88
حوریەت
- لە تورکیا پۆلیس دەستبەسەر سکۆتەرەکاندا دەگرێت
- سەرۆکی یەکێتی پزیشکانی تورکیا بەهۆی باسکردنى چەکی کیمیایی دەستگیرکرا
- دامەزراوەی تەکنولۆژیای سەربازی تورکیا، زرێپۆشێکی بێسەرنشینی نمایش کرد
یەنی شەفەق
- لە هەشت ساڵدا 30 هەزار کەس لە دەریای ئیجەدا خنکاون
- 1033 ساڵ سزای زیندانی بەسەر قاچاخچیەکی مرۆڤدا سەپێندرا
- روسیا و ناتۆ بە بەشداری چەکی ئەتۆمی دەستیان بە مانۆڕی سەربازی کرد
قەرار
- کۆمپانیای میتا کە خاوەنی فەیسبوک، ئینستاگران و واتس ئەپە سزای 346 ملیۆن لیرەی بەسەردا سەپێندرا
- هەدەپە و پارتی دەڤا بۆ رێوڕەسمی ‘100 ساڵەی’ تورکیا بانگهێشت نەکران
- عەلی باباجان سەرۆکی پارتی دەڤا: دادوەری لەژێر داری دەسەڵاتدایە
ئاکشام
- سەرۆکوەزیرانی نوێی فینلەندا لەبارەی پرسی پەکەکە سەردانی تورکیا دەکات
- تورکیا دەیەوێت لە ساڵی 2023دا فڕۆکە، موشەک و درۆنی نوێ دروست بکات
- لە ئەستەنبوڵ لەدژی فەتحوڵاچیەکان و لە ئەدەنا لەدژی ئەندامانی داعش دەست بە ئۆپراسیۆن کرا