88
رۆژنامە ئینگلزییەکان
گاردیان
- وەزیرى ناوخۆى بەریتانیا پلانى هەیە مانگانە سێ هەزار پەنابەر دیپۆرتى وڵاتەکانیان بکاتەوە، بەڵام هێشتا پەرلەمان دەنگى لەسەر نەداوە
- دواکەوتنى دروستکردنى 40 نەخۆشخانەى تازە لە بەریتانیا کە دەبوو تاوەکو ساڵى 2030 تەواوبن، کاردانەوە و نیگەرانى بەدواى خۆیدا هێناوە
- روسیا بە موشەک بۆردومانى کیێڤى پایتەختى ئۆکراین دەکات و هێشتا زیانەکانى نەزانراون
چاینا دەیلى
- شی جینپینگ دەڵێت، رێگەى ئاوریشمى چین یارمەتیدەرێکى باشە بۆ بەهێزکردنى پەیوەندییەکانى نێوان وڵاتانى ئاسیاى ناوەڕاست
- پەکین داوادەکات جیهان سود لە تەکنەلۆژیاى وڵاتەکەى ببینێت بۆ پێشخستنى ئابوورى
- داوا لە گروپى G7 دەکرێت لەپێناو بەردەوامى پەیوەندییە بازرگانییەکان هەوڵنەدەن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانى دیکە بپچڕێنن
یوئێس ئەى تودەى
- ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمریکا پێشنیازێکى ئیدارەى بایدن بۆ پێدانى 20 هەزار دۆلار بە قەرز بە خوێندکارانى وڵاتەکە رەتدەکاتەوە
- بەهۆى کەمکردنەوەى رێژەى دەردانى کاربۆن، کۆمپانیا بازرگانییەکانى ئەمریکا رۆڵى پێشەنگ دەگێڕن لە بەرەنگاربوونەوەى گۆڕانکارییە ژینگەییەکانى جیهان
- بەهۆى زۆربوونى رووداوەکانى کوشتن لە ئەمریکا، داوا لە کۆمارییەکان دەکرێت یاساى “چەک هەڵگرتن” هەڵبوەشێنێتەوە
عەرەب نیوز
- سعودیە بە بەهاى 3 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە بوارى پیشەسازی لە عێراقدا دەکات
- تورکیا دەستیکردووە بە دروستکردنى 240 هەزار یەکەى نیشتەجێبوون لە باکورى سوریا بۆ گەڕاندنەوەى ئاوارەکان
- بەگوێرەى وێنەیەکى D3 دەرکەوتووە ئیسرائیل لە ساڵى 1948 بە جارێک 200 پیاوى کوشتووە و خراونەتە گۆڕێکى بە کۆمەڵەوە
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- حزبى دەعوەى عێراق ئیدانەى بڕیارێکى ئوردن دەکات بۆ رێگەدان بە گەڕانەوەى حزبى بەعس بۆ کارى سیاسى
- سعودییە بەرەو وەبەرهێنانى لە کەرتى نەوتى عێراقدا
- “داعشییەکانى” کەمپى رۆژ لە باکورى رۆژهەڵاتى سوریا “رۆژئاڤا” قوربانى فێڵى پیاوانن