29
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- وەرزی یاسادانانی پەرلەمان کراوە دەبێت تا کاتی پەسەندکردنی بودجە
- “بازرگانی بە مرۆڤەوە” هەرەشەیە لەسەر عێراق
- عێراق پابەندی خۆی دوپاتکردەوە بە کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت
شەرقولئەوسەت
- 8 ئێزیدی خەڵکی شەنگال لە دەستی داعش رزگارکران لە سوریا
- دەرچوونی سزای لەسێدارەدان بۆ 6 کەس بە تۆمەتی تیرۆرکردنی هاوکار جاف، رەنگە پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی بەیەکجاری تێکبدات
- عێراق و سوریا پەیوەندی هاوبەشیان هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ماددەی هۆشبەر
قودسی عەرەبی
- رێککەوتنی سیاسی لە نێوان و پارتی و چوارچێوەی هەماهەنگی و ئیدارەی دەوڵەت کراوە بۆ تێپەراندنی بودجە
- بەهێزکردن و پاراستنی سنوورەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بووە بە ئەولەویەتی کارەکانی بەغداد
- ئەمریکا و سعودیە دووبارە داوای ئاگربەستێکی دیکە دەکەن لە سودان
زەمان
- سودانی: ئاسایشی عێراق پەیوەستە بە سەقامگیری سوریاوە
- هۆشداریدەدرێت لە هاتنی شەپۆلێکی گەرما بۆ عێراق لە رۆژی پێنجشەممەوە
- رزگاربوویەکی ئێزیدی پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە لەسەر ئاستی عێراق لە تاقیکردنەوەکانی قۆناغی سەرەتایی
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
فاینەنشیەڵ تایمز
- سعودیە دەیەوێت لەرێگەی کەمکردنەوەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانەوە نرخی نەوت لە جیهاندا بەرز بکاتەوە
- پێکدادانى سێ شەمەندەفەرەکەى هیندستان کە بەهۆیەوە زیاتر لە 300 کەس گیانیان لەدەستدا، بەهۆی ئاماژەی هەڵەی ترافیک لایتێکەوە بووە
- خەریکە هاوردەی کاڵای کەمتێچووی چین لە ئاسیاوە بۆ ئەمریکا بۆ نیوە دادەبەزێت و واشنتن کەمتر پشت بە بەرهەمە چینییەکان دەبەستێت
ساوس چاینە مۆرنینگ پۆست
- وەزیری بەرگری تازەى چین هێرش دەکاتە سەر ئەمریکا و بەشێک لەوڵاتان بەوە تۆمەتبار دەکات شەڕی بەوەکالەتی بۆ دەکەن
- بەگوێرەى پۆلیسی شاری هۆنگ کۆنگ، ژنێک پێی راگەیاندوون مێردەکەی هەر سێ کچەکەى کوشتووە
- پێشبینی دەکرێت دوای قەیرانی قەرزی ئەمریکا، دراوی یووانی چین کۆنترۆڵى بازاڕەکانی جیهاندا بکات
واشنتن پۆست
- قەیرانەکانی کەشوهەوا خەریکە ئاوەکانی رۆژئاوای ئەمریکا وشکدەکات
- وەک پاڵپشتی رۆژئاوا بۆ هێرشی پێچەوانەی ئۆکراین لە روسیا، ناتۆ راهێنان بە فیرقە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە دەکات
- بەهۆی هەڵفڕینی فرۆکەیەکی جەنگی ئەمریکا بۆ رێگریی لە فڕینی فڕۆکەیەکی مەدەنی لە ڤێرجینیا، دەنگێکی گەورە لە ئاسمانی واشنتن بیسترا
عەرەب نیوز
- لە سەروبەندی بەردەوامیی شەڕی سودان، ئەمریکا و سعودیە داوای تازەکردنەوەی ئاگربەستی لایەنە شەڕکەرەکانی وڵاتەکە دەکەن
- شرۆڤەکاران دەڵێن، کابینە تازەکەى ئەردۆغان جەخت لە ئاڵەنگارییە ئابوری و پەیوەندییەکانی دەرەوەی وڵاتەکە دەکاتەوە
- کەریم بنزێما، ئەستێرەی بەناوبانگی هێرشبەری فەرەنسا، دوای وازهێنانی لە ریاڵ مەدرید پەیوەندیی بە یانەی ئیتیحادی جەددەی سعودیەوە دەکات
رۆژنامە تورکییەکان
حوریەت
- سەرۆکی ناتۆ داوای لە ئەردۆغان کرد ئەندامێتی سوید لە ناتۆدا قبوڵ بکەن
- عەلی یەرلیکایا وەزیری نوێی ناوخۆی تورکیا: بەگوێرەی یاساکان دەجووڵێینەوە
- پەرلەمان پاکێجی جەژنانە بۆ کارمەندان ئامادە دەکات
سوزجو
- گفتوگۆی سینان ئۆغان و نێچیرڤان بارزانی لە رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی ئەردۆغاندا لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا دەنگی دایەوە
- یڵماز تونچ وەزیری نوێی داد: کار بۆ دەستورێکی بنەڕەیی مەدەنی دەکەین
- نوسەرێک: ئەردۆغان کابینە باری نائاسایی هەڵوەشاندەوە
ئاکشام
- سکرتێری ناتۆ: سوید بەڵێنەکانی جێبەجێ کردووە بۆ ئەندامێتی لە ناتۆدا
- محەمەد شیمشەک: وەزیری نوێی گەنجینە و دارایی: هەڵاوسان دەکەینە یەک ژمارەیی
- هێزی کۆماندۆی تورکیا رەوانەی کۆسۆڤاکرا
بیرگون
- نرخی هۆتێلەکان فڕیوە و گەشتی هاوینەی هەرزان بووەتە خەیاڵ
- ئیدی وڵاتانی ئەوروپا ڤیزە بە هاوڵاتیانی تورکیا نادەن
- تورکیا بووەتە زبڵدانی پاشماوەکانی ئەوروپا