51
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- پەرلەمان بودجەی سێ ساڵی پەسەندکرد
- “بێ متمانەیی” ناونیشانی ناکۆکییەکانی نێوان بەغداد و هەولێرە
- دەستەی دەستپاکی لە ماوەی شەش مانگدا 309 ملیار دینار دەگەڕێنێتەوە
شەرقولئەوسەت
- دادگای عێراقی سزای زیندانی بۆ 51 کەسی گرووپێک دەردەکات، سەرکردەکەیان گوتویەتی “من جوبرەئیلم” و موقتەدا سەدریش بە ئیمام مەهدی دادەنێن
- خامەنەئی رەزامەندە لەسەر رێککەوتنی ئەتۆمی بەجۆرێک کاریگەری نەکاتە سەر “ژێرخانی ئەتۆمی”
- خواستێکی عەرەبی – چینی هەیە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانیەکان
قودسی عەرەبی
- بودجە ناکۆکی نێو ماڵی کوردی قوڵکردەوە
- ئێران و ئەمریکا رەتیدەکەنەوە نزیکبووبێتنەوە لە رێککەوتن لەسەر بابەتی ئەتۆم
- عادل عەبدولمەهدی “خۆپیشاندانی تشرین” بە پیلانگێڕی ناودەبات و روبەڕوی رەخنە دەبێتەوە
عەرەب
- یەکێتی لەسەر حسابی پارتی شەڕی بودجەی بردەوە
- کوردی سوریا دادگایی هەزاران ئەندامی “داعش” دەکەن بە شێوازی دادگای ئاشکرا
- ئاگربەستی سودان وەک خەوێک بوو زوو تێپەڕی، سودانییەکان دووبارە لەگەڵ دەنگی هێرشەکان هەستان لەخەو
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیان
- بەرپرسانی باڵای پارتی پارێزگارانی بەریتانیا داوا لە بۆریس جۆنسۆن، سەرۆوەزیرانی پێشوو دەکەن بێدەنگ بێت و دوای دەستلەکارکێشانەوەکەی دوربکەوێتەوە
- دوای دورکەوتنەوە لەپۆستەکەی وەک سەرۆکوەزیرانی سکۆتلەندا، نیکۆلا ستێرجیۆن، بەتۆمەتی گەندەڵی دارایی، بۆماوەی 7 کاتژمێر لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کرا
- بەرپرسانی ئۆکراین بانگەشەی ئەوە دەکەن لە هێرشە پێچەوانەکەیاندا، سێ گوندیان کۆنترۆڵکردووەتەوە
عەرەب نیوز
- لەیەکەم رۆژی کۆنفرانسی چین و عەرەب لە سعودیە چەند گرێبەستێک بە بەهای 10 ملیار دۆلار واژۆکران
- دوای کۆتاییهاتنی ئاگربەستە 24 کاتژمێرییەکەی سودان شەڕ و پێکدادان لەو وڵاتەدا دەستیپێکردەوە
- بەرپرسانی میسر دەڵێن سێ گەشتیاریی بەریتانی، دوای گڕگرتنی بەلەمەکەیان لە کەناراوەکانی دەریای سوردا، بێسەروشوێنن
واشنتن پۆست
- بەرپرسانی پارتی کۆمارییەکان لە ئەمریکا رەخنە لە دادگای وڵاتەکە دەگرن بەوەی کە ترەمپ مامەڵەیەکی جیاوازی لەگەڵدا دەکرێت
- چالاکییەکانی مرۆڤ بوونەتە هۆی هێنانەدی سەردەمێک لە ئاگرکەوتنەوەی سەخت لە دارستانەکاندا
- لافاوی بەنداوەکەی ئۆکراین ژیانی خەڵکی ناوچە زیانلێکەتووەکانی لەسەروبەندی جەنگدا خراپترکردووە
ساوس چاینە مۆرنینگ پۆست
