27
رۆژنامە ئینگلزییەکان
گاردیان
- حکومەتی بەریتانیا تۆمەتبار دەکرێت بە شاردنەوەی ئەو کارە قەدەغانەی وەزیرەکان لەسەردەمی کۆرۆنادا کردویانە
- دوای هێرشە درۆنییەکانی سەر مۆسکۆ، کۆشکی کرێملین هەڕەشەی گرتنەبەری قورسترین رێکار لەدژی ئۆکراین دەکات
- روسیا دەڵێت، بەهۆی هێرشێکی ئۆکراینەوە بۆسەر شاری بیلگۆرۆد، پاڵاوگەیەکی نەوتی شارەکە گڕی گرتووە
ساوس چاینە مۆرنینگ پۆست
- یەکەم کەشتیی شارستانی ناجەنگی ئاسمانیی چین بەسەلامەتی گەیشتە وێستگەی بۆشایی ئاسمانی و 5 مانگ دەمێنێتەوە
- ئەو مانگە دەستکردەی کۆریای باکور بەنیازبوو بۆ چاودێری جموجۆڵە سەربازییەکانی ئەمریکا بەکاری بهێنێت، تێکشکا و کەوتە نێو دەریاوە
- پنتاگۆن دەڵێت فڕۆکەیەکی جەنگیی چین مانۆڕی زۆر توندی لەنزیک فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکا کردووە
واشنتن پۆست
- بەهۆی یەکەم هێرش بۆسەر شوێنی نیشتەجێبوون لە مۆسکۆی پایتەختی روسیا، پێدەچێت گرژییەکانی ئۆکراین و روسیا زیاتر بن
- سەرەڕای ناڕەزایەتی زۆر لەبارەی قەرزکردنی پارە لەلایەن ئەمریکاوە، کیڤن مەکارتی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران سورە لەسەر تێپەڕاندنی یاساکە
- بەهۆی زۆری بەکارهێنانی مۆبایل لە پۆلدا، بەشێک لە ویلایەتەکانی ئەمریکا، هێنانی مۆبایل بۆ قوتابخانەکان قەدەغەدەکەن
عەرەب نیوز
- دوای رفاندنی هاوڵاتییەکی سعودیی لە لوبنان بۆ وەرگرتنی سەرانە لە کەسوکارەکەیی، سوپای لوبنان لە ئۆپەراسیۆنێکدا رزگاری کرد
- دوای درێژکردنەوەی ئاگربەستەکەی سودان، شەڕ و پێکدادان لە خەرتومی پایتەخت کەمبووەتەوە
- حکومەتی یەمەن و گروپی حوسییەکان تەرمی 52 شەڕکەرییان ئاڵوگۆڕکرد دوای ئەوەی هێرشی زەمینی و زەمینی بۆسەر سوپای وڵاتەکە زیادیکردووە
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- باشوورى عێراق خەون بە لەدایکبوونى پارێزگایەکى تازەوە دەبینێت بەناوى “سومەر”
- بەغداد و واشنتن تاوتوێى گواستنەوەى خێزانەکانى کەمپى هۆل دەکەن بۆ نێوخۆى عێراق
- ئەنجومەنى وەزیران رەزامەندى دەربڕى لەسەر داواکارییەکانى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان
مەدا
- “چوارچێوە” پێشنیازى تازە لەبارەى قەیرانى بودجە پێشکەش دەکات و “پارتى” پابەندە بە رێککەوتنى هەولێر-بەغداد
- راپۆرتێکى ئیتاڵى: پاشماوەى پیشەسازى نەوت حاڵەتەکانى توشبوون بە شێرپەنجە لە عێراق زیاتر دەکات
- ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق: داعش چەکە قورسەکانى لەدەست داوە
شەرقولئەوسەت
