56
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی مەیڵ
- رۆژی یەکشەممە 616 کۆچبەر لە رێگەی بەلەمەوە گەیشتوونەتە بەریتانیا، ئەمەش بەرزترین ژمارەیە لەمساڵدا
- خۆپیشاندانەکانی چالاکانی ژینگە بۆ وەستانی بەکارهێنانی زیاتری نەوت لە بەریتانیا دەستیپێکردووەتەوە و ئۆپۆزسیۆنیش پشتگیرییان دەکات
- روسیا دەیەوێت کۆنترۆڵی گروپی ڤاگنەر بگرێتەدەست و سەرۆکی گروپەکەش دەڵێت هیچ گرێبەستێکی لەوشێوەیە واژۆ ناکەن
واشنتن پۆست
- بەهۆی بەرێوەچوونی دادگاییەکەی ترەمپ، شاری مەیامی ئەمریکا لە حاڵەتی ئامادەباشیدایە
- بەهۆی روخانی پردێکەوە لە شاری فیلادلفیای ئەمریکا، تەرمی کەسێک دۆزرایەوە و ئاستەنگی گەورەی هاتوچۆ بۆ چەندین مانگ دروستدەبێت
- دوکەڵی ئاگری دارستانەکانی کەنەدا خەریکە لە ئەمریکا نامێنێت، بەڵام مەترسییە تەندروستییەکانی هێشتا ماون
عەرەب نیوز
- هێرشە پێچەوانەکانی ئۆکراین روسیای خستۆتە حاڵەتی بەرگرییەوە لە کاتێکدا کیێڤ چوار گوندی کۆنترۆڵکردووەتەوە
- کاندیدانی سەرۆکایەتی لوبنان خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکەی رۆژی چوارشەممە ئامادە دەکەن
- سەرۆکوەزیرانی فەلەستین هۆشداریی دەداتە بەرپرسانی ئیسرائیل لە دەرکردنی یاسایەک بۆ دابەشکردنی مزگەوتی ئەقسا
چاینە دەیلی
- لە چوارچێوەی زیادکردنی هەژموونی چین لە جیهاندا، پەکین و هیندۆراس پەیوەندییەکانیان بەهێزتردەکەن
- چین خەریکە دەگاتە بەدیهێنانی ئامانجەکەی بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆن لە وڵاتەکەیدا
- بەگوێرەی وتەی شارەزایانی تەندروستیی شەپۆلی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین بەرەو کەمبوونەوە دەڕوات
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- دەتوانرێت سود لە “رێگەى پەرەپێدان” وەربگیرێت بۆ هەناردەکردنى گەنمى هەرێمى کوردستان بۆ بازاڕەکانى جیهان
- عێراقییەکان یادى دامەزراندنى حەشدى شەعبى دەکەنەوە کە پاش فەتواکەى عەلى سیستانى دامەزرا
- لە بودجەدا 50 ملیار دینار بۆ بوژاندنەوەى زۆنگاوەکانى باشوورى عێراق تەرخانکراوە
شەرقولئەوسەت
- پەرلەمانى عێراق بودجەى پەسەندکرد و ناکۆکییەکانى لەگەڵ هەولێر قوڵکردەوە
- ئەمڕۆ ترەمپ لە بەردەم دادگاى میامى ئامادە دەبێت و داوا لە لایەنگرانى دەکات خۆپیشاندانى ئاشتییانە بکەن
- یەکێتى ئەفریقیا: قەیرانى سودان هەڕەشە لە تەواوى ناوچەکە دەکات
قودسى عەرەبى
- بەرپرسێکى عێراقى کەمپى هۆل “بەسەرچاوەى پشتیوانى تیرۆر” وەسفدەکات
- لوبنان: کاتژمێرە یەکلاکەرەوەکان پێش دانیشتنەکەى سبەینێى پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک
- بۆجارى یەکەم.. سەربازێکى رووسى لە پارێزگاى حەلەب کوژراو و چوار سەربازی دیکە برینداربوون
عەرەبى جەدید
- پێشبینى دەکرێت نرخى نەوت داببەزێت
- دادگاییکردنى ترەمپ وەکو جەنگ وایە
- ئێران رێککەوتنى ئەتۆمى کاتى رەتدەکاتەوە
رۆژنامە تورکییەکان
ئاکشام
- ئەمڕۆ پەرلەمانی تورکیا لەبارەی زیادکردنی موچەی کارمەندان کۆدەبێتەوە
- ئەردۆغان: پێویستە جیهان دان بە قوبرسی تورکیدا بنێت
- لە ئەستەنبوڵ گەشتیارێکی روسی کوژرا
سوزجو
- ئەمڕۆ 40 سەرۆک شارەوانی جەهەپە لەگەڵ کلچدارئۆغلۆ کۆدەبنەوە
- لە سوریا یەپەگە چەکدارانی داعش دادگایی دەکات
- لە کەناڵ ئەستەنبوڵ دەست بە دروستکردنی پرۆژەی نیشتەجێبوون دەکرێت
سەباح
- لە ئیزمیر حکومەت پرۆژەی شارەوانی جەهەپەی بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون راگرت
- رۆناڵدینۆ بە سەردانێک گەیشتە ئەستەنبوڵ
- داواکاری هەڵبژاردنی کەسێکی دیکە لە جێگەی کلچدارئۆغلۆ لەنێو جەهەپەدا زیاد بووە
میللی گازەتە
- 16ی ئەم مانگە پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ کۆتایی دێت
- تەنیا 4.8%ی جوتیارانی تورکیا لە چینی گەنجن
- لە جیهاندا 160 ملیۆن منداڵ کار دەکەن
رۆژنامە فارسییەکان
کەیهان
- موچەی کارمەندانی پاککەرەوەی تاران 40% زیاد کرا
- ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و فەنزێلا 416% زیادی کردووە
- فەرماندەی گشتی پۆلیسی دژی مادەی هوشبەری شاری زەرەندیەی پارێزگای مەرکەزی ئێران کوژرا
جمهوری ئیسلامی
- رەئیسی سەردانی فەنزوێلا، نیکاراگوای و کۆبا دەکات
- کەرتی دەرمان لە ئێران روبەڕوی قەیران دەبێتەوە
- 80%ی ئەو منداڵانەی لە شەقامەکانی ئێراندا کار دەکەن بیانین
ئیتلاعات
- حزبوڵلای لوبنان: تاوەکو ئێسرائیل هەبێت، حزبوڵلا بەهێزتر دەبێت
- گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: هیچ رێککەوتنێکی کاتی ئەتۆمی ئەنجام نادرێت
- 25 هەزار خانووی چۆڵ لە تاران هەیە
ئێعتێماد
- کۆبوونەوەی سەرۆکی پەرلەمان و بەرپرسانی بواری باڵاپۆشی بەبێ بەشداری هیچ ژنێک ئەنجامدرا
- لە تاران هێرش کرایە سەر مەلایەک و بە سەختی بریندار کرا
- موحسین رەزایی یاریدەدەری رەئیسی بۆ کاروباری ئابوری دەستی لەکار کێشایەوە