83
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
تایمز
- دواى رێککەوتنە 480 ملیۆن پاوەنییەکەی نێوانیان، فەرەنسا رێگریی لە نیوەی ئەو کۆچبەرانە کردووە کە ویستوویانە لە رێگەی بەلەمەوە بگەنە بەریتانیا
- توێژینەوەیەکی زانکۆی ئۆکسفۆرد لە بەریتانیا دەریخستووە “ئەو منداڵانەی شیری دایکیان خواردووە، نمرەکانیان دووهێندەی ئەوانی دیکەیە”
- راوێژکارێکی ریشی سوناکی سەرۆکوەزیران دەڵێت، زیرەکیی دەستکرد هێندە پێشدەکەوێت دەتوانێت لەماوەی دووساڵدا زۆربەی مرۆڤەکان لەناوبەرێت
چاینە دەیلی
- یەکخستنەوەی بازاڕەکانی چین و راکێشانی کەرتی بیانی، ئابوری وڵاتەکە بەهێزتر دەکات
- بەرپرسێکی پێشووی نەتەوەیەکگرتووەکان رەخنە لە رۆژئاوا دەگرێت و هەوڵەکانی چین بۆ بەرەنگاربوونەوەى گۆڕانکارییە ژینگەییەکان بەرز دەنرخێنێت
- بە ئەندامبوونی سوید لە هاوپەیمانێتی ناتۆ دێتەوە بەرباسی کۆبوونەوەکانی تورکیا، سوید و فینلەندا
واشنتن پۆست
- هێزەکانی ئۆکراین لە رۆژهەڵاتی وڵاتەکەیان دەستیان بە هێرشی پێچەوانە کردووە و لە پێشڕەویدان
- بەرپرسێکی باڵای هەواڵگریی ئەمریکا کە بە تۆمەتی سیخوڕیی بۆ مۆسکۆ لە ساڵی 2001ەوە دەستگیرکرابوو، لە تەمەنى 79 ساڵیدا لە زیندان گیانی لەدەستدا
- بەنداوێکی گەورەی ئۆکراین بەهۆی تەقینەوەوە هەرەسیهێناو مەترسی دروستبوونی لافاوی لە باشوری وڵاتەکە دروستکردووە
عەرەب نیوز
- روسیا بانگەشەی ئەوە دەکات کە بەسەر هێرشە پێچەوانەکانی ئۆکرایندا سەرکەوتووە
- پەرلەمانی لوبنان 14ـی حوزەیرانی وەک رۆژی هەڵبژاردنی سەرۆکی تازەى وڵاتەکە دەستنیشانکرد
- منداڵێکی تەمەن دوو ساڵى فەلەستینى دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بریندارکرا، گیانی لەدەستدا
رۆژنامە تورکییەکان
سەباح
- لە ناوچەکانى دەریای رەشی تورکیا بەهۆی لافاوەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا
- مانگی داهاتوو موچەی ملیۆنان کارمەند و خانەنشینی تورکیا زیاد دەکرێت
- دەزگای ئاماری تورکیا: هەڵاوسان بۆ رێژەی 39.59٪ دابەزیوە
حوڕییەت
- هاکان فیدان: لە سیاسەتی دەرەوەدا پێداگیری لەسەر سەربەخۆیی تورکیا دەکرێتەوە
- هەدەپە کۆنگرە دەبەستێت و هاوسەرۆکی تازە هەڵدەبژێردرێن
- یاشار گولەی وەزیری نوێى بەرگریی تورکیا: روبەروبونەوەی تیرۆر بەردەوام دەبێت
سوزجو
- کلچدارئۆغلۆ: ئەردۆغان لای من سەرۆکی پارتەکەیەتی
- نرخی هەر پاکەتێک جگەرە پێنج لیرە بەرز بووەوە لە تورکیا
- ئیبراهیم کالن کرایە سەرۆکی میت
تورکییە
- ئایهان بیلگەن گوتەبێژی پێشووی هەدەپە: هەدەپە دەبێتە دوو بەش
- کلچدارئۆغلۆ رێکخستنی جەهەپەی بە خۆیەوە بەستووەتەوە و کورسی سەرۆکایەتی پارتەکەی مسۆگەرکردەوە
- لە ترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی، گواستنەوەی مەڕوماڵات لە شارێکی بۆ شارێکی دیکە بۆ جەژنی قوربان قەدەغەکرا
رۆژنامە فارسییەکان
ئیتلاعات
- سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم: لە پرسی ئەتۆمی ئێراندا پێشکەوتن هەیە
- ئێران و وڵاتانی کەنداو هاوپەیمانی دەریایی پێکدەهێنن
- لەم هەفتەیەدا وەزیری دەرەوەی سعودیە سەردانی ئێران دەکات
ئێعتێماد
- تەرمی ژنێکی ئەفغانی لە گۆڕەپانى ئازادی تاران دۆزرایەوە
- باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەی ئێران لە سعودیە دەکرێنەوە
- بلینکن: ئێران مەترسیدارترین هەڕەشەیە بۆ سەر ئیسرائیل
ئافتاب
- ئەمساڵ ئێران روبەڕوی وشکەساڵییەکی زۆر دەبێتەوە
- لەمڕۆوە دەوامی ئاسایی کارمەندان لە ئێران لە شەشی بەیانییەوە دەستیپێکرد
- رێژەی بەکارهێنانی دەمامک لە ئێران بۆ 14.4٪ دابەزیوە
شەهروەند
- یاریدەدەری سەرۆککۆماری ئێران سەردانی ئەنقەرەی کرد
- گوتەبێژی حکومەتی ئێران: دەمانەوێت گەنجانی بەهرەمەند بگەڕێنینەوە وڵات
- سێ هەزار حاجی ئێرانی لە مەککە و مەدینە سەردانی نەخۆشخانەی مانگی سوری ئێرانیان کردووە