- عێراق جوڵەکانى دەستپێدەکات بەرلەوەى ئێران هێرش بکاتە سەر حزبە کوردییەکانى رۆژهەڵات
- ئەنجومەنى وەزیرانى سعودییە دەرەنجامى کۆبوونەوەکانى ئەنجومەنى هەماهەنگى سعودى-عێراقى بەرزدەنرخێنێت
- ئێران دووەم رۆژنامەنووس لەسەر دۆسیەى “ژینا ئەمینى” دادگایی دەکات بەهۆى ئەوەى “وێنە”ى گرتووە، رەنگە سزاکەى بگاتە لەسێدارەدان
قودسى عەرەبى
- بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵیی قەیرانى نێوان هەولێر و بەغداد قوڵتر دەکاتەوە
- هادى عامرى و فوئاد حسێن ئەرکى گۆڕانکارى لەو مادانەى بودجە لەئەستۆ دەگرن کە تایبەتن بە هەرێمى کوردستان
- واشنتن سزاى تازە بەسەر سیستمى موشەکى دیمەشقدا دەسەپێنێت بۆ پارێزگاری لە کێڵگە نەوتییەکانى باکور و رۆژهەڵاتى سوریا
رۆژنامە تورکییەکان
سوزجو
- دەسەڵات دەستی بە رێوشوێنەکانی لەدژی ئۆپۆزسیۆن کرد
- حکومەت دەستی بە لێپرسینەوە لەگەڵ کەناڵەکانی ئۆپۆزسیۆن کرد
- بەڕێوەبەری جەهەپە گۆڕانکاری بەسەردا دێت
حوریەت
- ئەردۆغان: بڕیارمانداوە هەڵاوسان بۆ یەک ژمارەیی کەم بکەینەوە
- بایدن داوا دەکات تورکیا رێگە بدات سوید ببێتە ئەندامی ناتۆ
- وەرزی گەشتیاری هاوینە لە ئەستەنبوڵ دەستیپێکرد
ئاکشام
- لە ئەنقەرە لافاو هەستا و زیانی بە هاوڵاتیان گەیاند
- لە حەوت پارێزگا کە شارەوانیەکان لە دەستی جەهەپەدایە ئەردۆغان سەرکەوت
- ئەندامی پەکەکە لە سوید وێنەی ئەردۆغانیان سوتاند
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
- فیستیڤاڵی هەڵپەڕکێی کوردی لە هانۆڤەری ئەڵمانیا سازکرا
- سوپای تورکیا 133 جار هێرشی کردە سەر گەریلاکانی پەکەکە
- پەیوەندی هەدەپە لەگەڵ خەڵک لاواز بووە
رۆژنامە فارسییەکان
ئاسیا
- لە ئێران هەزار و 121 دادوەر و هەشت سەرۆک شارەوانی ژن هەن
- قەرزی خانوبەرە لە ئێران بۆ 200 ملیۆن تومەن زیادکرا
- سەرۆکی گشتی بانکی ناوەندی ئێران گەیشتە واشنتن
ئافتاب
- چین، سعودی، قەتەر و ئیمارات لەبەرامبەر کردەوەکانی تاڵیبان بێدەنگن
- گەشتی دەرەوەی وڵات 28% زیادی کردووە
- ساڵانە 15 بۆ 20 هەزار هاوڵاتی ئێرانی تووشی نەخۆشی تای ئاژەڵ دەبن
ئێعتێماد
- ئەو دوو رۆژنامەنووسە ژنەی هەواڵی مەرگی ژینایان بڵاوکردەوە دادگایی کران
- پلە بەرزکردنەوە بۆ مامۆستایانی سنە و کرمانشان ناکرێت
- عەبدوڵلاهیان: پەیام گۆڕینەوە لەنێوان ئێران و ئەمریکا بەردەوامە
ئیتلاعات
- بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران لە رۆژێکدا ملیۆنێک بەرمیل زیادی کردووە
- هەناردەی ئێران بۆ ئاسا، قەفقاس و روسیا 50% زیادی کردووە
- رەئیسی داوا دەکات پەیوەندیەکانی نێوان ئێران و تورکیا بەهێزتر بکرێت