- چین و سعودیە بەڵین دەدەن پەیوەندییەکانی نێوانیان لە هەر کاتێکی دیکە بەهێزتر بکەن
- بەگوێرەى راپرسییەک، گرژییەکانی نێوان چین و ئەمریکا خەڵکی لە سەنگافورە، کۆریای باشور و فلیپین نیگەران کردووە
- هیندستان و ئەمریکا پەیوەندییە بەرگرییەکانی نێوانیان بەهێزتر دەکەن بۆ ئەوەی کاریگەریی چین و روسیا لاواز بکەن
رۆژنامە تورکییەکان
سوزجو
- سەرۆکی پارتی سەرکەوتن: ئەندامانی ئاکەپە مزگەوتەکانیان کردووەتە باخچەی پشتەوەی ماڵەکانیان
- لە هەرێمی کوردستان دوو “چاوشی” پسپۆڕی سوپای تورکیا کوژران
- لە کۆتایی هەفتەدا 10 هەزار هاوڵاتی بولغازی سەردانی شاری ئەدرنەی تورکیایان کردووە
ئاکشام
- دروستکردنی 456 هەزار و 770 یەکەی نیشتەجێبوون بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە بەردەوامە
- ئەردۆغان بۆ کلچدارئۆغلۆ: لە 13 ساڵدا 12 هەڵبژاردنت دۆڕاندووە
- لە ئەنقەرە لافاو دروستبوو و بە دەیان دوکان و ماڵ زیانیان بەرکەوت
حوریەت
- یانەی تۆپی پێی فەنەرباخچە بووە یەکەمی لیگی کشتوکاڵی تورکیا
- ئەردۆغان: گەلەکەمان جەهەپەی لە هەڵبژاردنەکاندا خستە ژێرخاک
- لە پێنج مانگدا لە هەموو تورکیا 445 هەزار ئۆتۆمبێلی کیلۆمەتر سفر کڕدراون
میللیەت
- سونا کان کەمانژەنی بەناوبانگی تورکیا لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دواییکرد
- قسەکانی کلچدارئۆغلۆ کە گوتی ئێمە نەدۆڕاوین لەنێو جەهەپەدا روبەڕوی رەخنە بووەوە
- لەرێڕەوی ئاوی ئەستەنبوڵدا باجی سەر کەشتیە بیانیەکان زیادکرا
رۆژنامە فارسییەکان
ئارمان ئێمرۆز
- سەرۆکی دادگای تاران: ساڵی رابردوو 300 بەڕێوەبەری حکومی بەهۆی گەندەڵیەوە دادگایی کراون
- ماوەی ئەرکی سەربازی لە ئێران کەم دەکرێتەوە
- خامنەئی: لەگەڵ رێککەوتنداین، بەڵام نابێت دەست بۆ بنکە ئەتۆمیەکان ببرێت
ئێعتێماد
- لە 20 ساڵی رابردوودا بەشێکی زۆری چەکی سوپای عێراق کەوتووەتە دەستی گروپەکانەوە
- لە ئێران مردن لە لەدایکبوون زیاتر بووە
- نەتانیاهۆ: بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بە رێککەوتن چارەسەر ناکرێت
ئەفکار
- خامنەئی: پێشەسازی ئەتۆمی کلیلی پێشکەوتنی ئێرانە
- نرخی ئۆتۆمبێڵ لە ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە
- لە 18 رۆژدا 31 هەزار و 973 حاجی ئێرانی سەردانی مەککەیان کردووە
ئیتلاعات
- ساڵانە بەهۆی کەشوهەوا پیسەوە 13 ملیۆن کەس گیانیان لەدەستدەدەن
- 80%ی هۆکاری پیسی کەشوهەوای تاران ئۆتۆمبێلە کۆنەکانن
- فەخری زوروش هونەرمەندی بە ئەزمون و دێرینی ئێران کۆچی دواییکرد