52
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیان
- فشار لە ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەکرێت بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە بکات لە دۆسیەی خێرایی شۆفێریکردنی وەزیری ناوخۆ
- دوای ئەوەی کەوتنی شارەکەی راگەیاند، زێلێنسکی رەتیدەکاتەوە شارەکە لەلایەن روسیاوە کۆنترۆڵ کرابێت
- ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەڵێت چین گەورەترین مەترسی خستووەتە سەر جیهان
عەرەب نیوز
- ئەو کەشتییە ئاسمانییەی کە دوو سعودیی تێیدا ئەندامی تیمی بەرێوەبردنەکەین، بەرەو وێستگەی بۆشایی ئاسمانیی هەڵدرا
- راگەیاندنی ئەگربەست لە سودان هیوایەک بۆ ئارامی خەرتومی پایتەخت دەهێنێتە ئاراوە
- سعودیە و وڵاتانی عەرەبی ئیدانەی سەردانی وەزیری ئاسایشی ئیسرائیل دەکەن بۆ مزگەوتی ئەقسا
ژاپۆن تایمز
- زێلێنسکى لە لوتکەی G7 پشتیوانییەکانی بۆ وڵاتەکەی کۆدەکاتەوە
- دابینکردنی چەک و بڵاوەپێکردنی سەربازانی ئۆکراین رەنگە رێگریی لە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن روسیاوە بکات
- کۆمەڵێک لە قوربانییانی چەکی ئەتۆمی لە ژاپۆن خۆپیشاندانیان لە دژی گروپی G7 ئەنجامدا بەهۆی ئەوەی پشتیوانییان بۆ خاوەندارێتی چەکی ئەتۆمی دەربڕیوە
یوئێس ئەی تودەی
- لەدوای هاتنی کۆرۆناوە دیاردەی نەچوونە قوتابخانە وەک قەیرانێکی دەروندروستی لە لایەن خوێندکارانی ئەمریکاوە سەریهەڵداوە
- زێلێنسکی رایگەیاند نایەوێت فڕۆکەی ئێف 16 لە روسیا بەکاربهێنێت
- بەگوێرەى راپۆرتێک، زۆرێک لە باڵندەکانی ئەمریکا بەهۆی نەمانی شوێنی حەوانەوە و نەخۆشیی بەرەو لە ناوچوون دەچن
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- وەزارەتی پلاندانان: هەندێک بەند لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان بۆ پڕۆژەیاسای بودجە زیادکراوە
- شوێنە گەشتیاریەکانی سلێمانی دەرچەی عێراقیەکانە لە گەرمای هاویندا
- ئێران بە هاوکاری عێراق شانەیەکی تیرۆریستی هەڵدەوەشێنێتەوە
عەرەب
- رەوتی سەدر هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی عێراقی بەلاوە گرنگ نیە، بەهۆی سەرقاڵی بە کێشە ناوخۆییەکانی رەوتەکە
- لێکرازان ناونیشانی هاوپەیمانێتیەکانی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکەی عێراقە
- کورد هەم دەیەوێت ئەردۆغان وەک سەرۆک بمێنێتەوە هەمیش نایەوێت
قودسی عەرەبی
- رێکارە ئەمنیەکانی کەمپی مەخمور نیگەرانی دروستکردووە
- پارتەکەی بارزانی دەیەوێت دەستکاری یاسای هەڵبژاردنی هەرێم بکرێت
- پەرلەمانی عێراق هۆشداری دەدات لە زیادبوونی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر
شەرقولئەوسەت
- عێراق رەتیدەکەنەوە هێزەکانی هێرشیان کردبێتە سەر پەنابەرە تورکەکانی کەمپی مەخمور
- بەشێک لە لایەنگرانی، سەدر بە “محەمەدی مەهدی” ناودەبەن، ئەمەش کێشەی ناوخۆیی دروستکردووە و سەدر خۆی لێ بێبەری کردوون
- ئێران داوای هاوکاری لە عێراق کردووە بۆ دەستگیرکردنی شانەیەک، ئێران دەڵێت شانەکە پەیوەندیان بە ئیسرائیلەوە هەیە
رۆژنامە تورکییەکان
ئاکشام
- وەزیری ناوخۆی تورکیا: لە چیاکان تەنیا 77 ‘تیرۆریست’ ماوە
- لە دوو رۆژی هەڵبژاردنی دەرەوەی وڵاتدا ملیۆنێک و 38 هەزار کەس دەنگیان داوە
- مەسور یاڤاش دەڵێت، حکومەت سێ جار هەوڵیداوە ئۆجالان لە زیندان بێنێتە دەرەوە
سوزجو
- پسپوڕێکی ئابوری: دوای هەڵبژاردن باج ئەفڕێت لە تورکیا
- راگەیاندنەکانی سەر بە ئاکەپە لە پسوڵەی دەنگداندا وێنەی کلچدارئۆغلۆ پیشان نادەن
- مەلایەکی سەر بە ئاکەپە دەڵێت، چەکەکانتان بۆ 28ی مانگ ئامادە بکەن
یەنی شەفەق
- ئەردۆغان: هاوپەیمانی گەل لە شەوێک بووە فاشیست
- لە باکوری سوریا (رۆژئاڤای کوردستان) تورکیا 100 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی بۆ خەڵکی سوریا دروستکردووە
- لە چیای گاباری شڕنەخ دەست بە دەرهینانی نەوت لە دوو بیرکرا
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
- لە 17 مانگدا 93 کەس لە زیندانەکانی تورکیا گیانیان لەدەستداوە
- لە کەمپی مەخمور دوو کەس لەلایەن سوپای عێراقەوە بریندارکران
- عەلادەت کایا پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز: لە خولی دووەمدا ئەردۆغان شکست دەهێنێت
رۆژنامە فارسییەکان
ئافتاب
- پێنج پاسەوانی سنوری ئێران لە سیستان و بەلوچستان کوژران
- بەمنزیکانە رەئیسی سەردانی ئەندونێزیا دەکات
- گۆشتی مریشک لە هەندیک ناوچەی ئێران دەست ناکەوێت
ئیتلاعات
- نرخی یەکەی نیشتەجێبوون لە ماوەی 17 ساڵی رابردوو لە تاران 52% زیادی کردووە
- رێژەی جگەرەکێشان لەنێو ژنانی ئێراندا 90% زیادی کردووە
- جێگری فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کابول لەگەڵ لیژنەیەکی سوپای تالیبان کۆبووە
جمهوری ئیسلامی
- حکومەتی ئێران: دەسەڵاتدارانی ئەفغانستان ناتوانن ئاوی هیرمەند بگرنەوە
- گروپێکی سەر بە ئیسرائیل لە رۆژئاوای ئێران دەستگیرکرا
- 80 منداڵ لە ئەفغانستان بەهۆی برسێتیەوە گیانیان لەدەستداوە
شەهروەند
- دەوڵەتی ئێران لە ساڵێکدا 25 ملیارد یۆرۆ لە فرۆشتنی نەوت قازانج دەکات
- سەرۆکی رێکخراوی بەرنامەکان و بودجەی ئێران: هەڵاوسان لە وڵات بۆ یەک ژمارەیی دادەبەزێندرێت
- پسپوڕانی هوڵەندا رایانگەیاند، لە رێگەی موی سەرەوە دەتوانن نەخۆشی دڵ دیاری بکەن