28
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- لیژنەى دارایی چاوەڕێى رێککەوتنە لەبارەى مادەکانى تایبەت بە هەرێم و رەنگە سبەى یاخود دووشەممە پرۆژەیاساى بودجە بخرێتە دەنگدانەوە
- پارتى دەڵێت، حکومەتى هەرێمى کوردستان نەبووەتە کاربەڕێکەر
- پێشبینى دەکرێت تورکیا بەردانەوەى بەشەئاوى عێراق زیاد بکات
شەرقولئەوسەت
- وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا بۆ بەشدارى لە کۆبوونەوەى وڵاتانى هاوپەیمانى “شەڕى دژى داعش” دەگاتە سعودییە
- باڵیۆزى چین لە بەغداد جەخت لە گرنگى رێگەى “پەرەپێدان” دەکاتەوە بۆ ناوچەکە
- ئێران دانیمارکییەک و نەمساوییەک ئازاد دەکات، هێشتا زیاتر لە 10 بیانى لە زیندانەکانى ئێراندا ماون
قودسى عەرەبى
- ئەڵمانیا سوورە لەسەر دەستگیرکردنى “پوتین” لەکاتى سەردانەکەى بۆ ئەفریقیاى باشوور، بەڵام “کیپ تاون” خۆى لە بابەتەکە دەدزێتەوە
- جوتیارانى کورد و تورکمان لە کەرکوک داواى گەڕانەوەى زەوییەوە داگیرکراوەکانیان دەکەن
- نەتەوەیەکگرتووەکان: ئیمارات بەردەوامە لە هێشتنەوەى چالاکانى مافى مرۆڤ لە زیندانەکان سەربارى تەواوبوونى ماوەى سزاکانیان
عەرەب
- جەزیرە عەبدولسەمەد ناسر بێژەرى کەناڵەکە بەهۆى تویتێکەوە دەردەکات
- سەرۆکوەزیرانى عێراق کۆتوبەندکراوە: نە بودجە هەیە و نە دەتوانێت گۆڕانکاریی لە حکومەتدا بکات
- تونس بەنیازە باج بخاتە سەر دەوڵەمەندەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەى قەیرانى دارایی
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
فاینەنشیەڵ تایمز
- بەرپرسی دەزگای هەواڵگریی سی ئای ئەی ئەمریکا بۆ ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانی لەگەڵ چین، مانگی رابردوو بە نهێنی سەدانی وڵاتەکەی کردووە
- ئەو سەربازە میلیشیایانەی لەدژی ئۆکراین شەڕدەکەن لەلایەن کۆمپانیاى وزەی گازپرۆمی روسییەوە دامەزرێندراون و پشتیوانی دەکرێن
- بەهۆی روداوێکی شەمەندەفەر لە هیندستان زیاتر لە 200 کەس گیانیان لەدەستدا
یوئێس ئەی تودەی
- ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا دەیەوێت پلانی لێخۆشبوونی قەرزی خوێندکارانی وڵاتەکەی، کە لەلایەن بایدنەوە دانراوە، هەڵبوشێنێتەوە
- بەهۆی کەمی دەرمانی جۆرە جیاوازەکانی نەخۆشی شێرپەنجە، ژیانی 100 هەزار نەخۆشی ئەمریکا لە مەترسیدایە
- جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا، دەستخۆشی لە کیڤن مەکارتی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات بۆ تێپەڕاندنی یاسای قەرزکردنی پارە بۆ وڵاتەکەیان
چاینە دەیلی
- شاندی ئاشتەوایی چین کە بۆ وڵاتانی ئۆراسیا نێردرابوون دەڵێن کۆدەنگی چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ئۆکراین پێویستی بە پەلەکردن هەیە
- سەرۆکی چین دەڵێت بۆ بە مۆدێرنیزەکردنی چین پێویستە متمانەمان بە خۆمان بەهێزتر بکەین و لە کلتور و مێژووی وڵاتەکەمان شارەزابین
- ئەو تیمە کەشتیوانییەی چین کە شەش مانگ لە وێستگەی بۆشایی ئاسمان مانەوە، دوای ئاڵوگۆڕکردنیان بە تیمێکی دیکە، بەیانی دەگەڕێنەوە سەر زەوی
عەرەب نیوز
- خانمی یەکەمی ئەمریکا لەسەدانێکی شەش رۆژەدا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەفریقا و ئەوروپا، ئێستا لە میسرە
- دوای وەستانی گفتوگۆی ئاشتی لە سودان، شەڕ و پێکدادان بەردەوامە و خەڵکیی دۆخەکە بە کابوس وەسفدەکەن
- سوپای ئیسرائیل منداڵێکی سێ ساڵانی لە کەرتی رۆژئاوای فەلەستین بریندارکردووە و ئێستا لە دۆخێکی خراپدایە
رۆژنامە تورکییەکان
ئاکشام
- ئەمڕۆ ئەردۆغان کابینە تازەکەى رادەگەیەنێت
- پەرلەمانتارە تازەکانى پارتی چەپی سەوز مارشی نەتەوەیی تورکیایان نەگوتەوە
- ئەمڕۆ سکرتێری گشتی ناتۆ لە پەرلەمانی تورکیا بەشداری لە رێوڕەسمی سوێندخواردی ئەردۆغان وەک سەرۆککۆمار دەکات
یەنی شەفەق
- مەنسور یاڤاش سەرۆکی شارەوانی ئەنقەرە ئەو کارمەندانە دووردەخاتەوە کە دەنگیان بە کلچدارئۆغلۆ نەداوە
- هەناردەی تورکیا لە مانگی ئایاردا بە رێژەی 14.4% زیادی کردووە
- دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە وەک بە تەمەنترین پەرلەمانتاری تورکیا سوێندی یاسایی خوارد
حوریەت
- کلچدارئۆغلۆ ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی شارەوانیەکان دەکات
- نیکۆل پاشینیان سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا ئەمڕۆ سەردانی تورکیا دەکات
- بەهۆی نەدانی ڤیزەوە لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاوە، گەشتی کەشتیوانی ناوخۆیی لە تورکیا زۆر بووە
سوزجو
- کلچدارئۆغلۆ: لە ژیانمدا یەکەمجارە ببینم بەم ئەندازەیە لە هەڵبژاردنەکاندا درۆ بکرێت
- نرخی هەموو کەلوپەل و خواردنێک لە تورکیا بە رێژەی 30% بەرزبووەتەوە
- جان ئاتاڵای کە 14ی ئایار وەک پەرلەمانتاری پارتی کرێکارانی تورکیا هەڵبژێردرا لە زیندان ئازاد نەکراوە