15
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیان
- بەهۆی سەرپێچیکردن لە رێنماییەکانی کۆرۆنا، لێکۆڵینەوە لە بۆرس جۆنسۆنی سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا دەکرێت
- مۆسکۆ بانگەشەی ئەوە دەکات کە بەرپەرچی چەند هێرشێکی ئۆکراینیان بۆ سەر شاری بێلگۆرۆدی وڵاتەکەی داوەتەوە
- رۆن دیسانتسی حاکمی فلۆریدا ئەمڕۆ خۆى وەکو کاندیدی راستڕەوی ئەمریکا بۆ پۆستی سەرۆکى ئەمریکا رادەگەیەنێت
یوئێس ئەی تودەی
- تیمێکى پزیشکانى ئەمریکا ساڵانە سەردانی پۆڵەندا دەکەن بۆ ئەوەی لەسەر سنور چارەسەری برینی منداڵانی ئۆکراین بکەن
- بەگوێرەی رێککەوتنێک، دەبێت ویلایەتەکانی رۆژئاوای ئەمریکا بەهۆی وشکە ساڵییەوە کەمتر ئاو بەکاربهێنن
- سەرۆکی هەنگاریا دەڵێت ئۆکراین هیچ چانسێکی بردنەوەی شەڕی روسیای نییە و دەدۆڕێت
عەرەب نیوز
- تونێلەکانی ئیسرائیل مەترسی دەخەنە سەر رووخانی مزگەوتی ئەقسا و فەڵەستینیش داواى هاتنە سەر هێڵى یونسکۆ دەکات
- گروپە یاخییەکانی سەر بە تورکیا لە سوریا، دەستیان بە مەشق و راهێنانێکی چڕکردووە
- بەهۆی زۆری گەندەڵی، سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی گروپە تیرۆریستییەکان، لوبنان دەخرێتە لیستی رەشەوە
یابان تایمز
- بەهۆی پشتیوانی لە ئۆکراین، هاوڵاتییانی یابان پاڵپشتى لە فۆمیۆ کیشیدای سەرۆکوەزیرانى وڵاتەکەیان دەکەن بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی
- لوتکەی گروپی G7 بۆ چەند ساڵی داهاتوو کاریگەریی لەسەر سیاسەتی جیهانی دەبێت
- کۆریای باکور سەنتەرە ئەسمانییەکانی بۆ هەڵدانی موشەکی زیاتر نوێدەکاتەوە و ترس لە سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشور دروستدەکات
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق رایگەیاند، ئەمساڵ لە سەرتاسەرى عێراق 146 حاڵەتى توشبوون بە “تاى خوێنبەربوون” تۆمارکراوە و 18 کەسیش گیانیان لەدەستداوە یەکێک لەو کەسانەى گیانى لەدەستداوە لە هەولێر بووە
- شەممەى داهاتوو بەغداد کۆنگرەى وەزیرانى گواستنەوەى وڵاتانى دراوسێ و ئەنجومەنى هاریکاریىکەنداو لەخۆدەگرێت
- سودانى دەڵێت عێراق هەنگاوى گەورەى بڕیوە بۆ نەهێشتنى شوێنەوارەکانى تیرۆر
شەرقولئەوسەت
- لە کۆنگرەى وەزیرانى گواستنەوە لە بەغداد گفتوگۆ دەکرێت لەبارەى دروستکردنى “گەورەترین تۆڕى هاتوچۆ” لەنێوان عێراق و وڵاتانى ناوچەکە
- عێراق.. نزیکەى 300 دەریاچەى دەستکردى ماسى کە بە نایاسایی دروستکرابوون وشک دەکرێن بە ئامانجى بەرەنگاربوونەوەى قەیرانى کەمئاویی
- ئەردۆغان جارێکى دیکە کشانەوە لە باکورى سوریا رەتدەکاتەوە
مەدا
- لیژنەى نەوت و گازى پەرلەمانى عێراق بەرپرسیارێتى دواکەوتنى دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێم دەخاتە ئەستۆى تورکیا
