33
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- زۆربەی بەندەکانی پرۆژەیاسای بودجە تەواو بووە و چاوەرێی دیاریکردنی بەروارێک دەکرێت بۆ دەنگدان لەسەری
- سەرەڕای داواکاری 13 کونسوڵگەری بۆ خێراکردن لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن، ناکۆکی لەسەر یاسای هەڵبژاردنەکان لە کوردستان بەردەوامە
- دەستەی دەستپاکی دڵنیایی دەدات بە کەرتی تایبەت کە بەرەنگاری قۆرخکاری گەندەڵکاران دەبێتەوە
عەرەب
- پەنابەرە سورییەکان دۆڕاوی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی تورکیان
- ئامادەبوونی زێلینسکی لە لوتکەی عەرەبی دڵخۆشی بەشار ئەسەدی تێکدا
- پاریس: ئیسلامی سیاسی دیارترین مەترسیە کە هەرەشە لە فەرەنسا و ئەوروپا دەکات
قودسی عەرەبی
- کاریگەریەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لە عێراق دەبێتە هۆی نیگەرانی نێودەوڵەتی، ئاوی رووبارەکان پیس بوون و 7 ملیۆن کەس دەناڵێنن بەهۆی دەستنەکەوتنی ئاو
- خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئاڵۆزە
- بەهۆی جەنگەوە ملیۆنێک هاوڵاتی سودان لە وڵاتەکە هەڵاتوون
زەمان
- عێراق داوای چارەسەری ئاشتیانە دەکات لە ئۆکراین
- عێراق پابەندبوونی خۆی دوپاتدەکاتەوە بە رێککەوتنی ئۆپیک و کەمکردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت
- لە سلێمانی یانەیەکی نێودەوڵەتی دامەزرا بۆ ژنان و پیاوانی بازرگان و خاوەنکار
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
سەندەی تایمز
- وەزیری ناوخۆی بەریتانیا داوای لە کارمەندانی سەرپێچی هاتوچۆ کردووە کۆرسێکی پێ بڵینەوە لەبارەی ئەوەی چۆن خۆی لە پێبژاردنی تیژڕەویت بپارێزێت
- مامۆستایانی بەریتانیا موچەکانیان بە رێژەی 6.5% زیاددەکات و کارمەندی کەرتەکانی دیکەش هەمان داوایان هەیە
- لە ئەگەری جەنگی ئاسمانیی لەنێوان روسیا و ئۆکرایندا دەردەکەوێت کە کێ براوەی شەڕەکە دەبێت
عەرەب نیوز
- شەڕ و پێکدادان لە خەرتومی پایتەختی سودان بە هێرشی ئاسمانی و تۆپباران بەردەوامە و هێرشکراوەتە سەر باڵیۆزخانەی قەتەر لەو وڵاتە
- ئەمڕۆ دوو کەشتیوانی دیکەی سعودیە گەشتی بۆشایی ئاسمان دەکەن و رەییانە بەناوی دەبێتە یەکەم ژنە عەرەب سەردانی بۆشایی ئاسمان دەکات
- هاوڵاتییە تورکەکانی وڵاتە بیانییەکان دەستیان کردن بە دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی خولی دووەمی سەرۆکایەتی وڵاتەکە
سەندەی مۆرنینگ پۆست
- سەرکردەکانی لوتکەى G7 بەڵێن دەدن بەرەنگاری سیاسەتەکانی چین ببنەوە
- رۆژانە لە شاری هۆنگ کۆنگی چین 10 هەزار کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن، بەڵام دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە
- بەگوێرەی راپرسییەک، نیوەی دانیشتوانی چین لەگەڵ ئەوەدان بە شەڕی تەواو چین، تایوان داگیر بکات
وۆڵ ستریت جۆرناڵ
- لافاوی وێرانکەر لە ئیتاڵیا تەنگیان بەو وڵاتە هەڵچنیوە و 14 کەس گیانیان لەدەستداوە
- وڵاتانی سەر کەنداوی فارس گەشەسەندنی نوێیان بەخۆوە بینیوە و خەریکە سەروەت و سامانی جیهانی بۆ خۆیان دەبەن
- گروپی ڤاگنەری روسی بانگەشەی کۆنترۆڵکردنی تەواوی شاری باخموتی ئۆکراین دەکات و بەرپرسانی ئەو وڵاتەش هەواڵەکە رەتدەکەنەوە
رۆژنامە تورکییەکان
سوزجو
- کلچدارئۆغلۆ: 28ی ئایار دوایین دەرفەتە بۆ وڵاتەکەمان
- لە هاتای 24 هەزار ئاوارەی سوریا و 34 هەزار خەڵکی بیانی دیکە دەنگیان داوە
- ئیمامئۆغلۆ: لە ئەستەنبوڵ دوو ملیۆن و 500 هەزار پەنابەر دەژین
تورکیە
- ئەردۆغان بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە: تاوەکو ئێمە هەبین مەترسن
- ئەنقەرە ویستی و سوپای عێراق هەڵیکوتایە سەر کەمپی مەخمور
- رۆناهی سەرحەد یەکێک لە بەرپرسانى پەکەکە: کلچدارئۆغلۆ کاندیدی کوردستانیشە
یەنیچاخ
- ئیمامئۆغلۆ: لە شەوی هەڵبژاردندا لە چەندین شوێنی ئەستەنبوڵ دەسەڵات ویستی ئاهەنگ بگێڕێت بەڵام یاریەکانمان تێکدا
- کلچدارئۆغلۆ: بۆ نیشتمانەکەمان دەنگ بدەن
- دەنگدەرێکی زۆر روو لە سندوقەکانی دەنگدان دەکات لە دەرەوەی وڵات
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
- لە ناوچەی لیجەی ئامەد 13 سەربازی تورکیا کوژران
- نوێنەری هەدەپە لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردن: درەنگ نییە و دەتوانین سەربکەوین
- بەردان ئوزتورک کاندیدی سەرکەوتووی پارتی چەپی سەوز: ئەردۆغان گورزێکی باشی بەرکەوت
رۆژنامە فارسییەکان
جمهوری ئیسلامی
- وەزارەتی کشتوکاڵى ئێران بۆ کێڵگە پەلەوەرییەکان: ئەگەر نرخی مریشک گونجاو نەبێت، مریشک هاوردە دەکەین
- لوتکەى جی7: باشترین رێگە چارەی چارەسەری پرسی ئەتۆمی دانوستانە
- وەزارەتی دەرەوەى ئێران وڵامی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکای دایەوە لەبارەی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران
ئیتلاعات
- یاسای کاری ئێران بۆ کەمکردنەوەی قەیرانی ئابوری سندوقی خانەنشینی هەمواردەکرێتەوە
- پێشانگای کتێبی تاران لە ماوەی 10 رۆژدا بە بەهای 339 ملیارد تومەن کتێبی فرۆشتووە
- خامنەئی: پێویستە بەرپرسانی ئێران خۆیان لە دیپلۆماسی تکاکردن دوور بگرن
ئافتاب
- قەڕەباڵغی لە تاران بووەتە قەیران
- ٪14.1ی خەڵکی ئێران جگەرە دەکێشن
- سێشەممە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئێران بەڕێوەدەچێت
ئاسیا
- ٪44ی خەڵکی ئێران بە تەمەنن
- هاوردەکردنی برنج بۆ ئێران بۆ رێژەی 52٪ی کەمی کردووە
- روسیا و ئێران 80٪ی بازرگانی نێوانیان بە پارەی خۆیان دەکەن