شەممە 10ی حوزەیرانی 2023 کاتژمێر 02:30 خولەکی شەو
هەرچەندە ئاڵۆزییەکەی هۆڵی پەرلەمان کە لەکاتی پەسەندکردنی ماددەی 14 دروستبوو ئاسایی بووەوە و دواتر 16 ماددەش پەسەندکرا، بەڵام سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بڕیایدا کۆبوونەوەکان بۆ رۆژی چوارەم درێژبکاتەوە و 11 کاتژمێری دیکە و لە یەکی نیوەڕۆدا کۆبوونەوەکان دەستپێبکەنەوە
—————————————————————-
شەممە 10ی حوزەیرانی 2023 کاتژمێر 02:07 خولەکی شەو
هاوکات خالید شوانی وەزیری دادی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو پێشنیازەی یەکێتی کە پەسەندکرا بۆ لەتکردنی کوردستان نییە، ئەگەر بودجە و مووچەی پارێزگایەکی هەرێم نەدرێت راستەوخۆ بەغداد دەینێرێت، پێشتر ڤیان سەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی راگەیاندبوو، ئەوەی یەکێتی کردوویەتی دژی قەوارەی هەرێم و حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
پارتی لە پەسەندکردنی ئەم بڕگەیەی ماددەی 14 ناڕازی بوو، بۆیە بایکۆتی کۆبوونەوەکەی کرد بەڵام دواتر گەڕایەوە دانیشتنەکە و لە ئێستادا ماددەکانی ،25.26،27،28،29،30،31،32،33،34،35،36 پەسەندکراون
شەممە 10ی حوزەیرانی 2023 کاتژمێر 12:15 خولەکی شەو
ماددەی 14ی پرۆژە یاسای بودجە پەسەندکرا، ئەو بڕگەیەی یەکێتی داوای دەکرد پەسەندکرا بۆ ئەوەی لەئەگەری ناڕەزایەتی لە دابەشکردنی بودجەی پارێزگایەکی هەرێم ، پارێزگاکە راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ بەغداد بکات
بەهۆی ناڕەزایەتی بەشێک لە پەرلەمانتارانەوە دانیشتنەکە راگیرا
شەممە 10ی حوزەیرانی 2023 کاتژمێر 11:20 خولەکی شەو
شەممە 10ی حوزەیرانی 2023 کاتژمێر 11:00 خولەکی شەو
241 پەرلەمانتار لە ناو پەرلەمانی عێراق ئامادەن بۆ کۆبوونەوە
—————————————————————
شەممە 10ی حوزەیرانی 2023 کاتژمێر 10:55 خولەکی شەو
دارا سێکانیانی پەرلەمانتاری یەکگرتوو: بەردەوامین بۆ ئەوەی بڕگەی گێڕانەوەی پاشەکەوتی موچە بگەڕێتەوە ناو پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق
دارا سێکانیانی: هەواڵی خۆش دەبیستن ڕێژەی پاشەکەوت لە سەدا 10 وە بەرز دەبێتەوە بۆ لەسەدا 12
————————————————————–
شەممە 10ی حوزەیرانی 2023 کاتژمێر 10:30 خولەکی شەو
کاروان یاروەیس پەرلەمانتاری یەکێتی: سەرۆکایەتی پەرلەمان و پەرلەمانتاران لە هۆڵی پەرلەمانن جۆرێک لە لێتێگەیشتن بۆ تێپەراندنی بودجە هەیە
————————————————————–
شەممە 10ی حوزەیرانی 2023 کاتژمێر 10:16 خولەکی شەو
وەزیری دارایی هەرێم: ئەو گۆڕانکاریانەی لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراق کراون و تایبەتن بە دەسەڵات و ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم پێچەوانەی دەستوور و هەموو ئەو بڕیار و رێکەوتن ولێکتێگەیشتنانەن کە کراون
————————————————————–
شەممە 10ی حوزەیرانی 2023 کاتژمێر 8:40 خولەکی شەو
جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەدایە لەگەڵ بەشێک لە سەرۆک فرۆکسیۆنەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی و سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمان
————————————————————–
شەممە 10ی حوزەیرانی 2023 کاتژمێر 7:30 خولەکی ئێوارە
ئاژانسی هەواڵی عێراق: سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەکۆبوونەوەدایە لەگەڵ پەرلەمانتارانی پارتی بۆ رێککەوتن لەسەر ماددەی 14ی پرۆژەیاسای بودجە
————————————————————–
شەممە 10ی حوزەیرانی 2023 کاتژمێر 6:30 خولەکی ئێوارە
ئاژانسی هەواڵی عێراق: بەهۆی ئامادەنەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران، کۆبوونەوەی پەرلەمان دواخرا
————————————————————–
شەممە 10ی حوزەیرانی 2023 کاتژمێر 12:30 خولەکی نیوەڕۆ