- راپۆرتێکى بەریتانى: عێراق بەرەو بەهێزکردنى هێزى ئاسمانى وڵاتەکەى هەنگاو دەنێت
- هەفتەى داهاتوو شاندێکى باڵاى عێراق دەچێتە ئێران و گفتوگۆ دەکەن لەبارەى کەمبوونەوەى هەناردەى غاز بۆ عێراق
قودسى عەرەبى
پارتى و یەکێتى یەکدى تۆمەتباردەکەن بە پێشێلکردنى رێککەوتنەکان پاش ئەو دانیشتنەى پەرلەمانى کوردستان کە ئاڵۆزى زۆرى لێکەوتەوە
رۆژنامە تورکییەکان
ئانایورت
- پارتی سەرکەوتن کە هاوپەیمانى سینان ئۆغان بوو، ئەمڕۆ پشتگیری خۆی بۆ کاندیدێکی سەرۆکایەتی ئاشکرادەکات
- کلچدارئۆغلۆ: تورکیا ناکەینە کۆگای پەنابەران
- بەشێک لە دەنگەکانی دەرەوەی وڵات گواسترانەوە بۆ تورکیا
یەنی ئاسیا
- مەڕاڵ ئاکشەنەر سەرۆکی پارتی باش: کلچدارئۆغلۆ دەتوانێت هاوسەنگی رابگرێت
- ئەحمەد تورک سیاسەتمەداری کورد دەڵێت لە مێردین ئاکەپە فشارى زۆری لەسەر هاوڵاتییان دروستکردووە
- راوێژکاری سەرۆکی پارتی باش: لە هەڵبژاردنی 14ی ئایاردا ئەردۆغان 3٪ی دەنگی نائاسایی بەدەستهێناوە
ئایدنلک
- بەرەی ئەتلەنتیک پشتگیری لە کلچدارئۆغلۆ و بەرەی ئاڤراسیا پشتگیری لە ئەردۆغان دەکەن
- وەزیری ناوخۆی تورکیا: شەڕی ئێمە لەگەڵ ئەمریکایە
- نەعمان کورتوڵموش سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکەپە: هیچ بازاڕی و مامەڵەیەک لەگەڵ سینان ئۆغان نەکراوە
حوریەت
- ئەردۆغان: تاوەکو ساڵی 2028 داهاتى تاک لە تورکیا دەبێتە 16 هەزار دۆلار
- چاوشئۆغلۆ رایگەیاند، حکومەتی سوریاش قبوڵی دەکات کە پەکەکە مەترسییە لەسەر وڵاتەکەی
- کلچدارئۆغلۆ: پرۆژەمان بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان ئامادەیە
رۆژنامە فارسییەکان
کەیهان
- ئێران و ئیندۆنیزیا 11 رێککەوتنی هاوکارییان واژۆکرد
- وەزارەتی ئیتڵاعات: تۆڕێکی سیخوڕی بیانی دەستگیرکرا
- ئۆکراین مانگانە 10 هەزار درۆن لەدەست دەدات!
ئێران
- دراوێکى دیجیتاڵی لەنێوان نۆ وڵاتی ئاسیا دروست دەکرێت
- سەرۆککۆماری ئیندۆنیزیا بە تەقاندنی 21 گولە تۆپ پێشوازی لە رەئیسی کرد
- ئێران لە رێگەی مانگی دەستکردەوە ئاشکرایکرد کە ئەفغانستان بە ئەنقەست ئاوی رووباری هیرمەندی گرتووەتەوە
ئێعتێماد
- داوا دەکرێت حکومەتی ئێران چاو بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ تاڵیبان بخشێنێتەوە
- گرانی بازاری ئۆتۆمبێل کێشەی لەنێوان پەرلەمانتاران دروستکردووە
- قالیباف بە زۆرینەی دەنگ کرایەوە بە سەرۆکی پەرلەمانی ئێران
هەمشەهری
- میترۆی تاران پێویستی بە ترلیۆنێک تومەن هەیە کە بەرەو پێشەوە ببرێت
- لە تاران گەورەترین تونێلی رۆژئاوای ئاسیا دروست دەکرێت
- یەک لەسەر سێی گەنجانی 25 تاوەکو 29 ساڵەی چینی تاقانەن