19
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەلەگراف
- بەهۆی ئەوەی پەرلەمانی بەریتانیا تۆمەتباری کرد بەوەی بەشداریی چەند ئاهەنگێکی کردووە لە سەردەمی کۆرۆنادا، بۆریس جۆنسۆنی سەرۆکوەزیرانی پێشوو دەستی لە پەرلەمانتاریی کێشایەوە
- دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا تۆمەتبارە بەوەی چەند فایلێکی نهێنی تایبەت بە چەکی ئەتۆمیی لە گەرماودا شاردووەتەوە
- دوای ئەوەی چەند منداڵێک بەهۆی تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکەیانەوە بۆماوەی 40 رۆژ ونبوبوون، بە زیندوویی لە دارستانەکانی ئەمازۆندا دۆزرانەوە
چاینە دەیلی
- چین ئامادەیە پەیوەندەییەکانی لەگەڵ ئەفریقای باشووردا بەهێز بکات
- شرۆڤەکارە بەناوبانگەکانی جیهان دەنگۆکانی ئەمریکا لەبارەی پێشکەوتنەکانی چین رەتدەکەنەوە و یەکێک لە پێشکەوتووترین وڵاتانی جیهان ناوی دەبەن
- بەهای دۆلاری ئەمریکی لە جیهاندا رووی لەدابەزینە بەهۆی ئەوەی ئەمریکا وەکو چەک لە دژی وڵاتانی دیکە بەکاری دەهێنێت
عەرەب نیوز
- ئۆکراین لە دەستپێکی هێرشی پێچەوانە بۆ سەر هێزەکانی روسیا، تانکە نوێیە رۆژئاواییەکان لە بەرەی پێشەوەی جەنگدا بەکاردەهێنێت
- بەهۆی گرژییەکانی نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و لوبنان لەسەر سنوری نێوان وڵاتەکانیان، نەتەوەیەکگرتووەکان دوای ئارامکردنەوەی دۆخەکە دەکات
- بۆیەکەمجار لە مێژووی تورکیادا ژنێک دەبێت بە سەرۆکی بانکی ناوەندیی وڵاتەکە
یوئێس ئەی تودەی
- دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا جگە لەوەی تۆمەتبارە بە بردنە دەرەوەی فایلە نهێنییەکانی کۆشکی سپی، تۆمەتباریشە بەوەی نیشانی میوانەکانی داون
- بەگوێرەى داهێنانێکی نوێی پزیشی کارکردن لەسەر جیناتەکانی مرۆڤ دەبێتە هۆکارێک بۆ دۆزینەوەی چارەسەری شێرپەنجە
- بەردەوامیی دوکەڵی ئاگریی دارستانەکانی کەنەدا کێشەی تەندروستیی بۆ هاوڵاتییانی ئەمریکا دروستکردووە
رۆژنامە فارسییەکان
ئەخبار سەنعەت
- فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی ئێران و وەزیری بەرگری تورکیا لەبارەی هاوکاری سەربازی قسەیان کرد
- وەزارەتی ناوخۆى ئێران: کۆمەڵگەی ئێران قەیرانی کەمی گەنجی هەیە
- بەنداوەکانی ئێران بەگوێرەی ساڵی رابردوو زیاتر ئاویان گلداوەتەوە
ئازەربایجان
- رەنگە ئێران و سعودیە لە بواری وزەی ئەتۆمیدا پێکەوە کار بکەن
- داهاتی ناوخۆی ئێران بەگوێرەی ساڵی رابردوو 45% زیادی کردووە
- ئەمساڵ 800 ملیۆن مەتر سێجا ئاو بۆ دەریاچەی ورمێ دابین کراوە
پیشڕۆ
- حکومەت دەیەوێت ئینتەرنێت بگەیەنێتە هەموو گوندەکانی ئێران
- دەوڵەت پرۆژەیەکی بۆ روبەروبونەوەی گەمارۆدانی سەر ئێران ئامادەکردووە
- گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: چالاکیە موشەکیەکانمان بەگوێرەی یاسای نێودەوڵەتی مافێکی رەوایە
کەیهان
- ئەمساڵ لە ناوچەکە بارانێکی زۆری هاوینە دەبارێت
- ئێران هەموو جۆرە رێککەوتنێکی کاتی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا رەتدەکاتەوە
- مافیاکانی میوزیکى ئێران بازرگانی بە کچانەوە دەکەن
رۆژنامە تورکییەکان
سوزجو
- داوا دەکرێت جەژنانەی خانەنشینان 15 هەزار لیرە بێت
- کلچدارئۆغلۆ: دیار نییە خۆم بۆ پۆستی سەرۆکی جەهەپە هەڵدەبژێرمەوە یان نا
- 200 یۆرۆییەک یەکسانە بە 24 دانە 200 لیرەیی
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
- 200 زیندانی سیاسی لە زیندانەکانی تورکیادا هەن کە سزاکانیان تەواو بووە، بەڵام ئازاد ناکرێن
- لە 17ی ئەم مانگەدا گەورەترین فیستیڤاڵای ژنان لە ئەڵمانیا ساز دەکرێت
- لە گەڤەڕ چاوشێکی پسپوڕ کە منداڵێکی کردە ژێر ئۆتۆمبێڵەوە و گیانی لەدەستدا ئازاد کرا
تورکگون
- میت لە منبج ئەندامێکی هەواڵگری یەپەگەی دەستگیر کرد
- ئەگەری هەیە بەشێکى زۆری ئەندامانى جەهەپە و پارتی باش دەستلەکاربکێشنەوە
- 12 کەس بە تاوانی بە قاچاخهێنانی ئۆتۆمبێل لە دەرەوەی وڵات لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیرکران
جومهوریەت
- دابەزینی بەهای لیرە مەترسی لەسەر کەرتی دەرمان دروستکردووە
- کارمەندە حکومیەکان دەڵێن، ئەو رێژە هەڵاوسانەی کە حکومەت ئاشکرای دەکات راست نییە
- خوێندکاران لە ئەستەنبوڵ بەهۆی گرانبوونی نرخی خوێندنگا تایبەتەکان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا