بە پێچەوانەى بڕیارى بەشدارینەکردنى تیمى وزارى یەکێتى لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزیران، سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە زوومى راگەیاند، سێ وەزیر لە پشکی یەکێتی بەشداری کۆبوونەوەکەیان کردووە.
سەرچاوەکەی زووم ئاماژەى بەوەکردووە کە هەریەکە لە حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیریی، دارا رەشید وەزیری پلاندانان و ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران کە پۆستەکەى بە پلەى وەزیرە لە کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزیران بەشداربوون.
بەشدارى ئەو سێ وەزیرەى یەکێتى لەکاتێکدایە، سەرەتا میدیایی فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە کە قوباد تاڵەبانی و تیمى وزاری یەکێتی بەشداری کۆبوونەوەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزیران ناکەن بەهۆى نیگەرانیان لە سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران.
لە لایەکى دیکەوە میدیاى فەرمى یەکێتى، پاش ماوەیەک لە بڵاوکردنەوەى ئەو هەواڵەى سڕییەوە کە باسى لە بەشدارینەکردنى قوباد تاڵەبانى و تیمى وزارى یەکێتى دەکرد لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیراندا.