157
تەلەگراف
- ریشی سوناکی سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەڵێت: هەندێک هەڵە ئەنجامدراون، چاکیان دەکەمەوە
- کەشتییەکی سکۆتلەندی بەهۆی خۆکێشانى بە تەمۆخی شاخێکدا لە دەریای باکور نقوم بوو، تیمی کەشتییەکە رزگارکران
- رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات لە مەترسییەکانی نەخۆشییەک، کە بەهۆی کەڕووی رەشەوە توشی مرۆڤ دەبێت
دەیلی مەیل
- دوای دەستنیشانکردنى لەلایەن شا چارڵزی سێیەمەوە بە سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا، سوناک پێی دەڵێت “بۆ منی جێبهێڵە خاوەن شکۆ”
- سەرۆکی ئۆکراینا بانگهێشتی ریشی سوناک دەکات بۆ وڵاتەکەی، سوناکیش بەڵێنی هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێی داوە لە یارمەتییەکانی وڵاتەکەى بۆ ئۆکراینا
- لە ئیندۆنیزیا مارێک ژنێکی 54 ساڵی قوتدا، دوای دوو رۆژ لە ونبوونی کەسوکارەکەی لە سکی مارەکەدا دۆزییانەوە
گاردیان
- پیاوی مێژوویی: ئایا ریشی سوناک، کە بە رەچەڵەک ئاسیاییە، دەبێت بە ئۆباماکەی بەریتانیا؟
- لە یەکەم پەیوەندی تەلەفۆنییان، سوناک و بایدن رێککەوتن هاوکارییەکانیان بۆ ئۆکراینا بەردەوام بێت و روبەڕوی چین بوەستنەوە
- بەهۆی پشتبەستنی مرۆڤایەتی بە سوتەمەنی ژێرزەوی، جیهان زیاتر روبەڕوی قەیرانی کەشوهەوا، برسێتی و نەخۆشیی دەبێتەوە
فاینەنشیەڵ تایمز
- دوای ئەوەی کابینەیەکی یەکگرتوو پێکدەهێنێت بۆ چارەسەرکردنی هەڵەکانی لیز ترەس، ریشی سوناکی روبەڕوی قەیرانە قوڵەکان دەبێتەوە
- سەرۆکی دەزگای هەوڵگری ئیستۆنیا: پێویستە لەبارەی لێدوانەکانی روسیا سەبارەت بە چەکی ئەتۆمی بەتەواوی هۆشیار و بە ئاگا بین
- حکومەتی پاکستان داوای قەرز دەکات بۆ بونیادنانەوی ژێرخانی وڵاتەکەی، بەهۆی لافاوەوە زیانی 40 ملیار دۆلاری بەرکەوتووە