35
دەیلی تەلەگراف
- ریشی سوناک چاو بە بەرزبوونەوەی باجدا دەخشێنێتەوە و بە دواخستنی پرۆژەیاسای بودجە 15 ملیار پاوەن بۆ حکومەت دەگەڕێنێتەوە
- شا چارڵزی سێیەم نازناوی راوێژکاری دەوڵەت بە شازادە ئێدوارد و شازادە ئان دەبەخشێت بۆئەوەی بتوانن لە غیابی ئەودا کاروباری بازرگانی بکەن
- پۆلیسی ئێران تەقە لەو خۆپیشاندەرانە دەکات، کە لەسەر گۆڕی ژینا ئەمینی گردبوونەوە و کۆمەڵێکیشیان لێ دەستگیر دەکات
دەیلی ئێکسپرێس
- مەترسییەکان زیاد دەبن دوای ئەوەی 10 کۆچبەری ئەلبانیا بە نایاسایی لە کەناڵی ئینگلیز پەڕینەوە بۆ بەریتانیا
- ‘هەموو رێگاکان بەرەو کریمیا دەڕۆن’ ئەفسەرێکی سوپای ئەمریکا وردەکاری پلانی ئۆکراینا بۆ لێدانی گورزی جەنگی روسیا دەخاتەڕوو
- چین تۆمەتبارە بە دانانی بنکەی پۆلیسی نهێنی لە بەریتانیا و بەو هۆیەوە ئەو وڵاتەی ‘زۆر نیگەرانکردووە!’
گاردیان
- نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری لە گەرمبوونی پلەی گەرمی زەوی دەدات بە 2.5 پلەی سلیزی
- لە ئێران هەزاران کەس بەشداری لە چلەی ماتەمینی ژینا ئەمینی دەکەن و بۆ بڵاوەپێکردنیان پۆلیس گازی فرمێسکڕێژ بەکاردەهێنێت
- لە یەکەم رۆژی کارکردنیدا ریشی سوناک بڕیارەکانی لیز ترەسی هەڵوەشاندەوە، واز لە دەرهێنانی نەوت دەهێنێت و رەتیدەکاتەوە خەرجییەکانی بەرگری زیادبکات
میترۆ
- هاندەرانی تۆپی پێی ‘هاوڕەگەزخوازانی بەریتانیا’ بەرەو مۆندیالی قەتەر دەڕۆن، وەزیری دەرەوەش داوا دەکات رێز لە کلتور و یاساکانی قەتەر بگرن
- ڤلادیمێر پوتین چاودێری زنجیرەیەک مەشقی ئەتۆمی نوێی سوپاى وڵاتەکەى کردووە
- خێزانە بێهیواکانی پاکستان لە کاتی خۆرگیراندا منداڵە نەخۆشەکانیان دەخەنە نێو لمەوە، بەو هیوایەی چارەسەریان بکات