41
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
تایمز
- بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەک، خواردنەوەی چا، چۆکلێتی رەش، سێو و توو لەگەڵ ژەمی ناتەندروستدا، هۆکارن بۆ هەبوونی زاکیرەیەکی باش
- دوێنی دووشەممە، بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی روسیا دانیشتووانی کیێڤی پایتەختی ئۆکراین رویانکردە مۆڵەکان
- کۆمپانیاکانی دروستکردنی خانوبەرە لە بەریتانیا دەڵێن حکومەت لەبری ئاسانکاری بۆ دروستکردنی خانوی زیاتر، بووەتە رێگر لەبەردەمیان
چاینە دەیلی
- ئەمڕۆ چین یەکەم کەشتی ئاسمانیی شارستانی ناجەنگیی دەنێرێتە وێستگەی ئاسمانیی
- سەرۆکی چین بەمۆدێرنیزەکردنی کەرتی پەروەردەی وڵاتەکەی خێراتر دەکات
- مامەڵەی بازرگانیی کاڵاکان بەشێوەی ئۆنلاین لە چین روو لە زیادبوونە
واشنتن پۆست
- بەهۆی کۆتاییهاتنی باری لەناکاوی کۆرۆنا لە ئەمریکا، ئەوانەی بەدەستی کۆرۆنای درێژخایەنەوە دەناڵێنن دەڵێن لەوە دەترسن پشتگوێ بخرێن
- بەهۆی روخاندنی مزگەوتێکی شێوازی عەرەبی لە پارێزگای یوننای چین، پێکدادان لەنێوان پۆلیس و موسڵمانەکانی ئەو پارێزگایەدا رویدا
- وڵاتی ئۆگەندا سزای لەسێدارەدان یان زیندانی هەتاهەتایی بۆ ئەو کەسانەی کە هاوڕەگەزخوازن بە یاسایی کرد
عەرەب نیوز
- بەهۆی بەردەوامی شەڕ و ناکۆکی لە سودان، زیاتر لە یەک ملیۆن کەس وڵاتەکە جێدەهێڵن
- هێزەکانی ئیسرائیل ئەفسەرێکی دێرینی ئاسایشی فەلەستینیان کوشت و هەشت کەسی دیکەشیان بریندارکرد
- دوای پێکدادانەکانی سەرسنوری نێوانیان، ئەفغانستان داوای چارەسەری دیبلۆماسی بۆ ناکۆکییەکانی لەگەڵ ئێراندا دەکات
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- سەرژمێریی دانیشتووان لە عێراق بۆ 2024 دواخرا کە بڕیاربوو کۆتایی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت
- بریکارى وەزارەتى پلاندانان دەڵێت، بەهۆى دواکەوتنى پەسەندکردنى بودجەوە وادەى ئەنجامدانى سەرژمێریی گشتى گۆڕاوە
- چین گەورەترین کڕیارى نەوتى عێراقە، هیندستان لە پلەى دووەم و ئەمریکا و کۆریاى باشوور لە پلەى سێیەمدان
مەدا
- رێککەوتنى سەرەتایی کراوە بۆ کشانەوەى بەشێک لە پێشنیازەکانى لیژنەى دارایی لەبارەى پشکى هەرێم و چوارچێوەى هەماهەنگیش بۆدووەمجار لەسەر ئەو پرسە کۆدەبێتەوە
- وەزیرى گواستنەوەى عێراق: رێگەى پەرەپێدان 100 هەزار هەلى کار دەڕەخسێنێت
- بەرپرسێکى ئێرانى داواى کۆتاییهێنان بە بوونى ئۆپۆزسیۆنەکانى وڵاتەکەى دەکات لە عێراق
شەرقولئەوسەت
- هەولێر پەرلەمانى عێراق بە “کودەتاکردن” بەسەر رێککەوتنى سیاسییەکاندا تۆمەتباردەکات
- پاش دوو رۆژ لە سەردانەکانى بۆ هەولێر و سلێمانى، راوێژکارى ئاسایشى نیشتمانى عێراق گەیشتە تاران و لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى ئێران گفتوگۆ لەبارەى چالاکى حزبە کوردییەکانى ئۆپۆزسیۆنى ئێران دەکات
