زووم:
یەکێتی وەڵامی پارتی دەداتەوە و دەڵێت، قوباد تاڵەبانی داوای هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمی نەکردووە و هەوڵی چەسپاندنی پشکی هەرێمی داوە.
گۆڕانکارییەکانی شەوی پێنج شەممەی رابردوو کەلە بودجەدا کرا، زمانی زبر و هێرشی میدیایی خستوەتەوە نێوان پارتی و یەکێتی، دوێنی فراکسیۆنی پارتی لە رێگەی جێگیری سەرۆکی فراکسیۆنەکەوە بەزمانێکی توند هێرشی کردە سەر یەکێتی و قوباد تاڵەبانی، ئەمڕۆش فراکسیۆنی یەکێتی بەشێوەیەکی توند وەڵامی دایەوە.
مەریوان قەرەنی جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە پەرەی فەرمی فراکسیۆنی پارتی بێ ناوهێنانی یەکێتی نوسینێکی بڵاوکردەوە ودەڵێت، زۆر شەرمە پیلانی ژەھراویتان بۆ پووکاندنەوەی کوردستان دەکەنە دەستكەوت بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆران، ئەوەی جیاکاری کردووە تەنھا ئێوەن، لە جیاتی پارەی داھاتی ناوخۆ بخەنە سەر داھاتی نەوت، دەیخەنە گیرفانتان.
لەبەرامبەر ئەمەدا فراکسیۆنی یەکێتی دەڵێت، تهنها ئهوهنده دهڵێین، هیچ كهس و لایهنێك ناتوانێ له مهسهلهى دیفاعكردن له مافهكانى خهڵكى كوردستان لهبهغداد و پاراستنى ههرێمى كوردستان موزایده بهسهر یەکێتیەوە بكات.
جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە بەشێکی دیکەی نوسینەکەیدا دەڵێت، ئێوە کەمینەیەکن دەتانەوێ قەوارەی ھەرێمی کوردستان ھەڵوەشێننەوە و شەرم لە ھیچ کارێک ناکەن، ئێوە لە کۆنەوە تا ئەمڕۆ تاکە ڕێگرن کە کورد بە مافە ڕەواکانی بگات و ببێتە خاوەنی دەوڵەت.
ئەم رەخنەیەی پارتی لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە یەکێتی لەگەڵ ئەوىڕگە زیادکراوەدابووە کەپرۆژە یاسایی بودجە رێگە دەدات لەکاتی نەناردنی بودجەی پێویست لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، سلێمانی یان هەر پارێزگایەکی دیکەی هەرێم دەتوانن راستەوخۆ بەشە بودجەی خۆیان لە بەغدادەوە وەربگرن.
یەکێتی بەشێوەیەکی گشتی وەڵامی ئەم رەخنەیەی پارتی دەداتەوە و دەڵێت، رێگا راستهكه تهبایی و یهكڕیزىی كوردستانە مهترسى ڕاستهقینهش لهسهر ههرێم پهرتهوازهیى و ئاژاوهى سیاسى و وتاری بوغرایى ئاست نزمى سیاسیه.
یەکێتی لەوەش نیگەرانە کە پارتی هێرشی کردوەتە سەر خودی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی قوباد تاڵەبانی تۆمەتبار دەکات بەوەی دەستی هەبووبێت لەو دۆخەی دروستبووە.
مەریوان قەرەنی جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەڵێت، ئەو کاتەی هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی دارایی هەرێم دەدرا، قوباد تاڵەبانی پلانی بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ھەرێم دادەنا و خەریکی نامەناردن بوو لەگەڵ “یوسف الکلابی و مستەفا سەنەد” ئێستاش ئەم دووکەسە لەگەڵ سەرۆکئ فراکسیۆنی یەکێتی ئیمزایان بۆ گۆڕانکارییەکانی پرۆژە یاسایی بودجە کردووە.
لەسەر ناوهێنانی قوباد تاڵەبانی یەکێتی بە ژمارە وەڵامی بەرپرسەکەی پارتی دەداتەوە و دەڵێت، ئەوانە قسەی بێ سەروبەرن و هیج بنەمایەکی نیە و هەڵبەستراوە، قوباد تاڵەبانی تەنها پەیوەندی بەنوێنەری یەکێتی لە لیژنەی داراییەوە کردوەو رێنمایی کردووە کە بۆ چەسپابدنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان هەوڵبدات.
یەکێتی دەڵێت، بۆ رێكهوتن لهگهڵ بهغداد قوباد تاڵەبانی (11) جار سهرۆكایهتى وهفدى دانوستانكارى ههرێمى كرد و (256) سهعات كۆبونهوهى لهگهڵ لایهنه عیراقییهكاندا كردو (50) رۆژ له بهغدا ماییهوه تا (200) ملیارهكه دهستهبهر بكات.
جگە لە لێدوانەکەى جێگرى سەرۆکى فراکسیۆن، هاوکات فراکسیۆنی پارتیش لە پەرلەمانی عێراق هێرشى توندى کردبووە سەر فراکسیۆنى یەکێتى و گوتبووى “جێگەی سەرسوڕمانە یەکێتی لە لیژنەی دارایی جارێکی دیکە وەکو تەنها حزبی کوردی دەنگی خۆی خستە پاڵ ئەو دەنگانەی کە دژی مافە یاسایی و دەستوریەکانی خەڵکی کوردستان وەستانەوە”.
فراکسیۆنی پارتی راشیگەیاندبوو “ئەمەی یەکێتی و نەیارانی هەرێمی کورستان کردویانە پیلانێکی ژەهراوییە دژی هەرێم و هیچی لە خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەر کەمتر نییە”.