33
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلى تەلەگراف
- هێرشى پێچەوانەى هێزەکانى ئۆکراین دەستیپێکرد.. تانکە رۆژئاواییەکان بەکاردەهێنرێت
- قەیرانى کەرتى تەندروستیی بەریتانیا بەردەوامە و پێشبینى دەکرێت لە هاوینى ئەمساڵدا خراپتر بێت
- داوا لە ترەمپ دەکرێت رۆژى سێشەممە لە بەردەم دادگاى فیدراڵى ئامادەبێت بە تۆمەتى بردنە دەرەوەى بەڵگەنامەکانى کۆشکى سپى
واشنتن پۆست
- ئامانجى هێرشە پێچەوانەکانى ئۆکراین بۆ گرتنەوەى ئەو شوێنانەیە کە روسیا لە هێرشەکانى ساڵى رابردوودا داگیریکردوون
- دووکەڵى ئاگرى دارستانەکانى کەندا هێشتا لە ئەمریکا بەردەوامە و کەشوهەواى وڵاتەکەى خستووەتە دۆخێکى مەترسییەوە
- سەربارى تۆمەتبارکردنى بۆ جارى دووەم لەلایەن کۆشکى سپییەوە، هێشتا ترەمپ دەتوانێت خۆى بۆ پۆستى سەرۆکایەتیی ئەمریکا کاندید بکات
چاینا دەیلى
- شى جینپینگ سەرۆکى چین داوا دەکات زیاتر پەرە بە بەرهەمهێنانى وزەى خاوێن بدرێت
- نوێنەرى چین لە ئەمریکا داوا دەکات پەیوەندییەکانى نێوان هەردوو وڵات بهێنرێنە سەر رێگە راستەکە
- بەگوێرەی راپرسییەک دەرکەوتووە زۆرینەى هاوڵاتییانى ئەوروپا لەگەڵ ئەوەدان یەکێتى ئەوروپا رۆڵێکى بێلایەن بگێڕێت لەنێوان ئەمریکا و چیندا
عەرەب نیوز
- هەندەرانى یانەى “ئیتیحاد”ـى سعودى پێشوازییەکى گەرم لە کەریم بنزیمە دەکەن
- نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت چاکسازییەکانى کەرتى دادوەریی ئیسرائیل هەڕەشەن بۆسەر فەڵەستین
- سعودیە داوا لە وڵاتانى رۆژئاوا دەکات هاوڵاتییە “داعشییە” دەستگیرکراوەکانیان لە سوریا بگێڕنەوە بۆ وڵاتەکانى خۆیان
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- لە کۆبوونەوەى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژى داعش لە ریاز، جەخت لە هاوهەڵوێستى ئەمریکا و وڵاتانى کەنداو کرایەوە لەبەرامبەر دۆسییەکانى ناوچەکەدا
- خێرسۆن نقووم دەبێت و زێلێنسکى ناوچە زیانلێکەوتووەکان بەسەردەکاتەوە
- رۆژنامەى تەلەگرافى بەریتانى دانراوە بۆ فرۆشتن
قودسى عەرەبى
- ئەمریکا دەستوەردان دەکات بۆ ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانى یەکێتى و پارتى
- وەزیرى دەرەوەى سعودییە دەڵێت، ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل هیچ سودێکى نییە بەبێ ئاشتى لەگەڵ فەڵەستین
- وەزیرى دەرەوەى عێراق: سێ هەزار “تیرۆرست”مان لە سوریاوە گەڕاندووەتەوە و زۆرینەمان دادگاییکردووە