88
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- لەسەر داوای شاخەوان عەبدوڵا، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کارەکانی هەڵپەسارد تا کاتێکی نادیار
- فەرمانبەرانی هەرێم داوای خەرجکردنی موچەی پاشەکەوت دەکەن
- هەوڵێکی پەرلەمانی هەیە بۆ کەمکردنەوەی نرخی ئینتەرنێت
شەرقولئەوسەت
- پرۆژەی “رێرەوی گەشانەوە”…عێراق بە ئەوروپاوە دەبەستێتەوە
- تیمێکی سعودیە لە دیمەشقن بەمەبەستی دووبارە کردنەوەی باڵیۆزخانە
- لە هەڵبژاردنەکانی ئەمرۆ..ئەردۆغان بە بەختتر دەردەکەوێت لە کلچدارئۆغلۆ
عەرەب
- بەستنەوەی موچە بە داهاتی نەوتەوە خاڵی ناکۆکی سەرەکییە لە نێوان هەولێر و بەغداد
- هێڵێکی وشکانی، عێراق دەکات بە خاڵی پەڕینەوە لەنێوان کەنداو و ئەوروپا
- ئێران ناڕازییە لە پەیوەندییەکانی عێراق و سعودیە، وەک کاردانەوەش هەناردەی گازی بۆ عێراق کەمکردووەتەوە
زەمان
- هەرێم هەست بەبێ ئومێدی دەکات، ناکۆکیەکان لەسەر بودجە توندبوونەوە، پێش پەسەندکردنی
- پسپۆڕان گومانیان هەیە لە سیستمی نوێی پێدانی موچەی خانەنشینان لە عێراق
- لە چین کەسێک بەهۆی ژیری دەستکردەوە 600 هەزار دۆلاد دەدزێت
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
عەرەب نیوز
- ئەمڕۆ هەڵبژاردنی خولی دووەمی سەرۆکایەتی تورکیا بەڕێوەدەچێت و ئەردۆغان داوادەکات دەنگدەران بەشداریی بکەن و رکابەرەکەشی دەڵێت ئەمە دوا دەرچەیە
- سەرەڕای کەمبوونەوەی پێکدادانەکانی سودان، دەرفەتی کەم هەیە بۆ چارەسەری قەیرانە مرۆییەکان
- دوای 10 ساڵ لە دابڕان، عێراق پەیوەندییەکانی لەگەڵ فلیپین لەبواری کشتوکاڵ، نەوت، تەندروستی و گەشتیاریی دەستپێدەکاتەوە
ئۆبزێرڤەر
- وەزیرانی بەریتانیا لە شەڕێکی سەختدان بۆ ئەوەی نهێنییەکانی تایبەت بە پێشیلکارییەکانیان لە سەردەمی کۆرۆنادا بڵاو نەبێتەوە
- بەگوێرەى چەند بەڵگەنامەیەکی دزەپێکراو، وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا بەبێ ئاگاداریی خۆیان زانیارییان لەبارەی نەخۆشانەوە داوە بە فەیسبووک
- ئۆکراین دەڵێت یەکەم هەنگاوەکانی هێرشی پێچەوانە بۆسەر روسیا دەستیپێکردووە
سەندەی مۆرنین پۆست
- کۆریای باشور لەبارەی بازرگانیی و هەماهەنگیی چیپی ئەلیکترۆنی لەگەڵ چیندا پەیوەندییەکانیان بەهێز دەکەن
- بەگوێرەی راپرسییەک، دەستێوەردانی دورگەی تایوان و ناکۆکییەکانی ئەمریکا لە لوتکەی مەترسییەکاندان بۆ سەر چینییەکان
- لە هێرشێکی بەرفراوانی روسیادا کەسێک لە کیڤ کوژرا و پوتینیش سنورەکانی بەهێزتر دەکات
واشنتن پۆست
- ئەو هاوڵاتییە روسیانەی دژی لەشکرکێشی وڵاتەکەیانن بۆ سەر ئۆکراین، بوونەتە قوربانی جاسوسی کردن بەسەریانەوە و لەکارەکانیان دوردەخرێنەوە
