زووم
بەرەبەیانى ئەمڕۆ، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان و فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى عێراق، لەبارەى گۆڕانکاری لە مادەکانى 13 و 14ی پرۆژەیاساى بودجە، کە پەیوەستە بە پشکى هەرێم هەڵوێستى خۆیان راگەیاند و رەتیدەکەنەوە.
نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، “به نيگهرانييهكى قوڵهوه له دهستكارى و گۆڕانكارى لهو بڕگانهى پرۆژهياساى بودجهى عێراق دهڕوانين، كه پهيوهندييان به مافه دهستورييهكانى ههرێمى كوردستانهوه ههيه، بەیەکجاری رهتيان دهكهينهوه”.
دەڵێت، ئهم ههنگاوه دروستكردنى بهربهسته لهبهردهم پرۆژهياساى بودجه، كه ههموو عێراقييهكان به ئومێدهوه چاويان لێيه بۆ ماوهى سێ ساڵى داهاتوو پهسهند بكرێت.
هاوکات مەسرور بارزانى، سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان راگەیاند، “گروپێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، چەند گۆڕانکارییەکیان خستووەتە پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی، کە پێشێلکاریین بەرامبەر بەو رێککەوتنەی پێشتر لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانى عێراق کردوومانە، کە رێککەوتنەکە بناغەیە بۆ هەماهەنگى نێوان هەولێر و بەغداد، دەبێت هەموو لایەک رێز لە رێککەوتنەکە بگرن”.
فراکسیۆنى پارتیش رایگەیاند، ئەو گۆڕانکارییانە پێچەوانەی دەستور و رێککەوتنی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵییە.
دەشڵێت، “ئەوەی بۆ ئێمە جێگەی سەرسوڕمانە یەکێتی لە لیژنەی دارایی جارێکی دیکە وەک و تەنها حزبی کوردی دەنگی خۆی خستە پاڵ ئەو دەنگانەی دژی مافە یاسایی و دەستوریەکانی خەڵکی کوردستان وەستانەوە، بۆ ئەم دژ وەستانەوەشیان بەرامبەر مافە دەستوری و یاسایەکانی خەڵکی کوردستان دەیانەوێت پاسا و بەوە بهێننەوە گوایە پشتگیری گەڕانەوەی بەشێک لە موچە پاشەکەوتکراوەکانی فەرمانبەرانی کوردستان دەکەن! ئەمە خۆڵکردنە چاوی خەڵکە و دەمانەوێت بۆ هەموو لایەکی رونبکەینەوە، ئەگەر یاسایی بودجە وەک و ئەوەی لە لیژنەی دارایی یەکێتی و هەندێک لایەنی دیکە دەنگیان بۆ داوە تێبپەڕێت، ئەوا نەک پاشەکەوت ناگەڕێتەوە، بەڵکو چارەنوسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و سەرجەم شایستە دارایەکانی هەرێم دەکەوێتە مەترسییەکی گەورەوە”.