- ئەو ژنە رۆژنامەنووسە دادگایی دەکرێت کە وردەکارییەکانى گیانلەدەستدانى “ژینا ئەمینى” بڵاوکردبووەوە
قودسى عەرەبى
- گەندەڵى لە دەروازە سنورییەکانى هەرێمى کوردستان بە 100 ملیۆن دۆلارى مانگانە دەخەمڵێنرێت
- رێککەوتنى سیاسی دەکرێت بۆ هەموارکردنەوەى مادەکانى تایبەت بە کوردستان لە بودجەى عێراقدا
- دەیان منداڵ لە خانەى بێسەرپەرشتان لە خەرتووم گیان لەدەستدەدەن و سێ منداڵیش روبەڕوى دەستدرێژى سێکسى دەبنەوە
رۆژنامە تورکییەکان
حوریەت
- ئەردۆغان شەممە یان یەکشەممە لە پەرلەمان وەک سەرۆکی نوێ سوێند دەخوات
- هەفتەی داهاتوو کابینەی نوێی حکومەتی تورکیا رادەگەیەندرێت
- لە باکوری ئیدلب 107 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون تەواو بووە و ئاوارەکانی سوریا دەگەڕێندرێنەوە
سوزجو
- ئیمامئۆغلۆ: هیچ کەسێک نیگەران نەبێت، سەرلەنوێ دەستپێدەکەینەوە
- ئومید ئوزداغ سەرۆکی پارتی سەرکەوتن: سوریەکان ئاهەنگی داگیرکەری لە تورکیا ساز دەکەن
- ئەفغانیەکان لە تورکیا بە ئاڵای خۆیان سەرکەوتنی ئەردۆغانیان پیرۆز کرد
ئاکشام
- سی ئێن ئێن: هەڵبژاردن تورکیا بەهێزتر دەکات
- لە 81 شاری تورکیا دەنگەکانی ئەردۆغان زیادی کردووە
- ئەردۆغان: یەکەم کارمان کەمکردنەوەى هەڵاوسان دەبێت
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
- لە 14 شاری باکوری کوردستان کلچدارئۆغلۆ بە رێژەیەکی بەرچاو سەرکەوت
- ئابوریناسان: لە تورکیا لەمەودوا گەل هەژار و دەسەڵات توندتر دەبێت
- لە بەشێک لە میدیاکانی جیهاندا هەڵبژاردنەکانی تورکیا وەک هەڵبژاردنێکی نادادپەروەرانە باس دەکرێت
رۆژنامە فارسییەکان
ئاسیا
- ئێران لە رووی هێزی کڕینەوە لەنێوان 84 وڵات لە ریزی 81میندایە
- کرێی دوکانەکانی نێو فڕۆکەخانەکانی ئێران حەوت ئەوەندە زیادی کردووە
- جارێکی دیکە دۆلار هەڕەشە لە تومەنی ئێرانی دەکات
ئافتاب
- وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێداگیری لەسەر رێککەوتنامەی سنوری نێوان ئێران و هەرێم دەکات
- نرخی ئۆتۆمبێڵ لە ئێران هەرزان دەبێت
- خامنەئی: پەیوەندیەکانمان لەگەڵ میسر بەهێز دەکەین
ئێعتێماد
- گران و هەڵاوسان ئێرانییەکانی تووڕە کردووە
- سەرۆکی کاروباری نێدەوڵەتی وەزارەتی بەرگری ئێران: چەکمان بە روسیا و ئوکراینا نەداوە
- دەسەڵاتی دادوەری ئێران پێداگیری لەسەر پەسەندکردنی پرۆژە یاسای باڵاپۆشی دەکات
جمهوری ئیسلامی
- 10 هەزار پزیشکی پسپۆڕ لە دوو ساڵی رابردوودا ئێرانیان جێهێشتووە
- عەبدوللاهیان: کونسوڵخانەکانی ئێران لە جەددە، مەککە و مەدینە چالاککراون
- سەرۆکی ئازەربایجان: بەم زوانە ئێمە و ئەرمینیا رێککەوتننامەی ئاشتی واژۆ دەکەین