41
قەبەس
- پاش ساڵێک لە ئیفلیجبوونی پرۆسەی سیاسی، لەتیف رەشید بە سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا
- روخساری حکومەتی نوێی کوەیت روون دەبێتەوە، بەشێک لە وەزیرەکانی کابینەی پێشوو دەگەڕێنەوە
- کوەیت دەبێتە وێستگەی ترانزێت بۆ باڵندە کۆچەرییەکان، ماوەیەک دەمێننەوە و دووبارە کۆچ دەکەنەوە
شەرقولئەوسەت
- مالیکی و بارزانی رۆڵی یەکلاکەرەوەیان هەبوو.. لە تەیف رەشید بە سەرۆککۆمار هەڵبژێردرا و محەمەد شیاع سودانی بۆ کابینەی حکومەت راسپێردرا
- نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت نیوەی وڵاتانی جیهان سیستەمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختیان نییە و ئامادەنین بۆ روبەڕوبوونەوەی کارەساتە سروشتییەکان
- ژنانی خۆپیشاندەری ئێران پاش بەسەربردنی ساڵانێکی زۆر لە ژێر ستەم و سەرکوتکاری، داوای گۆڕانکاریی گشتگیر و هەمەلایەنە دەکەن
عەرەبی جەدید
- پاش کشانەوەی سەدرییەکان لە دیمەنی سیاسیی عێراق، لەتیف رەشید بووە سەرۆککۆمار و محەمەد سودانی راسپێردرا بۆ پێکهێنانی حکومەت
- یەک لەسەر چواری ژنانی عێراق بوونەتە قوربانیی هاوسەرگیریی پێشوەخت و بەشوودانی زۆرەملێی کچانی خوار تەمەن 18 ساڵ
- ئەوروپا هەڕەشەی لەناوبردنی سوپای روسیا دەکات، ئەگەربێتوو مۆسکۆ بە چەکی ئەتۆمی کیێڤی پایتەختی ئۆکراین بۆردومان بکات
قودسی عەرەبی
- چاوەڕێی هەڵوێستی سەدرییەکان دەکرێت، پاشئەوەی لەتیف رەشید بووە سەرۆککۆماری عێراق و سودانییش بۆ راسپێردرا بۆ حکومەتی نوێ
- هەڵمەتی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران لە ناوچە کوردییەکانی ئێران بەردەوامە، هیچ ئاماژەیەکیش نییە بۆ کۆتاییهاتنی شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان
- میسرییەکان روبەڕوی شەپۆلێکی دیکەی بەزربوونەوەی نرخی خۆراک دەبنەوە، پەرلەمانی وڵاتەکەش جوڵەی تێدەکەوێت