەمتر بووەتەوە، بەڵام نرخی بەرزی هەندێک کەلوپەل هێشتا بارگرانییە بەسەر خەڵکییەوە
- سەربازانی سوپای ئۆکراین لە هێرشە پێچەوانەکەیاندا بۆسەر سوپای روسیا، باجی قورس دەدەن
عەرەب نیوز
- سعودیە و فەرەنسا پەرە بە پەیوەندییەکانیان دەدەن بۆ داهێنانی تەکنەلۆجی زیاتر لە وڵاتەکانیاندا
- سعودیە بەڵێنی بەستنی کۆنفرانسێک دەدات لە هەفتەی داهاتوودا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاریی مرۆیی زیاتر بۆ سودان
- سوپای ئەردەن درۆنێکی هەڵگریی ماددەی هۆشبەر دەخاتە خوارەوە کە لە سوریاوە رەوانەی وڵاتەکەی کراوە
رۆژنامە تورکییەکان
ئاکشام
- پەرلەمانی تورکیا لەبارەی زیادکردنی موچەی کارمەندان کۆدەبێتەوە
- تورکیا و ئازەربایجان لە سیاسەتی دەرەوەدا پێکەوە کار دەکەن
- یونان دوو رۆژ 25 پەنابەری بە برسێتی زیندانی کرد و دواتر دیپۆرتی تورکیاى کردنەوە
سوزجو
- سکاڵایەکی دیکە لەدژی ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ تۆمارکرا
- کلچدارئۆغلۆ دەست لە سەرۆکایەتیی جەهەپە بەرنادات و دەڵێت، من کاپتنی کەشتییەکەم و پێویستە بیگەیەنمە کەناری دەریا
- سەرۆکی مەهەپە: سیستمی پەرلەمانی خەیاڵێکە و کۆتایی هاتووە
سەباح
- لە شاری سامسون جارێکی دیکە لافاو دروست بوو، هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا
- تورکیا کونسوڵخانەی خۆی لە ناوچەی شوشەی قەرەباغ دەکاتەوە
- ئەردۆغان: ئەوروپا داوا دەکات غازی ئازەربایجان لە رێگەی تورکیاوە بگاتە دەستیان و ئێمەش هاوکارییان دەبین
جومهوریەت
- لە ئەنتالیا پزیشکێک لە کلینیکەکەی هاوسەرەکەی دەکوژێت
- بەهۆی درێژبوونەوەی وەرزی باران بارینەوە، بەرهەمی کشتوکاڵی زیانیان بەرکەوتووە
- کەرتی گەشتیاریی لە تورکیا بەهۆی نۆ رۆژ پشووی فەرمییەوە گەشەی کردووە
رۆژنامە فارسییەکان
کەیهان
- لە ئەمڕۆوە نرخی بلیتی میترۆ لە تاران کەم دەکرێتەوە
- ئێران 18مین وڵاتە لە رووی بەرهەمهێنانی شەکردا
- 19 رێککەوتننامە لە هەموو بوارەکاندا لەنێوان ئیران وەنزوئێلا واژۆ کرا
ئەفکار
- ئێران لە تورکەمەنستانەوە غاز هاوردە دەکات
- ناتانیاهۆ: کاریگەریمان لەسەر دانوستانە ئەتۆمیەکانی نێوان ئیران و ئەمریکا نەماوە
- نیوەی دارستانەکانی باکوری ئێران لەناوچوون و ئێران چاوەڕێی هاوینێکی گەرم دەکات
ئەبرار
- نەتەوە یەکگرتووەکان: زیرەکی دەستکرد لە شەڕی ئەتۆمی مەترسیدارترە
- ئاوی خواردنەوەی تاران پیس بووە و بۆ خواردنەوە ناشێت
- کۆشکی سپی کاردانەوەی لە بەرامبەر سەردانی رەئیسی بۆ ئەمریکا پیشاندا
ئیتلاعات
- وەزیری پیشەسازی، کانزا و بازرگانی ئێران گۆڕا
- سەرۆکی حەشدی شەعبی: ڕۆڵی قاسم سولەیمانی لە هێزەکەماندا هیچ کاتێک فەرامۆش ناکرێت
- فەرماندەیی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران: نەک لە ناوچەکە لە جیهاندا بووینەتە هێزێکی دیاری سەربازی