68
رۆژنامە تورکییەکان
حوریەت
- ئەوروپا پرسی ڤیزا وەک کارتێکی فشار لەدژی تورکیا بەکاردەهێنێت
- ئەردۆغان: لە هەڵبژاردنەکاندا دەرکەوت هاوڵاتیان متمانەیان بە سیستمی سەرۆکایەتیە
- دەزگای ئامارەکانی تورکیا: ئابوری تورکیا بە رێژەی 4% بەرزبووەتەوە
سوزجو
- داواکاری ڤیزای ئەوروپا لەلایەن هاوڵاتیانی تورکیاوە 15%ـەوە گەیشتووەتە 50%
- هەوڵدەدرێت قەدەغەی کارکردنی سیاسی بەسەر ئەکرەم ئیمامئۆغلۆدا بسەپێندرێت
- ئەردۆغان بڕیاری کۆتایی لەسەر گۆڕینی بەشێک لە وەزیرەکانی داوە
تورکیە
- ئەردۆغان فەرمانی کرد کرێی خانوو کەم بکرێتەوە
- ئەگەری هەیە هەندێک مادەی دەستوری لە تورکیا بگۆڕدرێت
- ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ داوای گۆڕینی ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی جەهەپە دەکات
قەرار
- واشنتن: پێویستە پرسی فڕۆشتنی فڕۆکەی ئێف16 و ئەندامێتی سوید لە ناتۆدا پێکەوە چارەسەر بکرێت
- ئەردۆغان: هاوڵاتیانی تورکیا کۆتاییان بە سیستمی کۆنی تورکیا هێنا
- سەرۆکی پارتی سەعادەت: زمانی بەرپرسانی دەسەڵات زیان بە کۆمەڵگە دەگەیەنێت
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیان
- زانکۆکانی بەریتانیا دەڵێن سیستمی دابینکردنی خەرجی زانکۆکان تێکشکاوە و داوا لە حکومەت دەکەن پێیدا بچێتەوە
- ترس و بوێریش لە ئۆکراین زۆر بەربڵاون و وڵاتەکە خۆی بۆ هێرشی پێچەوانە بۆسەر روسیا ئامادەکردووە
- لە هێرشێکی ئەمڕۆ بەیانی روسیا بۆ سەر کیڤی پایتەختی ئۆکراین دوو کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان منداڵن
گەڵف نیوز
- دوبەی شارێکی دیکەی هاوشێوەی دارخورما لە کەناردەریادا دروستدەکات
- دوای شەش هەفتە لە شەڕ و پێکدادان، سوپای سودان گفتوگۆی ئاشتییانە لەگەڵ هێزەکانی پشتیوانی خێرادا دەوەستێنێت
- بەگوێرەى سەرژمێرییەک، ژمارەی دانیشتووانی سعودیە زیاتر لە 32 ملیۆن کەسە و گەنجان 63%ی وڵاتەکە پێکدەهێنن
راپۆن تایمز
- دوای تێکشکانی مانگە دەستکردەکەی کۆریای باکور، پیۆنگیانگ بەڵێن دەدات کە دووبارە مانگێکی دەستکردی دیکە هەڵبداتەوە
- ناتۆ دەستی بە مەشقی سەربازیی کردووە و بەڵێن دەدات کە فینلاند وەک ئەندامێکی تازەی لە روسیا بپارێزیێت
- بەرپرسانی ئەمریکا و ژاپۆن داوادەکەن هەماهەنگیی سێقۆڵی لەگەڵ کۆریای باشوردا رابگەیەنن
یوئێس ئەی تودەی
- ئەنجومەنی نوێنەران پرۆژەیاسای قەرزی وڵاتەکەی پەسەندکرد و سنوردانانی قەرزی وڵاتەکەی تا سەرەتای ساڵی 2025 دواخست
- بەهۆی هێرشە درۆنییەکەی ئۆکراین بۆ سەر مۆسکۆ، بەرپرسانی روسیا دەڵێن ئۆکراین شەڕی هێناوەتە نێو وڵاتەکەمان
- وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پشتگیریی خۆی بۆ ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ دووپاتدەکاتەوە
رۆژنامە فارسییەکان
ئێعتێماد
- خامنەئی و سەرۆکی ئەنجومەنی بەرژەوەندیەکانی گەلی تورکەمەنستان کۆبوونەوە
- رێژەی خوێندکارانی کچ لە ئێران 25% کەمی کردووە
- ئەمریکا بە نێوەندگیری قەتەر لەگەڵ تالیبان لە پەیوەندیدایە
ئیتلاعات
- قاهیرە پێشوازی لە بەرەوپێشەوەبردنی پەیوەندیەکانی لەگەڵ تاران دەکات
- ئێران و تورکەمەنستان لە رووی رێگەسازی، ئاو و وزەوە هاوکاری یەکدی دەکەن
- داواکاری گشتی ئێران: پرسی حیجاب پێویستیەکی کەلتوریە
جمهوری ئیسلامی
- برێت مەکگورک بە مەبەستی رێککەوتن لەگەڵ ئێران لە پرسی ئەتۆمیدا بە نهێنی سەردانی عەمانی کردووە
- عەبدوڵلاهیان: پەیوەندیەکانی ئێران و ئیمارات لە کەرتی حکومەتی و تایبەت بەهێز دەبێت
- وەزیری ناوخۆی ئێران هۆشداری دایە تالیبان کە خۆی لە کێشەی سەر سنورەکان بەدوور بگرێت
ئاسیا
- کیلۆیەک گۆشتی مریشک لە ئێران گەیشتە 73 هەزار تومەن
- بانکی ناوەندی ئێران: مامەڵەکردن بە چەکی بانقی 24% زیادی کردووە
- پەرلەمان رەزامەندیدا لەسەر پرۆژەیاسای زیادکردنی قەرزی خانوبەرە