66
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەلەگراف
- بەهۆی موچەی بێکارییەوە زیاتر لە چوار ملیۆنان لە بەریتانیا سودمەند دەبن و بەدوای کاردا ناگەڕێن
- بەهۆی زۆربوونی وەرگرتنی باجەوە، دەوڵەمەندەکانی بەریتانیا وڵاتەکە جێدەهێڵن و ئەمەش ساڵانە زیانی 350 ملیۆن پاوەنی هەیە
- بەهۆی پێشێلکارییەکانی بۆریس جۆنسۆن لەسەردەمی کۆرۆنادا، داوا لە حکومەتی وڵاتەکە دەکرێت نامەکانی ئەوکاتی وەتسئاپ ئاشکرا بکەن
واشنتن پۆست
- تا ئێستاش ئۆکراین بۆ دابینکردنی بودجە و یارمەتیدانی وڵاتە دراوسێکانی، لە رێگەی باکوری وڵاتەکەیەوە رێگە بە هەناردەی نەوت و گازی روسیا دەدات
- بەهۆی کورتهێنانی بودجە لە ئەمریکا، ئەگەر حکومەت تاوەکو 2ی مانگی داهاتوو پارە قەرز نەکات مەترسی دەکەوێتە سەر موچەی خانەنشینانی وڵاتەکە
- سەرۆکی گروپی ڤاگنەری پشتیوانی روسیا دەڵێت شەڕی باخموت ئۆکراینی بەهێزتر کرد و ئەمەش دەبێتە مەترسی بۆسەر روسیا
چاینە دەیلی
- لە سەردانێکی سەرۆکوەزیرانی چین بۆ روسیا، هەردوو وڵات بەڵێنیان دا پەرە بە پەیوەندییەکانی نێوانیان بدەن
- دوای دەستبەکاربوونی 12مین باڵیۆزی چین لە ئەمریکا، داوادەکرێت پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە باشتر بکرێت
- بەرپرسانی چین جەخت لەوەدەکەنەوە کە رێگاچارەیەک بۆ ئەو ئاستە زۆرەی بێکاریی بدۆزنەوە کە لە وڵاتەکەدا هەیە
عەرەب نیوز
- بەهۆی بەردەوامی شەڕ و پێکدادانە ناوخۆییەکانی سودانەوە، ژمارەی کوژراوان لەو وڵاتەدا گەیشتە هەزار و 800 کەس
- لە هەڵبژاردنێکی خوێندکارانی کەرتی رۆژئاوای فەلەستیندا، گروپی حەماس پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە
- یەکەم گەشتی حاجییانی ئیندۆنیزیا گەیشتە سعودیە کە ژمارەیان 6 هەزار کەسە لە کۆی 229 هەزار کەسی ئەو وڵاتە کە بەنیازی فەریزەی حەجن
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- پشکى هەرێمى کوردستان بەربەستى سەرەکى بەردەم تێپەڕاندنى پرۆژەیاساى بودجەیە لەنێو لیژنەى دارایی پەرلەماندا
- هاوڵاتییان پێشوازى لە بڕیارى حکومەت دەکەن لەبارەى قەدەغەى هاوردەکردنى “توتوک”
- ناکۆکییەکان لەبارەى هەڵبژاردنەکانى داهاتوو نیگەرانى لە هەرێمى کوردستان دروستدەکات
مەدا
- پێدەچێت سەدر سیناریۆى 2021 دووبارە بکاتەوە و پاش بایکۆتکردن بەشداری لە هەڵبژاردنەکانى داهاتوو بکات
- هۆشدارى دەدرێت لە کەمبوونەوەى ژمارەى مەسیحییەکان لە عێراق بۆ تەنها 50 هەزار کەس
- ئەمڕۆ هەڵبژاردەى عێراق لە یارییەکى چارەنووسسازدا لە چوارچێوەى مۆندیالى لاوان لە ئەرجەنتین، روبەڕوى هەڵبژاردەى تونس دەبێتەوە
شەرقولئەوسەت
- تورکیا دەڵێت بوونیان لە سوریا بۆ پارێزگاریکردنە لە یەکگرتوویی خاکى وڵاتەکە
- سەرکردەیەکى “داعش” “ئیخوان” تۆمەتباردەکات بەوەى پلانى بۆ هەڵگیرسانى جەنگى سودان داڕشتووە