- پێشبینیدەکرێت لە کەمپەینی هەڵبژداردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ساڵی داهاتوودا ترەمپ هەڵوێست و قسەکانی توندتر بکات و تۆڵە بکاتەوە
- لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتا وادەی قەرزکردن، جۆ بایدن و مەکارتی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەگەنە رێککەوتن بۆ ئەوەی قەرزی دیکە بکەن بۆ وڵاتەکەیان
رۆژنامە تورکییەکان
تورکیە
- ئەمڕۆ 64 ملیۆن و دوو هەزار کەس لە تورکیا سەرۆککۆماری نوێ هەڵدەبژێرن
- شڕنەخ بووەتە دەریای نەوت و نەوتێکی زۆری لێدەردەهێندرێت
- هاوینێکی سەخت چاوەڕێی ئەستەنبوڵ دەکات
ئایدنلک
- راپۆرتێکی ئایدنلک: گەلی تورکیا پلانەکانی ئەمریکا پوچەڵدەکاتەوە
- دوای هەڵبژاردن گەورەترین کێشە کە پێویستە تورکیا روبەڕوی بێتەوە ئابوریە
- سەرۆککۆماری سڕبیا: رێگەنادەم وڵاتانی رۆژئاوا دەستوەردان لە وڵاتەکەماندا بکەن
ئانالیز
- ئەمڕۆ هاوڵاتیانی تورکیا لە کاتژمێر هەشتی بەیانی تاوەکو پێنجی ئێوارە دەنگ دەدەن
- مالیزیا و تورکیا پێکەوە فڕۆکەی جەنگی (کان)ـی تورکی دروستدەکەن
- لە 30 ساڵی رابردوودا دەریاچەکانی تورکیا بە رێژەی 54% بچووک بوونەتەوە
یەنی چاغ
- لە سەرتاسەری تورکیا 191 هەزار سندوقی دەنگدان دانراون
- پێدەچێت دوای هەڵبژاردن نان و ئارد لە تورکیا گران ببێت
- ئەمڕۆ چەکهەڵگرتن و خواردنەوەی مادە کحوڵیەکان قەدەغەیە لە تورکیا
رۆژنامە فارسییەکان
ئیتلاعات
- رەئیسی: هەندێک وڵات دەیانەوێت ناکۆکی لەنێوان وڵاتانی ئەندامی ئۆپێک دروستبکەن
- گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: بانگەشەکانی زێلێنسکی لەدژی ئێران بۆ راکێشانی هاوکاریەکانی رۆژئاوایە
- هەناردەی ئێران بۆ ئاسیای ناوەڕاست، قەفقاس و روسیا 50% زیادی کردووە
جمهوری ئیسلامی
- دەسەڵاتی دادوەری مانگێکە پرۆژەیاسایەکی پێشکەش بە پەرلەمان و سەرۆککۆمار کردووە
- وەزیری بەرگری ئێران: هێزی دەریایی وڵاتەکەمان دەتوانێت بەتەواوی ئاسایشی کەشتیە نەوتیەکانمان بپارێزێت
- بەکارهێنانی بەنزین لە ئێران گەیشتووەتە ئاستێک ئەگەری هاوردەکردنی لە دەرەوەی وڵات هەیە
شەهروەند
- ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان روسیا و ئێران گەیشتووەتە 745 ملیۆن دۆلار
- ئاستی بازرگانی دەرەکی ئێران گەیشتووەتە شەش ملیار و 51 ملیۆن دۆلار
- پاسەوانێکی سنوری ئێران لەلایەن تالیبانەوە کوژرا
ئافتاب
- ئەمڕۆ پاشای عومان سەردانی ئێران دەکات
- تورکیا دیواری 96 کیلۆمەتری خۆی لەگەڵ ئێران تەواو کرد
- ئەگەر دەریاچەی ورمێ بەتەواوی وشک ببێت، گەرمای هاوین حەوت پلە زیاد دەکات لە ناوچەکە