رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رەخنەی هەیە لە شێوازی دابەشکردنی پرۆژەکان لەلایەن حکومەتی هەرێم
- وەزارەتی ناوخۆ: سزای پێنج ساڵ زیندانی دەردەچێت بۆ ئەو کەسانەی مامەڵە بە دۆلار دەکەن لە ناوەندی بازرگانیەکان
- تشرینی 2023 و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان..وەرزی تاقیکردنەوەیە بۆ زۆرینە بێدەنگەکە
شەرقولئەوسەت
- بودجەی عێراق لە چاوەڕوانی لێکتێگەیشتنی سەرۆکی فراکسیۆنە گەورەکانە
- تورکیا مانەوەی خۆی لەژێر سێبەری ئەردۆغان درێژدەکاتەوە
- سورییەکان هیوا دەخوازن بەهای لیرەکەیان بەرزبێتەوە
قودسی عەرەبی
- دوای پشتگیری یەکێتی بۆ گۆڕانکارییەکانی پرۆژەیاسای بودجە، حیزبەکەی بارزانی بەتەنها مایەوە لە شەڕی بەرگری لە “دەستکەوتەکانی کوردستان”
- سکاڵا لەسەر شاخەوان عەبدوڵا تۆمارکرا بەهۆی نوسراوێکی بۆ راگرتنی کارەکانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق
- حەلبوسی رووبەرووی ئاڵنگاریەک دەبێتەوە بۆ لادانی لە پۆستەکەی
عەرەب
- نێچیرڤان بارزانی هۆشداری دەدات لە شکستهێنانی هاوپەیمانی “بەڕێوەبردنی دەوڵەت”
- هەژموونی تورکیا کۆتایی دێت، عێراق پلان دادەنێت بۆ فراوانکردنی سەرچاوەکانی هەناردەی نەوت
- ئوردن وەڵامی ناڕەزایەتیەکانی عێراق دەداتەوە و دەڵێت حیزبی بەعس حیزبێکی ناوخۆی ئوردن دەبێت و پەیوەندی بە دەرەوە نیە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
عەرەب نیوز
- ئەردۆغان پێنج ساڵی دیکەی سەرۆکایەتی پێسپێردرایەوە و دەبێت لەمەودوا هەوڵی سەقامگیرکردنی ئابوری وڵاتەکەی بدات
- روسیا گەورەترین هێرشی درۆنیی بۆسەر کیێڤی پایتەختی ئۆکراین ئەنجامدا، لەکۆی 54 درۆن، ئۆکراین 52ی خستۆتەخوارەوە
- سعودیە پێشوازییەکی گەرم لە هونەرمەندێکی بەناوبانگی ژاپۆن دەکات و کۆنسێرتی بۆ سازدەکات
تایمز
- ژنانی بەریتانیا گلەیی لە خراپی خزمەتگوزاریی نەخۆشخانەکانی منداڵبوون دەکەن و دەڵێن لە نەخۆشخانەکاندا پشتگوێخراون
- بەهۆی هاتنی زیرەکی دەستکردەوە کۆمپانیاکان چیتر رێگە بە کارمەندەکانیان نادەن لە ماڵەوە کاربکەن
- پۆلیسی بەریتانیا لەگەڵ تونس و مەغریب هەماهەنگیی دەکات بۆ ئەوەی چیتر کۆچبەری ئەفریقی روو لە وڵاتەکەیان نەکات
واشنتن پۆست
- دوای بڕیاری وەرگرتنی قەرز، پارتە سیاسییەکانی ئەمریکا خەریکی ئەوەن بۆ قەرزەکە لەگەڵ لایەنێک رێککەوتن بکەن
- بۆمبە نەتەقیوەکانی ئۆکراین مەترسی لەسەر جوتیارانی وڵاتەکە دروستکردووە و ناتوانن زەوییەکانیان بکێڵن
