32
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەلەگراف
- ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ئەمڕۆ بە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رادەگەیەنێت بەریتانیا پێشەوایەتی بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی زیرەکی دەستکرد دەکات
- شازادە هاری بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیا لەبەردەمی دادگا ئامادەبوو بۆ سكاڵاکردن لە رۆژنامەی میرەر سەبارەت بەو تۆمەتانەی لەدژی مێگانی هاوسەری هەڵبەسترابوون
- هێزەکانی ئۆکراین لە سێ لاوە هێرشیان کردە سەر هێزەکانى روسیا، هێرشەکان وەک سەرەتای دەستپێکردنی هێرشی پێچەوانە دەبینرێن
ساوس چاینە مۆرنیگ پۆست
- بەهۆی کەمبوونەوەی خواست لە بازارەکانی جیهاندا، هەناردەی بەرهەمەکانی چین کەمیکردووە و چین هەوڵدەدات لەناوخۆدا بەرهەمەکانی ساغ بکاتەوە
- نیویۆرک پێش شاری هۆنگ کۆنگ کەوتەوە و بە فەرمیی بوو بە یەکەم شاری جیهان لەڕووی گرانیی تێچووی ژیانەوە بۆ خەڵکی بیانی
- سیناتۆرەکانی ئەمریکا داوا لە بەڕێوەبەری کۆمپانیای تیکتۆکی چینی دەکەن شێوازی پاراستنی داتاکانی بەکارهێنەرانیان لە ئەمریکا بۆ روونبکاتەوە
واشنتن پۆست
- دوکەڵی ئاگری دارستانەکانی کەنەدا، ئەمریکا دەخنکێنێت و بۆنەکانی وڵاتەکە هەڵدەوەشێنێتەوە
- سەرەڕای کۆتاییهاتنی رێکارەکانی خۆپارێزی کۆرۆنا لە چین، هێشتا بەشێک لە هاوڵاتییانی ئەو وڵاتە دەستبەرداری جێبەجێکردنی رێنماییەکان نەبوون
- بەڕێوەبەری گشتی تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی دوای چەندین هەڵەی گەورە لە بەرنامەکان و ناڕەزایەتی کارمەندەکانی لە کارەکەی دورخرایەوە
عەرەب نیوز
- ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: ئەمریکا پابەندە بە پەیوەندییە هاوبەشەکانی لەگەڵ وڵاتانی کەنداودا
- حوسییەکانی یەمەن دەستیان بە ئەنجامدانی چەند هێرشیکی نوێی زەمینی و درۆنیی کردووە لە وڵاتەکەدا
- لە دوای هەوڵی ناتانیاهۆ بۆ سنوردارکردنی دەسەڵاتی دادوەریی، کامالا هاریسی جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: دیموکراسییەتی ئیسرائیل پێویستی بە دادگایەکی سەربەخۆیە
رۆژنامە تورکییەکان
حوریەت
- ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ: هەوڵەکانمان بۆ گۆڕانکاری بەردەوامە
- ئەردۆغان لەبارەی شەڕی ئوکراینەوە لەگەڵ پوتین و زێلێنیسکی قسەی کرد
- نەعمان کورتولموش بە کۆکردنەوەی 301 دەنگ کرایە سەرۆکی پەرلەمان تورکیا
سەباح
- بەهۆی راگەیاندنی نۆ رۆژ پشووە کەرتی گەشتیاری لە تورکیا جموجوڵی تێکەوت
- لە مانگی تشرینی دووەمدا یەکەم تورک دەچێتە بۆشایی ئاسمان
- کلچدارئۆغلۆ: حکومەت پسوڵەی سێ مانگی کارەبای بەسەر یەکەوە لەسەر زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە حساب کردووە
یەنی شەفەق
- لە ئەستەنبوڵ نەخۆشخانەیەکی منداڵان دروستدەکرێت کە خانەوادەکانیان دەتوانن لەگەڵیان بمێننەوە
- 100 دۆلار گەیشتە نزیکەی دوو هەزار و 500 لیرە
- سوید ئەندامێکی پەکەکە رادەستی تورکیا دەکاتەوە
ئاکشام
- بەرپرسێکی فەتحوڵاچییەکان دوای شەش ساڵ لە ئەستەنبوڵ دەستگیرکرا
- تەرمی ژنێکی تەمەن 30 ساڵ کە لە لافاوەکەی ئاماسیا بێسەروشوێن ببوو، دۆزرایەوە
- ویلیام بورنس سەرۆکی سی ئای ئەی بە نهێنى سەردانی دورگەیەکی نزیک لە تورکیا کردووە
رۆژنامە فارسییەکان
ئەفکار
- رەئیسی: پێویستە رای گشتی لە گۆڕینی کاتژمێری کار لە شەشی بەیانیەوە رازی بکرێت
- بڕیارە ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران سەردانی ئەمریکای لاتین بکات
- تالیبان لەبارەی بەردانەوی ئاوی رووباری هێرمەند بۆ ئێران نەرمی نواندووە
جمهوری ئیسلامی
- مەترسی بێئاوی لە ئیران جددیە
- نەتەوە یەکگرتووەکان: رێککەوتنی ئێران و سعودیە لە بەرژەوەندی ناوچەکەدایە
- پێدەچێت ئێران و ئەمریکا لە چەند هەفتەی داهاتوودا لەبارەی پرسی ئەتۆمی رێکبکەون
ئیتلاعات
- تەنیا 11%ی زەویەکانی ئێران بۆ کشتوکاڵ دەشێن
- بانکی جیهانی: ئەمساڵ ئابوری ئێران بە رێژەی 2.2% دەبوژێتەوە
- ئێران نیگەرانە لە چالاکیە ئەتۆمییەکانى ئیماڕات
پیشرۆ
- لە ئێران بەکارهێنانی دەرمانی ئەنتی بایۆتیک زیادی کردووە
- ئێران 33 تڕلیۆن مەتر چوارگۆشە گازی سروشتی هەیە
- بەرهەمی شیرەمەنی لە ئێران گران دەبێت