132
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- سبەى وادەى دەنگدانە لەسەر بودجە.. یەکێتى رازییە و پارتى ئاماژە بە بایکۆتکردن دەکات
- پێشبینى دەکرێت ئەمساڵ هەرێمى کوردستان 150 هەزار تۆن زیاتر گەنم بەرهەم بهێنێت
- سەرۆکى دەستەى دراوە داراییەکان پێشبینى دەکات پاش پەسەندکردنى بودجە بەهاى دۆلار بەرامبەر دینار دابەزێت و نرخەکەى جێگیربێت
مەدا
- سبەى پەرلەمان دەنگ بە یاساى بودجە دەدات، هەواڵەکان باس لە ئەگەرى رێککەوتن دەکەن لەگەڵ هەرێمى کوردستان
- سودانى: 9%ـى عێراقییەکان لەنێو زبڵخانەکاندا دەژین
- لێبوردنى نێودەوڵەتى داواى ئاشکراکردنى چارەنووسى 643 فڕێنراو لە حکومەتى عێراق دەکات
قودسى عەرەبى
- لێدوانێکى دزەپێکراوى وەزیرى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنى عێراق کە ستایشى رژێمى سەدام دەکات، مشتومڕى ناوەتەوە
- هەرسهێنانى بەنداوەکەى ئۆکراین هێرشى پێچەوانەوەى وڵاتەکە دوادەخات
- تاران باڵیۆزخانەکەى لە ریاز کردەوە
شەرقولئەوسەت
- حکومەتى عێراق هەنگاوى زیاترى بڕى لە جەنگى بودجەدا
- رۆژێکى دوور و درێژى هەڵبژاردن لە کوەیت.. پێشبینى دەکرێت رێژەى بەشدارى لە 53% بووبێت
- کەریم بنزیمە تاوەکو ساڵى 2026 پەیوەندى بە یانەى “ئیتیحاد”ى سعودییەوە کرد
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیان
- بەهۆی تەقاندنەوەی بەنداوەکەی ئۆکراین، کارەساتی ژینگەیی روویداوە و زێلێنسکیش دەڵێت، روسیا بۆئەوە تەقاندوویەتەوە تا پێشڕەوییەکانی سوپاى ئۆکراین رابگرێت
- نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، چەند رۆژێک پێویستە بۆئەوەى زیانەکانی هەرەسهێنانی بەنداوەکەی ئۆکراین دەردەکەون
- داهێنەرانی زیرەکی دەستکردی ChatGPT دەڵێن نازانن زیرەکی دەستکرد مرۆڤایەتی رزگاردەکات یان لەناوی دەبات
چاینە دەیلی
- شی جینپینگ، سەرۆکی چین داوادەکات چارەسەری پرسی بەبیابانبوونی دارستانەکانی وڵاتەکە چارەسەر بکرێت و ئاسایشی ژینگە بپارێزرێت
- چین تاکە وڵاتە لە دەرەوەی کیشوەری ئەمریکا بووەتە هۆی رەخساندنی زیاتر لە یەک ملیۆن هەلی کار لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- کۆمپانیا چینییەکان وەک بەشێک لە پرۆژەی رێگای ئاوریشمی، گەشەسەندنی سەوز لە عێراقدا بنیاد دەنێن
واشنتن پۆست
- دوای تەقاندنەوەی بەنداوەکەی ئۆکراین، لافاو لە چەندین شارۆچکەی ئۆکراین دروستبووە و بە هەزاران کەس بێ ماڵوحاڵ بوون
- پێش هێرشەکەی ئۆکراین بۆسەر بۆری گواستنەوەی گازی سروشتیی لە روسیاوە بۆ ئەوروپا، ئەمریکا بە پلانەکەی زانیوە
- بەهۆی بەردەوامی شەڕ، هەڵاوسان و رێژەی سوو، ئابوریی جیهان لە پاشەکشەدایە
عەرەب نیوز
