43
سەباح
- ئەمڕۆ.. دەنگ بە کابینەکەى سودانى و بەرنامەى حکومەتەکەى دەدرێت
- پێشبینى دەکرێت سودانى 16 وەزارەت پێشکەش بکات و ئەوانەى دیکە بە وەکالەت بەڕێوەببرێن
- پەرلەمان پێداگرە لەسەر دەرکردنى یاسا بۆ داخستنى کەلێنەکان و کۆتاییهێنان بە گەندەڵى
شەرقولئەوست
- رۆژنامەکە وێنەیەکى دوێنێى خۆپیشاندانەکانى سەقزى بڵاوکردووەتەوە کە کچە کوردێک پەنجەى سەرکەوتنى بەرزکردووەتەوە
- لە چلەى ژینا ئەمینیدا، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان، ئێران دەهەژێنن
- عێراق.. ئەمڕۆ حکومەتەکەى سودانى دەچێتە بەردەم پەرلەمان بۆ وەرگرتنى متمانە
قەبەس
- حکومەتى کوەیت دەیەوێت “دادپەروەریی” لە سیستمى موچەدا دروست بکات و جیاوازى زۆر نەهێڵێت
- مامۆستایەکى پەروەردەى ئیسلامى لە کوەیت کە خەڵکى میسرە، تۆمەتبارە بە “بێزارکردنى سێکسى” چەندین منداڵ
- بە تۆمەتى وەرگرتنى 500 دینار وەکو بەرتیل، ژنە فەرمانبەرێکى کوەیت بە چوار ساڵ زیندانى و دەرکردنى لە کار سزادرا
قودسى عەرەبى
- ئێران: پۆلیس بە توندى روبەڕوى گردبوونەوە فراوانەکانى چلەى ژینا بووەوە.. ئینتەرنێت بچڕا
- مالیزیا ئەو ژنەى دەستگیرکرد کە سەرپەرشتى تۆڕەکەى مۆسادى دەکرد و پلانیان بۆ فڕاندنى فەڵەستینییەکان دانابوو
- عەسائیبى ئەهلى حەق کازمى تۆمەتباردەکات بە هێنانى کاڵاى ئیسرائیلى بۆ عێراق