- سەربازە ئۆکراینیەکانی دەرەوەی باخموت دەڵێن گروپە بەکرێگیراوەکانی روسیا خەریکی کشانەوە هێزەکانیانن
چاینە دەیلی
- بۆ بەرەوپێشبردنی شارستانییەتی چین، وڵاتەکە لەرووی شوێنەوارییەوە بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە
- چین یەکەم فڕۆکەی گەشتیاریی و بازرگانی دروستکراوی خۆی خستەکار و یەکەم گەشتی بەسەرکەوتوویی ئەنجامدا
- چین بەنیازە پێش ساڵی 2030 کەشتیوانی ئاسمانی بۆ سەر مانگ رەوانە بکات
رۆژنامە تورکییەکان
حوریەت
- جارێکی دیکە ئەردۆغان سەرکەوت
- دەوڵەت باخچەلی: هەموو شتێک دەگۆڕێت
- نیوەی دەنگدەرانی سینان ئۆغان دەنگیان بە ئەردۆغان داوە
سوزجو
- کلچدارئۆغلۆ: لەسەر پێین و بەردەوامی بە تێکۆشانمان دەدەین
- مەڕاڵ ئاکشەنەر: بێهیوا مەبن ئێمە لێرەین
- ئەردۆغان: لەم هەڵبژاردنەدا تورکیا سەرکەوت
ئەڤرەنسەل
- کلچدارئۆغلۆ بەگوێرەی خولی یەکەمی هەڵبژاردن نزیکەی ملیۆنێک دەنگی زیاد کرد
- ئاکەپە پابەندی رێنماییەکانی هەڵبژاردن نەبوو
- لە شاری ئوردو لایەنگرانی ئاکەپە لایەنگرێکی پارتی باشیان کوشت
ئایدنلک
- کلچدارئۆغلۆ، ئاکشەنەر، فەتحوڵلا گولەن و پەکەکە شکستیان هێنا
- هەڵبژاردن کۆتایی هات و نۆرەی ئابوریە
- ئەمریکا لەمەودوا دەیەوێت یان دەست بەسەر بەڕێوەبەری ئەردۆغاندا بگرێت یان فشارەکان زیاد دەکات
رۆژنامە فارسییەکان
ئێعتێماد
پاشای عەمان هەوڵی کەمکردنی ناکۆکی نێوان ئێران و وڵاتانی رۆژئاوا دەدات
نرخی کیلۆیەک گۆشتی مریشک گەیشتە 100 هەزار تومەن
کارگەی دەرمانی تاران داخرا و ئەمەش قەیرانی دەرمان دروست دەکات
ئەفکار
کارەبای عێراق گرێدراوی غازی ئێرانە
لە سەرەتای ئەمساڵەوە و تاوەکو ئێستا وەبەرهێنانی ئۆتۆمبێڵ لە ئێران بە رێژەی 48٪ زیادی کردووە
230 ملیارد ریاڵ بۆ نۆژەنکردنەوەی باڵەخانە مێژووییەکانی ورمێ تەرخان کرا
ئیتلاعات
سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی پەیوەندیەکانی دەرەوەی ئێران: پێویستیمان بە هاوکاری ناوچەکە هەیە
ئێران و عەمان چوار رێککەوتننامە لە بواری ئابوری، سەرمایوگوزاری و وزەدا واژۆ دەکەن
کێشانی جگەرە لەنێو هاوڵاتیانی سەروو 18 ساڵ لە ئێران زیادی کردووە
جمهوری ئیسلامی
تالیبان پرسی ئاو و دەروازە سنورەیەکان لەدژی ئێران بەکار دەهێنێت
رۆژی چوارشەممە سەرۆکی ئیسرائیل سەردانی ئازەربایجان دەکات
ساڵێکە 80 هەزار کچ و کوڕی تارانی چاوەڕێی قەرزی بانکی دەکەن، بۆ ئەوەی هاوسەرگیری بکەن