26
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- چارەسەری “نێوەندگیر” بۆ کێشەی نێوان هەولێر و بەغداد هەیە، پێشبینی دەکرێت دۆسیەی بودجە زوو چارەسەر بێت
- ئاو، سنور و ئابوری، سێ دۆسیەی نێوان عێراق و تورکیایە لە ویلایەتی نوێی ئەردۆغاندا
- بانکی ناوەندی لە ماوەی هەفتەیەکدا زیاد لە ملیارێک و 270 ملیۆن دۆلار دەفرۆشێت
شەرقولئەوسەت
- رێککەوتنێکی سیاسی نهێنی لەگەڵ کورد، پەسەند کردنی بودجە خێرادەکات
- لێکترازان لەنێو سوننەکانی عێراق زیادى کردووە
- ئەمریکا پشتگیری خۆی بۆ “حوکمی مەدەنی” لە سودان دوپاتدەکاتەوە
عەرەب
- پارتی زەمینە خۆشدەکات بۆ بەردەوامی حکومەت بێ پەرلەمان
- دوو حزبە کوردیەکە مێژوویەکیان هەیە لە ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا
- ئەردۆغان داوای پشتگیری ئۆپۆزسیۆن دەکات
قودسی عەرەبی
- ئێران سەرقاڵە بەبابەتی ئاسایشی سنورەکان لەگەڵ عێراق
- ئایندەیەکی ناڕوون چاوەڕێی رکابەرەکەی ئەردۆغانە
- میسڕیەکان توڕەن لە زیادبوونی باج و رسومات
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
تایمز
- ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بە بەهای یەک ملیار پاوەن راهێنان بە پزیشک و پەرستار دەکات بۆ چارەسەری کورتهێنانی ستافی وەزارەتی تەندروستی وڵاتەکەی
- راوێژکارێکی ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراین دەڵێت پێویستییان بە چەکی زیاترە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پوتین و یەکێتی ئەوروپاش هەوڵەکانی وەک پێویست نین
- لە چاوەڕوانی دەستپێکردنی هێرشی پێچەوانەی ئۆکراین بۆ سەر روسیا، هیچ کات لەوە قورستر نییە کە پێشبینی بکەیت شەڕی داهاتوو چۆن دەبێت
سەندەی مۆرنینگ پۆست
- روداوی شەمەندەفەرەکەی هیندستان کە بەهۆیەوەی 288 کەس گیانیان لەدەستدا، خراپترین روداوی شەمەندەفەر بووە لە ساڵی 1981ەوە
- سەرەڕای بەردەوامیی گفتوگۆکانی نێوانیان چین و ئەمریکا تا ئێستا لەسەر پرسی تایوان و دەریای باشوری چین ناکۆکن
- بەهۆی سنوردارکردنی هەناردەی چیپی ئەلیکترۆنی لەلایەن یابانەوە، چین زیانێکی زۆری بواری بەرهەمهێنانی تەکنەلۆژیای بەردەکەوێت
واشنتن پۆست
- جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا وردە وردە هێڵە سورەکانی پوتین زیاتر دەبەزێنێت و لەبەرامبەردا پوتین هیچ کاردانەوەیەکی نییە
- بەهۆی هێرشە موشەکیی و درۆنەکانی روسیاوە، دانیشووانی کیڤی پایتەختی ئۆکراین شەوەکانیان بێ خەو بەڕێدەکەن
- بەکارهێنانی چەکی ناتۆ بۆ ئەنجامدانی هێرش لەنێو خاکی روسیادا، گومانەکان لەبارەی دەسەڵاتی ئۆکراین و کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە زیاتر دەکات
عەرەب نیوز
- لە پێکدادانێکدا لەگەڵ سەربازانی سنورنیی میسر، سێ سەربازی سوپای ئیسرائیل کوژران
- بەهۆی بەردەوامی شەڕی ناوخۆی سودانەوە، رێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی تەرمی 180 کوژراوی بێ ناسنامەیان بەخاکسپارد
- نزیکەی 50 چەکداری دەستبەسەرکراوی داعش و 168 ئەندامی خێزانەکانیان لە سوریاوە گەڕێندرانەوە بۆ عێراق
رۆژنامە تورکییەکان
حوریەت
- ئەردۆغان سوێندی خوارد و دەستی بە کار کرد
- ئەردۆغان 15 وەزیری گۆڕی
- ئەردۆغان: پێکەوە بەدوای ئاشتیدا بگەڕێین
سوزجو
- موچەی کارمەندان و خانەنشینان زیاد دەکرێت
- ئەردۆغان بۆ سێیەم جار بووە سەرۆککۆماری تورکیا
- ئەنجومەنی ناوەندی جەهەپە بڕیاریدا کلچدارئۆغلۆ وەک سەرۆکی پارتەکە بمێنێتەوە
ئاکشام
- ئەردۆغان: بەردەوامی بە گەورەکردنی تورکیا دەدەین
- رۆژی سێشەممە یەکەم کابینەی نوێی حکومەت کۆدەبێتەوە
- کۆسۆڤۆ لە چوارچێوەی ناتۆدا داوای کۆماندۆی تورکیا دەکات
یەنی مەساژ
- 21 سەرۆکی وڵاتان بەشداریان لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی ئەردۆغان کرد
- 449 ملیۆن منداڵ لە جیهاندا لەنێو شەڕدا دەژین
- زیلینسکی هیوای بە ناتۆ نەماوە