24
لە بەریتانیا پەنابەران ژمارەى پێوانەیی تۆماردەکەن، بەگوێرەى داتاکانى نوسینگەى ئامارى نیشتمانى ئەو وڵاتە، ساڵى رابردوو 606 هەزار پەنابەر چوونەتە بەریتانیا.
ساڵی 2022 بەراورد بە 2021 رێژەکە زیادیکردووە، لەماوەی یەک ساڵدا رێژەکە 20% چووەتە سەرەوە
بۆ رێگری لە زیادبوونی پەنابەران بەریتانیا پلانی هەیە، رۆژنامەى گاردیان دەڵێت مانگانە سێ هەزار پەنابەر دیپۆرت دەکرێنەوە
رۆژنامەکە لە زاری وەزیرى ناوخۆى بەریتانیاوە پلانەکەی بڵاوکردوەتەوە.
وەزیری ناوخۆ پلانى هەیە مانگانە سێ هەزار پەنابەر دیپۆرت بکاتەوە، لانەکەی وەزیر هێشتا رەزامەندی پەرلەمانی بەدەستنەهێناوە، ئەگەر پەرلەمان پێشنیازەکە پەسەندبکات دیپۆرتکردنەوە دەستپێدەکات