198
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- سەرەڕای ناکۆکییەکان دواجار مادەی 14ی پرۆژەیاسای بودجە پەسەند کرا
- دوای جێگیرکردنی نرخی دۆلار لە بودجەدا، نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار لە بازاڕی ناوخۆ دابەزی
- دەستەی دەستپاکی جەنگێکی بێ وچانی دژی گەندەڵی دەستپێکردووە
شەرقولئەوسەت
- عێراق رازی بوو بڕی 2.5 ملیار یۆرۆ قەرزی گاز و کارەبا بداتەوە بە ئێران
- تورکیا ئەو راپۆرتانە رەتدەکاتەوە کە باس لە خراپی تەندروستی دەکەن
- عێراق یادی “سپایکەر” دەکاتەوە
زەمان
- بودجە بۆ هەزاران دامەزراندن تەرخانکراوە بۆ وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ
- پلەی گەرما لە 11 پارێزگای عێراق 40ی تێپەڕاندووە
- دوو پارێزگاری پێشووی بەغداد لەلایەن دەستەی دەستپاکی لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت بەهۆی بەهەدەردانی سامانی گشتی
قودسی عەرەبی
- پێکهاتەیەکی سیاسی نوێ لە عێراق دروستبووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی حزبەکانی دەسەڵات
- چاوەڕوانی ئاگربەستێکی یەک رۆژە دەکرێت لە خەرتوم
- ئیدارەی ئەمریکا پشتگیری هێرشێ پێچەوانەی ئۆکراین دەکات
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
سەندەی تایمز
- بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەک دەکەوتووە زانایانی شاری ووهانی چین، پێش ئەوەی کۆرۆنا بڵاوببێتەوە، ڤایرۆسێکی گۆڕاویان دروستکردووە
- بۆ بڵاوکرنەوەی هۆشیاریی لەبارەی نەخۆشی شێرپەنجە، تەندروستی بەریتانیا داوا دەکات رێنمایی پشکنین لەسەر کلێنس و جلی ژێرەوە بنوسرێت
- دوای وازهێنانی لە پەرلەمانتاریی، بۆریس جۆنسۆنی سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا لەلایەن پەرلەمانتارەکانی دیکەی پارتی پارێزگارانەوە پشتی تێدەکرێت
واشنتن پۆست
- لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشی پێچەوانی ئۆکراین، چەکە رۆژئاواییەکان مەترسی لەسەر پوتینی سەرۆکی روسیا دروستدەکەن
- دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، لەماوەی چوار ساڵی سەرۆکایەتیدا بەردەوام پێشێلی یاساکانی پاراستنی بەڵگەنامە نهێنییەکانی کردووە
- مەترسییەکانی سەر ژیانی کرێکارانی دەرهێنانی کانزا لە ئەفریقای باشور هەمیشە پشتگوێ دەخرێن
سەندەی مۆرنینگ پۆست
- بەهۆی کەمبوونەوەی رێژەی دانیشتوان، بچوکبوونەوەی شارە گەورەکانی چین گۆڕانی دیمۆگرافی لەو وڵاتەدا دروستدەکات
- ئەمریکا بۆی دەرکەوتووە کە چین لانیکەم لە ساڵی 2019ەوە، بنکەیەکی سیخوڕیی لە کوبا هەبووە
- ئیلۆن مەسک، خاوەنی تێسلا و تویتەر دەڵێت شاری شەنگەهای چین ئۆتۆمبێلی کارەبایی بە باشترین کوالیتی دروستدەکات
عەرەب نیوز
- هاوڵاتییانی ئیسرائیل لە دژی چاکسازییەکانی کەرتی دادوەریی توڕەن و خۆپیشاندان لە وڵاتەکەدا بەردەوامە
- شا سەلمانی پاشای سعودیە میوانداریی لە هەزار کەس لە حاجیانی فەلەستین دەکات کە کەسوکاریان بوونەتە قوربانی ناکۆکییەکانی ئیسرائیل
- حوسییەکانی یەمەن بۆ ئازادکردنی 17 کەس لە ئەندامەکانیان، داوای باج و سەرانە لە رێکخراوەکانی یەمەن دەکەن
رۆژنامە فارسییەکان
ئێعتێماد
- بەختیار عەلی بۆ ئێعتێماد: ئایین و سیاسەت ڕۆڵی گەورە دەگێڕن لە ئاڵۆزکردن و تەمومژاویکردنی مانای تاواندا
- رەئیسی: ئێران لەدژی شەڕی ئوکراینایە
- خاوەن پێداویستی تایبەت لە ئێران روبەروی بێکاریەکی گەورە بووەتەوە
ئەفکار
- ئەمریکا لە هاوپەیمانی ئێران، روسیا و چین زۆر ترساوە
- بەرهەمهێنانی سەربازی وەزارەتی بەرگری ئێران 81٪ زیادی کردووە
- پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ لە ئێران 12 ملیۆن تۆن گەنم بەرهەم بهێندرێت
ئیتلاعات
- سێ ملیار دۆلاری ئێران لە عێراق دەگەڕێندرێتەوە
- ماکرۆن: ئێران لایەنێکی دیاری چارەسەری قەیرانی ئوکراینە
- فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران: ئەمریکا بەهێزترین وڵاتی جیهان نییە
جمهوری ئیسلامی
- ئێران و ئەمریکا بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لە عەمان دانوستان دەکەن
- ئیسرائیل هەوڵ دەدات ئارامی باکوری ئەفریقا تێکبدات
- ئێران لە 11 مانگی رابردوودا بە بەهای 357 ملیۆن دۆلار کەلوپەلی نێو ماڵی هەناردەی دەرەوە کردووە
رۆژنامە تورکییەکان
سەباح
- لە یاری کۆتایی نێوان مانچستەر سیتی و ئەنتەر میلاندا داهاتی ئەستەنبوڵ 100 ملیۆن یۆرۆ بوو
- لە ئیزمیر شارەوانی جەهەپە باڵەخانەی ناکوالیتی دروست کردووە
- هێزی تایبەتی ئیتاڵیا کەشتیەکی تورکیا لە دەستی قاچاخچیەکان رزگار کرد
سوزجو
- ئەڵمانیا دوای پزیشکەکان پەرستیارە تورکەکانیش وەردەگرێت
- داوا دەکرێت موچەی کارمەندان لە تورکیا بکرێتە دۆلار
- لە تورکیا تێچووی گەشتێکی یەک حەفتەیی بۆ دوو کەس گەیشتووەتە 35 هەزار لیرە
تەقویم
- ئەگەری هەیە پارتی گەلی کۆمار دابەش ببێت
- ئەردۆغان فەرمانی لێکۆلینەوەیەکی وردی لە تەقینەوەکەی کارگەی دروستکردنی موشەکداوە
- رۆژی سێشەممە موچەی کارمەندە حکومیەکان زیاد دەکرێت
ئاکشام
- ئەردۆغان دوای هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆک بۆ یەکەمجار سەردانی قوبرس و ئازەربایجان دەکات
- ئیبراهیم کالن بۆ یەکەم جار وەک سەرۆکی میت وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە
- لە هێرشێکی موشەکیدا بۆ سەر پارکێکی سۆماڵ 22 منداڵ کوژران