نەوەی نوێ: ئەمڕۆ هەموو هەوڵێک دەدەین بڕگەی پاشەکەوت بخەینەوە بوودجە، رێککەوتنی پارتی و یەکێتی بۆ لابردنی برگەی پاشەکەوت کارێکی زۆر نا ئەخلاقی بوو
————————————————————–
هەینی 9ی حوزەیرانی 2023 کاتژمێر 1:30 خولەکی شەو
پەرلەمانى عێراق دانیشتنەکەى هەڵگرت بۆ کاتژمێر 5ى ئێوارەى شەممە
————————————————————–
هەینی 9ی حوزەیرانی 2023 کاتژمێر 10:30 خولەکی شەو
مادەکانى 19 و 20ى بودجەى عێراق پەسەندکران
مادەى 18ى بودجە پەسەندکرا
دەنگدان لەسەر مادەکانى 14 – 15 – 16 – 17 دواخرا
مادەى 13 کە تایبەتە بە هەناردەکردنى نەوتى هەرێمى کوردستان پەسەندکرا
بەگوێرەى مادەی 12 لە 12.67%ـى بودجەى عێراق بۆ هەرێمى کوردستان تەرخان دەکرێت
پەرلەمانى عێراق مادەى 12ى پرۆژەیاساى بودجەى پەسەندکرد کە تایبەتە بە پشکى هەرێمى کوردستان
پەرلەمانى عێراق مادەى 12ى پرۆژەیاساى بودجەى پەسەندکرد کە تایبەتە بە پشکى هەرێمى کوردستان
پەرلەمانى عێراق مادەکانى 10 و 11ى پرۆژەیاساى بودجەى پەسەندکرد
پەرلەمانى عێراق مادەى نۆى پرۆژەیاساى بودجەى پەسەندکرد
پەرلەمانى عێراق مادەى دووى پرۆژەیاساى بودجەى پەسەندکرد کە دوێنێ دواخرابوو
————————————————————–
هەینی 9ی حوزەیرانی 2023 کاتژمێر 9:26 خولەکی شەو
ڤیان سەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی: ئێمە وەكو پارتی بەهەموو جۆرێك لەگەڵ ئەوەین پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران بدرێتەوە
————————————————————–
هەینی 9ی حوزەیرانی 2023 کاتژمێر 8:46 خولەکی شەو
فراکسیۆنى یەکگرتوو لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنووسیدا: پارتى و یەکێتى بڕگەى پاشەکەوتى موچەیان لابرد
————————————————————–
هەینی 9ی حوزەیرانی 2023 کاتژمێر 8:36 خولەکی شەو
دانیشتنى پەرلەمانى عێراق دەستیپێکردەوە و دەنگ بە مادەکانى پرۆژەیاساى بودجە دەدرێت
————————————————————–
هەینی 9ی حوزەیرانی 2023 کاتژمێر 8:03 خولەکی شەو
سۆران عومەر ئەندامى پەرلەمانى عێراق: بڕگەى پاشەکەوتى موچە لە پرۆژەیاساى بودجە لابرا
————————————————————–
هەینی 9ی حوزەیرانی 2023 کاتژمێر 7:33 خولەکی ئێوارە
دانیشتنى پەرلەمانى عێراق راگیراوە و فراکسیۆنەکان لە گفتوگۆدان
————————————————————–
هەینی 9ی حوزەیرانی 2023 کاتژمێر 6:48 خولەکی ئێوارە
دانیشتنى پەرلەمانى عێراق بۆ دەنگدان بە بودجە دەستیپپێکرد و 180 پەرلەمانتار ئامادەن
————————————————————–
هەینی 9ی حوزەیرانی 2023 کاتژمێر 1:40 خولەکی نیوەڕۆ
حەلبووسى و مەندەلاویى گەیشتنە بیناى پەرلەمان.. دانیشتنى دەنگدان لەسەر بودجە دەستپێدەکاتەوە
————————————————————–
پێنجشەممە 8ی حوزەیرانی 2023 کاتژمێر 12:30 خولەکی شەو
زوومی بەغداد: دانیشتنی پەرلەمان بۆ سبەینێ هەینی کاتژمێر یەک دواخرا
————————————————————–
پێنجشەممە 8ی حوزەیرانی 2023 کاتژمێر 12:15 خولەکی شەو
زوومی بەغداد: ماددەکانی پێنج،شەش، حەوت و هەشت پەسەندکرا
زوومی بەغداد: ماددەی چوار سڕایەوە
زوومی بەغداد: ماددەی یەک و سێ پەسەند کراو ماددەی دوو دواخرا
————————————————————–
پێنجشەممە 8ی حوزەیرانی 2023 کاتژمێر 11:50 خولەکی شەو
شیروان جەمال: هەندێک بڕگەی مادەی 13 و 14 لە پرۆژەیاسای بودجە هێشتا کێشەی لەسەرە و دەنگدان لەسەریان دەکەوێتە یەک دوو رۆژی داهاتوو
شیروان جەمال، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی بۆ زووم: ئەمشەو تەنها دەنگ بە مادەکانی 1 تا 12ی پرۆژەیاسای بودجە دەدرێت
————————————————————–
پێنجشەممە 8ی حوزەیرانی 2023 کاتژمێر 11:15 خولەکی شەو
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە دەستیپێکرد
————————————————————–
پێنجشەممە 8ی حوزەیرانی 2023 کاتژمێر 9:45 خولەکی شەو
بەئامادەبوونی 258 پەرلەمانتار دانیشتنی پەرلەمان دەستپێدەکات