بەگوێرەی راپۆرتێکی بی بی سی عەرەبی، عەبدوڵا شەلەقەمی کە هاوڵاتییەکی بەریتانیانیە دوای ئەوەی لە نزیک باڵویزخانەی بەریتانیا لە شاری خەرتومی پایتەختی سودان، گولەیەکی بەردەکەوێت، بۆ جارەسەر خێزانەکەی لە ماڵەوە بەتەنها جێدەهێڵێت، ژنەکە بەهۆی برسێتییەوە و هاوکاری نەکردنی لەلایەن باڵوێزخانەی بەڕیتانیا گیان لەدەستدەدات.
عەبدوڵا شەلەقەمی، بەرەگەز بەریتانی، لەگەڵ عەلوییە رەشوانی تەمەن 80 ساڵی خێزانی، لە باڵەخانەیەک لە نزیک باڵوێزخانەی بەریتانیا لە خەرتوم دەژیان، هەرچەندە چەند جارێک داوای هاوکارییان لە باڵوێزخانەی بەریتانیا کردووە، تاکوو خاکی سودان بەجێبهێڵن، بەڵام باڵویزخانەی بەریتانیا داوای لە ژن و مێردەکە کردوو کە نزیکەی 40 میل بەناو گرژیی و شەرەکانی سوداندا ببرن، تاکو دەگەنە فرۆکەخانەیەک لەدەرەوەی خەرتوم و لەوێوە بگوازرێنەوە بۆ بەریتانیا.
ئەزهار، کە یەکێکە لە کچەزاکانی شەلەقەمی، قسەی بۆ بی بی سی کردووە و دەڵێت: دوای ئەوەی باپیرم بەهۆی برسێتیەوە ناچار بووە ژنەکەی بەجێبهێڵێت، دوای دەرچوننی لەماڵ بەهۆی گرژییەکانەوە سێ فیشەک بەر دەست و قاچ و سنگی دەکەوێت و بریندار دەبێت، هەرچەندە ویستویانە رەوانەی نەخۆشاخانەی بکەن بەڵان بەهۆی ئەوەی هیچ نەخۆشاخنەیەکی نزیک لە ناوچەکە نەبووە، ناچار شەڵەقەمی بەرەگەز بەریتانیان بردووە بۆ شارێکی دیکە بۆ چارەسەر، عەلوییە رەشوانی هاوسەری لە ماڵەکەیدا بەبێ خواردن و ئاو جێهێڵدراوە.
بەگوتەی ئەزهار، ئەو ناوچەیەی کە خێزانەکەی شەلەقەمی لێبووە زۆر ئەستەم بووە بگەنە لای، چونکە ناوچەکە بە قەناس بەدەست دەورەدراوە، هەرچەندە چەندجاڕێک پەیوەندییان بە هێڵی گەرمی باڵوێزخانەوە کردووە بۆ ئەوەی هاوکاری عەلوییە رەشوانی خێزانی شەلەقمیی بکەن، بەڵام وەڵامیان نەداونەتەوە ، دواجار یەکێک لە بەرپرسەکانی باڵوێزخانەی تورکیا دەچێتە ماڵەکەو خێزانەکەی شەلقەمی بە مردووی دەدۆزێتەوە.
ئەزهاری کجەزانی شەلەقەمی بە بی بی سی گووتەوە: ئەوەی بەسەر باپیر و نەنکمدا هات تاوانێکە دژ بەمرۆڤایەتی، تاوانەکەش تەنها لە ئەستۆی هێزەەکانی پشتیوانی خێرا و سوپای سودان نیە کە سەرچاوەی گرژیی و شەڕەکانن، بەڵکو لە ئەستۆی فەرمانبەرەکانی باڵوێزخانەیبەریتانیاشە، جونکە هیچ هاوکارییەکی خێزانەکەیان نەکردووە.
لەسەر رووداوەکە، وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە لێدوانێکیدا بۆ بی بی سی،دانی بەوەدانا کە دۆسیەی شەلەقەمی “لەڕادەبەدەر دڵتەزێن” بووە، ئاماژەیان بەوەکردووە توانای باڵوێزخانەکە بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری زۆر سنووردارە و ناتوانن لە ناوخۆی سودان پشتیوانی راستەوخۆ پێشکەش بکەین.
بەگوێرەی راپۆرتەکەی بی بی سی دوای ئەوەی شەلەقەمی لە ناوچەیەک لە دەرەوەی خەرتوم نەشتەرگەری بۆ کراوە بەبێ بەنج، توانیویتی بەرەو سنورەکانی میسر هەڵبێت.
سەربارى ئاوارەبوونى دەیان هەزار هاوڵاتى سودان بەهۆى شەڕەوە، سوپاى سودان، بەسەرۆکایەتى عەبدولفەتاح بورهان و هێزەکانى پشتیوانى خێرا بەسەرۆکایەتى محەمەد حەمدان دەگەلۆ ناسراو بە “حمێدتى” بەردەوامن لە هەڕەشە و یەکلایکردنەوەى شەڕەکە هەریەکە و بەوشێوەى خۆى دەیەوێت.
ئەمڕۆ سوپاى سودان بۆ چەندەمینجار داوای لە ئەندامانى هێزەکانى پشتیوانى خێرا کردەوە کە بچنە ریزى هێزە چەکدارەکانى وڵاتەکە و دەڵێت، لە بازنەى یاخیبوون دەربچن.
شەڕى نێوان دوو جەنەڕاڵەکە وڵاتەکەى گەیاند بەو دۆخەى ئێستا تێیکەوتووە، سەربارى بەرزبوونەوەى ژمارەى کوژراوان کە 400 کەسی تێپەڕاندووە، زۆرینەى وڵاتانى جیهان لە هەوڵى رزگارکردنى دیپلۆماتکار و هاوڵاتییەکانیاندان لەو جەنگەى ئاسۆى رەوینەوەى دووکەڵەکەى دیارنییە.