- سەربارى مشتومڕەکان لەبارەى هێزى بیانی، “ناتۆ” رایگەیاند بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنى هێزە عێراقییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر
قودسى عەرەبى
- بەهۆى خراپى بەڕێوەبردن و لەکارکەوتنى 18 فڕۆکە، هێڵى ئاسمانیى عێراق زیاتر لە 36 ملیۆن دۆلار زیانى بەرکەوتووە
- بە پشتیوانى قەتەر 240 هەزار یەکەى نیشتەجێبوون لە باکورى سوریا بۆ ئاوارە سورییەکانى تورکیا دروست دەکرێن
- سویسرا.. نووسەرێکى ئیسلامى کە تۆمەتى دەستدرێژى درابووە پاڵ بێتاوان دەرچوو
رۆژنامە تورکییەکان
ئاکشام
- ئەردۆغان: لەگەڵ گەلەکەمان سەرکەوتنمان پیرۆز دەکەین
- داودئۆغلۆ لە بەرامبەر رێککەوتنی کلچدارئۆغلۆ و ئومید ئوزداغ ناڕازییە
- لە بروکسەلی پایتەختی بەلجیکا لەنێوان لایەنگرانی هەدەپە و ئاکەپەدا شەڕ روویدا
تورکیە
- لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی قوربان نرخی هۆتێلەکان 40% زیادی کردووە
- ئەردۆغان بۆ ئۆپۆزسیۆن: هاوپەیمانی قەندیل کارتی سوری وەرگرت
- لە ئیدلب 240 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دروستکراوە و ملیۆنێک ئاوارەی سوریا دەگەڕێندرێنەوە
ئانایورت
- ئەردۆغان: ئێمە داهاتووی تورکیا بنیات دەنێین
- 135 هەزار کەسی نوێی بێکار سەردانی دەزگای کاری تورکیایان کردووە
- چاوەڕێ دەکریت ئەمساڵ 21 ملیۆن تۆن گەنم بەرهەم بهێندریت
سوزجو
- کلچدارئۆغلۆ: وڵاتەکەمان ناکەینە پەنابەرستان
- سینان ئۆغان دەنگدەرە کوردەکانی وەک پەکەکە لەقەڵەمدا
- مەراڵ ئاکشەنەر سەرۆکی پارتی باش: پرۆتۆکۆڵی نێوان ئوزداغ و کلچدارئۆغلۆ ئێمەی نیگەران نەکردووە
رۆژنامە فارسییەکان
ئاسیا
- لە تاران سمینارێک لەبارەی باڵەخانە مەترسیدارەکان کە ئەگەری رووخانیان هەیە ئەنجامدرا
- ئەمساڵ لە ئێران بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێڵ 40% زیادی کردووە
- 55مین لوتکەی ئاڵوگۆڕی ئاسیا دەستیپێکرد
ئێبتێکار
- سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری: هەموو بانکەکانی ئێران لەژێر چاودێری ئێمەدان
- سەردانی ژنانی بێ حیجاب بۆ مۆزەخانەکانی ئێران قەدەغەکرا
- حکومەت دەیەویت جارێکی دیکە نرخی بلیتی فڕۆکە زیاد بکات
ئیتلاعات
- واشنتن پۆست: رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەبێ ئەمریکا شێوەی خۆی دەگرێت
- پاشای عەمان یەکشەمە سەردانی ئێران دەکات
- رەئیسی: هاوکاری ئێران و ئیندۆنێزیا لە بواری وزە، پزیشکی و تەکنەلۆژیا فراوان دەکرێت
جهوری ئیسلامی
- ئەمساڵ 87 هەزار و 550 هاوڵاتی ئێرانی حەج دەکەن
- جێگری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری یاسایی: پێویستە ئەفغانستان کیشەی رووباری هیرمەند چارەسەر بکات
- ئێران بووە پاڵەوانی زۆرانبازی کلاسیک و ئازادی ژنانی ئاسیا