- دوای چەندین ساڵ لە ململانێ و ناکۆکی، ئێران باڵیۆزخانەی خۆی لە سعودیەدا کردەوە
- دروستکردنی موشەکی بالیستی خۆماڵیی لەلایەن ئێرانەوە وڵاتانی رۆژئاوای لەبارەی توانا سەربازییەکانی ئەوڵاتەوە نیگەران کردووە
- لە سەردانێکیدا بۆ سعودیە، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سعودیە لەبارەی پەیوەندییە دوولایەنەکانیان کۆبووەوە
رۆژنامە تورکییەکان
یەنی شەفەق
- ئەمریکا گروپێکی 25 کەسی پەکەکە بە هەلیکۆپتەر لە شەدادەوە بۆ سلێمانی گواستووەتەوە
- بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە لە تورکیا لەگەڵ پشووی فەرمی هەفتانە، نۆ رۆژ پشوو راگەیەندرا
- چاغاتای کلچ وەک راوێژکاری یەکەمی ئەردۆغان دیاریکرا
سوزجو
- پرۆفیسۆرێکی بواری سیاسەت: دەسەڵات چینی مامناوەندى لەناوبردووە
- سنوری هەژاری لە تورکیا 12 هەزار لیرەی تێپەڕاند
- ئەندامانی تۆڕێکی مامەڵەکردن بە ئەندامانی لەشی مرۆڤ کە خەڵکی سوریان لە ئەستەنبوڵ دەستگیرکران
سەباح
- ئەردۆغان: کۆتایی بە قسە و باسی گرانی لەنێو هاوڵاتیاندا دەهێنین
- نەعمان کورتولموش کاندیدی دەسەڵات بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان سەردانی پارتە سیاسیەکانی کرد
- لە لافاوەکەی دەریای رەشدا دووکەس گیانیان لەدەستدا و کچێکی گەنجیش بێسەروشوێنە
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
- لە تورکیا و باکوری کوردستان لە ماوەی مانگی ئایاردا 62 ژن کوژراون
- قوبرس کوردێکی رادەستی ئەڵمانیا کرد کە 10 ساڵ بە تۆمەتی ئەندامێتی پەکەکە لە زینداندا بوو
- لە ساڵی 2022 لە زیندانەکانی تورکیادا 78 زیندانی سیاسی گیانیان لەدەستداوە
رۆژنامە فارسییەکان
ئارمان ئێمرۆز
- بە ئامادەبوونی رەئیسی موشەکی هایپەرسونیکی نوێ بەناوی (فەتاح) تاقیکرایەوە
- 60ی ئەو منداڵانەی لە ئێران کار دەکەن ئاوارەن
- حکومەت بەڵێنێکی نوێی بۆ بوژاندنەوەی دەریاچەی ورمێ دەدات
کەیهان
- موشەکە نوێکەی سوپای پاسداران بە ناوی فەتاح لە 400 چرکەدا دەگاتە ئیسرائیل
- ئوکراینا: پێدەچێت ئێران بەرلە شەڕی ئێمە و روسیا درۆنی رەوانەی روسیا کردبێت
- نرخی یەکەی نیشتەجێبوون 25٪ کەمی کردووە
رویداد ئێمرۆز
- ئێران بەبێ چارەسەری تەواوەتی هیچ رێککەوتنێکی ئەتۆمی لەگەڵ رۆژئاواییەکان واژۆ ناکات
- ئەمریکا پێشوازی لە کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئێران لە سعودیە دەکات
- ساڵانە 35 ملیۆن تۆن خواردەمەنی لە ئێران لەناودەچێت
ئیتلاعات
- ساڵانە 185 هەزار تۆن پلاستیک لە ئێران بەرهەم دەهێندرێت
- عەبدوڵلاهیان: کەس ناتوانێت ئێران گۆشەگیر بکات
- سینەمای ئێران رۆڵی لە وڵاتانی ناوچەکەدا زۆر کەمە