26
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- سەرەڕای ناڕازیبوونی پارتی، لیژنەی دارایی پەرلەمان گفتوگۆکانیان تەواو کرد و رێککەوتن لەسەر هەموو بڕگەکانی پرۆژەیاسای بودجە بە پشکی هەرێمیشەوە
- رووداوەکەی پەرلەمان، کوردستانی خستەوە نێو چەقبەستویی سیاسی
- بەغداد رێرەوێکی نوێی بازرگانی بۆ جیهان دابین دەکات
شەرقولئەوسەت
- بودجە ناکۆکی نێوان هەولێر و بەغداد زیندوو دەکاتەوە
- کێشە ناوخۆییەکانی رەوتی سەدر.. لێکترازانی سیاسیە یان فرسەتێکە بۆ بەهێزکردنەوەی هەژموونی رەوتەکە؟
- رێککەوتنی گۆڕینەوەی زیندانیان لە نێوان بەلجیک و ئێران مشتومڕ دروستدەکات
عەرەب
- ناکۆکیەکان لەسەر بودجە کەشی ئەرێنی نێوان بەغداد و هەولێر تێکدەدات
- رێگای ئاوریشمی عێراق رێڕەوی ئابوری فراوان دەکات
- سوپای سودان بە سەرکردایەتی بورهان، پەنا بۆ خانەنشینانی سەربازی دەبات
قودسی عەرەبی
- حیزبەکەی بارزانی گۆڕانکارییەکانی پرۆژەیاسای بودجە رەتدەکاتەوە
- عێراق ئامادەیە بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی پارێزگاکان لە کۆتایی ئەمساڵ
- ئەنجومەنی ئەوروپا بۆ پەیوەندییەکانی دەرەوە داوا دەکات پشتگیری حکومەتی عێراق بکرێت
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەلەگراف
- دۆڕانی روسیا لە شەڕی ئۆکراین دەبێتە مەترسی بۆسەر بەریتانیا، چونکە پوتین تۆڵە دەسەنێتەوە
- دۆناڵد ترەمپ و بۆریس جۆنسۆنی سەرۆکوەزیرانی پێشوی بەریتانیا لە ئەمریکا کۆبوونەوە بۆ ئەوەی پاڵپشتی بۆ ئۆکراین دەرببڕن
- لە روداوێکی دەگمەندا لە باخچەیەکی ئاژەڵانی کەمبۆدیا پیاوێکی 72 ساڵ لەلایەن 40 تیمساحەوە پارچە پارچە کرا
عەرەب نیوز
- مەترسی لەسەر ئاگربەستەکەی سودان هەیە و سوپای وڵاتەکە داوا لە سەربازە خانەنشینکراوەکان دەکات بچەنەوە خزمەتی سەربازی
- پێناچێت شەڕی روسیا و ئۆکراین بەمنزیکانە کۆتایی بێت
- بەگوێرەی بەداواداچونێک، سوپای ئیسرائیل ساڵانە 1000 منداڵی فەڵەستینی کە تەمەنیان دەوربەری 12 ساڵانە دەستگیردەکات
ژاپۆن تایمز
- قەرزی دارایی ئەمریکا کاریگەریی لەسەر هەڵبژاردنەکانی ساڵی داهاتووی سەرۆکایەتی دەبێت
- بەرپرسانی پیشەسازی ژاپۆن و ئەمریکا رێککەوتن لەسەر ئەوەی پەرە بە هەماهەنگییەکانیان بدەن
- بەگوێرەی راپرسییەک، 97%ی دەرچووانی زانکۆکانی ژاپۆن دامەزرێندراون
واشنتن پۆست
- جانێت یێڵنی وەزیری خەزێنەی ئەمریکا دەڵێت لە 5ی مانگی داهاتوودا بودجەی وڵاتەکەی تەواو دەبێت
- کەنداڵەکانی کەناردەریای کالیفۆرنیا بەهۆی گۆڕانکاری کەشوهەواوە بەرەو داڕمان دەچن
- لە روداوێکی دەگمەندا، سەرنشینی فڕۆکەیەک کە لە ئاسمانی کۆریای باشور لە فریندا بووە، دەرگای فڕۆکەکەی کردووەتەوە و بەهۆیەوە دەستگیرکراوە
رۆژنامە تورکییەکان
یەنی چاغ
- سەرۆکی پارتی باش: لەم هەڵبژاردنەدا یان هەژاری یاخود خۆشگوزەرانی هەڵدەبژێرین
- عەلی باباجان سەرۆکی پارتی دەڤا: دەنگدان بە ئەردۆغان بە واتای قوبڵکردنى هەژاری دێت
- لە ئەوروپا ملیۆنێک و 902 هەزار و 417 کەس دەنگیان داوە
ئایدنلک
- جەهەپە بەڵێنی خۆبەڕێوەبەری وەک سوریا بە هەدەپە داوە
- چاوشئۆغلۆ: جەهەپە ئێستا لەلایەن فەتحوڵاچیەکانەوە بەڕێوەدەبرێت
- سولەیمان سۆیلو وەزیری ناوخۆی تورکیا: ئەوانەی بە قسەی ئەمریکا دەجوڵێنەوە وەک خائین رادەگەیەندرێن
تورکیە
- ئەردۆغان: ئەم هەڵبژاردنە یەکێک لە هەستیارترین هەڵبژاردنەکانە
- سینان ئۆغان: داوای هەرچیەکم لە جەهەپە بکردایە رازی دەبوو
- کلچدارئۆغلۆ: ئەگەر سەربکەوم قەرزی بانکەکان لەسەر هاوڵاتیان لادەبەم
ئاکشام
- ئەردۆغان: رۆژی یەکشەممە بای بای، کەمال خانەنشین دەکەین
- تاوەکو ئێستا 554 هەزار و 609 ئاوارەی سوریا گەڕێندراونەتەوە
- مەڕوماڵات بەسەر ئەو جوتیارانەدا دابەشکرا، کە لە بومەلەرزەکەی مەڕەشدا مەڕوماڵاتەکانیان لەناوچوون
رۆژنامە فارسییەکان
ئاسیا
- عەبدوللاهیان بە مەبەستی هەڵگرتنی گەمارۆکان لەسەر وڵاتمان و بەگوێرەی هێڵی سورمان بەردەوامی بە دانوستان دەدەین
- پاشای عەمان رۆژی یەکشەممە سەردانی ئێران دەکات
- ئێران و بەلجیکا ژمارەیەک زیندانیان گۆڕیەوە
ئافتاب
- سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: دەتوانین لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا بگەینە ئابوریەکی ئارام
- چین: مانۆری سەربازی ئەمریکا و کۆریای باشور هەڕەشەیە لەسەر ئاشتی ناوچەکە
- ئێران سێیەم وڵاتی جیهانە لە رووی پێوەدانی دووپشکەوە
ئیتلاعات
- ناوەندی هەڵاوسانی ئێران: هەڵاوسان لە وڵاتدا گەیشتووەتە 49.1%
- نەوەی خومەینی: سیاسەتی دەرەوەی ئێران بەردەوامی سیاسەتی ناوخۆی ئێرانە
- ئێران موشەکێکی نوێ بالستیکی بەناوی خورەمشەهر4 دروستکرد
جمهوری ئیسلامی
- ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان ناوەندی زیرەکی دەستکرد دروستدەکات
- عەبدوللاهیان: ئێمە دەسەڵاتی ئێستای ئەفغانستان بە فەرمی ناناسین
- ئیسرائیل ساڵانە دوو هەزار منداڵی فەڵەستینی دەستگیردەکات