دوێنێ دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق بڕیاریدا بە نادەستووریی بوونى یاساى درێژکردنەوەى تەمەنى پەرلەمانى کوردستان، بڕیارەکە کاردانەوە و مشتومڕى زۆرى بەدواى خۆیدا هێنا، بەڵام پێناچێت سەرۆکایەتییەکانى هەرێم و لایەنە سیاسییەکان بە بڕیارەکە ناڕازی بن، تانەت پارتى دیموکراتى کوردستان وەکو یەکێک لە حزبە باڵا دەستەکانى هەرێم هەر زوو لە راگەیەنراوێکدا لەبارەى بڕیارەکەوە رایگەیاند ئەوەى بە لاى ئەوانەوە گرنگە ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانە، ئەمەش وا خوێندنەوەى بۆ کرا کە پارتى بە بڕیارەکە رازییە و لارى نییە لەوەى کۆمسیۆنى بەغداد هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ئەنجام بدات، هەرێم تەنها کێشەی پەرلەمانی نییە بەڵکو دەتسکاریکردنی پرۆژە یاسایی بودجەش یەخەی گرتووە،
بۆ گفتوگۆ و شیکردنەوەى زیاتر، زووم میواندارى شوان داودى پەرلەمانتارى پێشووى عێراقی کرد