ئاژانسەکان:
توێژینەوەیەکی نوێ گەیشتووەیە ئەو ئەنجامەی رۆژی سەرەتای هەفتە مەترسیدارترینە بۆ توشبوون بە جەڵتەی دڵ.
بەگوێرەی رۆژنامەی سەن، پسپۆران بۆیە ئەم رۆژەیان بە مەترسیدارترین داناوە بەهۆی گۆڕانی ماوە و کاتی خەوتن لە دوای پشووی کۆتایی هەفتە.
پسۆران دەڵێن، لێکۆڵینەوەی زیاتر لەم بابەتە رەنگە ببێتە هۆی رزگارکردنی چەندین لە داهاتوودا.
توێژەران توێژینەوەکەیان لەسەر 10 هەزار کەس ئەنجامداوە لە نەخۆشخانەکانی ئێرلەندا لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوو، بەراوردی رۆژەکانی هەفتەیان کردووە لەگەڵ ئاماری توشبوون بە جەڵتەی دڵ.
توێژەران پەیوەندییەکی بەهێزیان دۆزیوەتەوە لە نێوان رۆژی سەرەتای هەفتە و سەرەتای کارلەگەڵ مەترسیدارترین جۆرەکانی جەڵدەی دڵ.
نیلیش سمانی، پسپۆڕ لە دامەزراوەی دڵی بەریتانی داوای توێژینەوەی زیاتر دەکات و دەڵێت، توێژینەوەکان یارمەتی پزیشکان دەدات بۆ زیاتر تێگەشتن لەم حاڵەتە و رزگارکردنی چەندین رۆح لە مردن.