161
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- پشکى هەرێمى کوردستان و گۆڕانکارییەکان پەسەندکردنى بودجەیان دواخستووە
- لە عێراق مردنى دایکان لەکاتى منداڵبووندا کەمى کردووە، پێشتر لە هەر 100 هەزارێک 49 دایک دەمردن، بەڵام ئێستا بووە بە 28
- هەڵبژاردنەکانى کەرکوک پێکهاتەکانى شارەکە دەباتەوە بۆ دادگاى فیدراڵى
زەمان
- پەرەسەندنى ناکۆکییەکان لەبارەى هەڵبژاردن، سەردەکێشێت بۆ شەڕ و پێکدان لە پەرلەمانى کوردستان
- ئەندازیارێکى موسڵى پێڵاوێک بۆ نابیناکان دروست دەکات
- ئەمانەى بەغداد بەردەوامە لە هەڵمەتى ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانى گەڕەکەکانى پایتەخت
شەرقولئەوسەت
- بەهۆى کاراکردنەوەى کۆمسیۆنى هەڵبژاردن، شەڕ و پێکادان لەنێوان پەرلەمانتارانى هەردوو حزبى بارزانى و تاڵەبانى روویدا
- ترس لە بەهێزبوون و فراوانبوونى پێگەى جەماوەریی سودانى، واى لە فراکسیۆنەکانى پەرلەمانى عێراق کردووە یارى بە یاساى بودجەوە بکەن
- ئايا لەسێدارەدانى “سیخوڕە” بەریتانییەکە، دوورخستنەوەى عەلى شەمخانى ئەمیندارى ئەنجومەنى باڵاى ئاسایشى نەتەوەیی ئێرانى لە پۆستەکەى خێراتر کرد؟
قودسى عەرەبى
- کاراکردنەوەى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان بووەتە هەڕەشە بۆسەر پەیوەندییەکانى دوو پارتە سەرەکییەکەى هەرێم و مەترسى هەرسهێنانى لێدەکرێت
- هەولێر و بەغداد گفتوگۆ لەبارەى دروستکردنى چەند بەنداوێکى تازە دەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەى قەیرانى کەمئاوى
- ئۆغان پاڵپشتى لە ئەردۆغان دەکات لە گەڕى دووەمدا و ئەگەرى بردنەوەى ویلایەتى سێیەمى سەرۆکایەتییەکەى بەهێز دەکات
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیان
- بەگوێرەی راپۆرتێک هەزاران ستافی نەخۆشخانە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لەلایەن نەخۆشانەوە مامەڵەی خراپی سێکسییان لەگەڵداکراوە
- بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی ناوخۆ لە کەیسی سزای تیژڕەویی ئۆتۆمبێلی سوێلا براڤەرمانی وەزیر تێوەگلاوە
- زیرەکی دەستکرد کۆتایی بە هەندێک کار دەهێنیت و دیاردەی بێکاری شتێکی چاوەڕوانکراو دەبێت
واشنتن پۆست
- بەهۆی گواستنەوەی داتای بەکارهێنەرانەوە لە ئەوروپاوە بۆ ئەمریکا، یەکێتی ئەوروپا کۆمپانیای مێتای خاوەنی فەیسبووکی بە بڕی 1 ملیار و 300 ملیۆن سزادا
- بەهۆی نەمانی پارە لە ئەمریکا، جۆ بایدن و کێڤین مەکارتی سەرۆکی گۆنگرێس کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی سەقفی قەرزکرنی پارە بۆ وڵاتەکەیان بەرزبکەنەوە
- بەگوێرەی توێژینەوەیەک، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە، خەڵکی لە ئێستادا ساڵانە 44 کاتژمێر کەمتر دەخەون
عەرەب نیوز
- ئاگربەستی مرۆیی لەنێوان لایەنە شەڕکەرەکانی سودان کە بەنێوەندگیریی سعودیا رێکخرا دەستیپێکرد
- تیمی کەشتیوانی سعودی لە بەرزایی 400 کیلۆمەتر لە زەوییەوە دەڵێن “ئێمە لە خەودا دەژین”
- بەهۆی هێرشەکانی حزبوڵای لوبنانەوە بۆسەر سوپای ئیسرائیل پێکدادان لەسەر سنوری ئەو دوو وڵاتەدا رویدا
چاینە دەیلی
- سەرۆکی چین ستایشی خۆبەخشانی بواری ژینگە دەکات و داوا دەکات خەڵکی هاوکار بن لە جیاکردنەوە و رێکخستنی خاشاکەکانیان
- پەکینی پایتەختی چین سیستەمی پەنجەمۆری لەپی دەست بۆ پارەدان لە وێستگەکانی شەمەندەفەری ژێرزەویی دەخاتە کار
- بەگوێرەی راپۆرتێک، چین یەکێکە لە سەلامەتترین وڵاتەکانی جیهان بەهۆی کەمی رێژەی تاوان تێیدا
رۆژنامە تورکییەکان
حوریەت
- سینان ئۆغان پشتگیری لە ئەردۆغان دەکات
- دەنگی دەرەوەی وڵات لە سێ رۆژدا گەیشتە ملیۆنێک و 466 دەنگ
- ئەردۆغان: لە 28 مانگدا بە جیاوازیەکی زۆر سەردەکەوین
سوزجو
- دوو پارتی نێو هاوپەیمانێتیەکەی سینان ئۆغان رایانگەیاند پشتگیری لە کلچدارئۆغلۆ دەکەن
- لە بازاڕی رەشی تورکیا نرخی 100 دۆلار گەیشتە دوو هەزار و 181 لیرە و ریکۆردی شکاند
- سەرکردەیەکی هوداپار لە لیستی سوری داواکراوەکاندا بوو، بەڵام ئێستا لەنێو هوداپار بە ئازادی کار دەکات
تورکیە
- پسپوڕانی تەندروستی: هەڵبژاردنى تورکیا کێشەی خەو و خواردنی بۆ هاوڵاتیان دروست کردووە
- قەرەیلان جارێکی دیکە داوای دەنگ بۆ جەهەپە دەکات
- سەرۆکی ئەرمینیا: ئەگەر مافی ئەرمەنیەکان مسۆگەر بگرێت، دەتوانین قەرەباخ وەک خاکی ئازەربایجان قبوڵ بکەین
ئاکشام
- سینان ئۆغان: هەدەپە ناتوانێت کەسێک بۆ سەرۆککۆماری تورکیا دیاری بکات
- لە گارە ئەمرە شاهین بەرپرسی پەیوەندیەکانی پەکەکە لەلایەن میتەوە کوژرا
- پارتی باش (ئی پارتی) مانگی ئەیلول کۆنگرەی خۆی ئەنجام دەدات
رۆژنامە فارسییەکان
قودس
- وەزارەتی کارى ئێران دەڵێت ئامانجی وەزارەت راگەیاندنی ملیۆنێک و 50 هەزار هەلی کارە
- یەکێتی ئەوروپا پێنج کەسایەتی و دوو رێکخراوی ئێرانی خستە لیستی گەمارۆکانی
- وەزارەتی دەرەوەی ئێران: هیچ فڕۆکەیەکمان لە شەڕی ئوکراینادا بەکار نەهێنراوە
شەهروەند
- بازرگانی نێوان ئێران و ئەندۆنێزیا گەیشتە 257 ملیۆن و 200 هەزار دۆلار
- وەزیری دەرەوەی تالیبان: نابێت پرسی ئاو لەنێوان ئێران و ئەفغانستان سیاسی بکرێت
- لە ئێران نەشتەرگەری جوانکاری زیادی کردووە و بەشێک لە پزیشکان ئەم پرسە دەقۆزنەوە
ئیتلاعات
- ئێران دەیەوێت لە بازرگانیکردن لەگەڵ ڤیەتنامدا پارەی وڵاتەکەی بەکار بهێنێت
- شوێنەوارێک لە تاران کە ئێسک و پروسکی ژنێکی حەوت هەزار ساڵ لەمەوبەری تێدایە کراوە بە گەراجی ماتۆڕسکیل
- سوپای پاسداران دەڵێت تۆڵەی پاسەوانانى سنور دەکەینەوە
ئاسیا
- ملیۆنێک دەرچووی زانکۆی بێکار لە ئێران هەن
- رەئیسی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەی ئێرانی گۆڕی
- بانکی پێشکەوتنی ئێران سێ هەزار و 300 ملیار ریاڵی بۆ بواری وەبەرهێنان لە ورمێ تەرخان کرد