74
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- سودانى داوا لە سەرکردەکانى عەرەب دەکات لوتکەى 2025 لە بەغداد ئەنجام بدەن
- پاش کۆتاییهاتنى دۆسیەى تەقینەوەکەى کەرادە.. بادوش و سپایکەر لە چاوەڕوانیدان
- عێراق و ئیمارات بەردەوامن لە لێکتێگەیشتنەکانیان لەبارەى گەڕاندنەوەى پارە دزراوەکانى عێراق
شەرقولئەوسەت
- عەبدولفەتاح بورهان، محەمەد حەمدان حمێتى فەرماندەى هێزەکانى پشتیوانى خێرای لە جێگرى خۆى لابرد لە “ئەنجومەنى سیادەى سودان”
- چەکدارانى حەشدى شەعبى نوسینگەى پەرلەمانتارێکى سەربەخۆى عێراق دادەخەن
- وڵاتانى “حەوت” زیاتر تەوقى روسیا دەدەن و سزاى نوێى لە بوارى تەکنەلۆژیا و پیشەسازییدا بەسەردا دەسەپێنن
عەرەبى جەدید
- کلیچدارئۆغلۆ بەر لە ئەنجامدانى خولى دووەمى هەڵبژاردن ستراتیژێکى تازە بۆ سەرنجڕاکێشانى دەنگدەران پەیڕەو دەکات و زیاتر پشت بە گوتارى نەتەوەیی توند دەبەستێت
- کەسایەتییە سیاسی و حزبییەکانى عێراق لە دۆسیەى دەستبەسەرداگرتنى موڵک و ماڵى دەوڵەت تێوەگلان.. تائێستا دەستدرێژى کراوەتە سەر 100 هەزار موڵک
- فەرهود لە خەرتووم.. پاش تێپەڕینى زیاتر لە مانگێک بەسەر هەڵگیرسانى جەنگى سودان، خەرتوومى پایتەخت بووەتە قوربانى دیاردەى فەرهود و تاڵانى
قودسى عەرەبى
- لوتکەى جەددە: جەختکردنەوە لەسەر “سەنتەربوونى دۆزى فەڵەستین”.. توڕەیی جەزائیر لە زێلێنسکى و راگەیەنراوێک بۆ رازیکردنى هەمووان
- ئیئتیلافى ئۆپۆزسیۆنى سوریا: سەربارى بەشداریکردنى ئەسەد لە لوتکەى جەددە، بەڵام جگە لە بوکەڵەیەک بە دەستى روسیا و ئێرانەوە هیچى دیکە نییە
- وەزیرى بەرگریی عێراق: ئێران و روسیا بەخۆڕایی چەکمان نادەنێ
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
تایمز
- قوتابخانەکانی بەریتانیا هۆشداریی دەدەن کە زیرەکی دەستکرد مەترسییەکی روون و هەنووکەییە بۆسەر کەرتی پەروەردە و فێرکردن
- پۆلیسی فەرەنسا لێکۆڵینەوە لەو خۆپیشاندەرانە دەکات کە وێنەی ماکرۆنی سەرۆکیان وەک هیتلەر شوبهاندبوو
- لافاوە وێرانکەرەکانی ئیتاڵیا تاوەکو ئێستا بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 14 کەس لەو وڵاتەدا
ژاپۆن تایم
- سەرکردەکانی گروپی 7 سزاکانیان لەسەر روسیا توندتر دەکەن
- سەرۆکی ئۆکراین بەنیازە لە پەراوێزی لوتکەی G7دا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن کۆببێتەوە
- بەر لە دەستپێکردنی هێرشی پێچەوانەی ئۆکراین، روسیا خەریکی ئامادەکردنی چەک و دانانی تاکتیکی جەنگە
واشنتن پۆست
- دوای پاشگەزبوونەوەی ئەمریکا لە سیاسەتی پێنەدانی فڕۆکەی F16 بە ئۆکراین، کیێڤ دەبێتە خاوەنی فڕۆکەکە
- بەخێرهاتنەوەی سوریا بۆ نێو کۆمکاری عەرەبی دەرخەری نەمانی پەیوەندییە لەنێوان ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکەدا
- سەربازانی ئۆکراین خەریکی راهێنانن بۆ دەستپێکردنی هێرش لە روباری دنیپەر لە باشوری وڵاتەکەیان
عەرەب نیوز
- بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا بە ئەندامانی کۆمکاری عەرەبی راگەیاندووە، رابردوو، ئێستا و داهاتووی وڵاتەکەی پەیوستن بە عەرەبەوە
- سەردانەکەی سەرۆکی ئۆکراین بۆ لوتکەی کۆمکاری عەرەبی لە سعودیە، سەردانێکی لەناکاو بوو
- سەرۆکی سودان، سەرۆکی هێزەکانی پشتیوانی خێرای وڵاتەکەی، کە شەڕیان لە دژی هەڵگیرساندووە، لە پۆستەکەی دورخستەوە
رۆژنامە تورکییەکان
سوزجو
- کلچدارئۆغلۆ و ئەردۆغان لەگەڵ بەرپرسانی هاوپەیمانی ئاتا بە جیا کۆبوونەوە
- لە کوتاحیا هێرش کرایە سەر رێکخستنی ژنانی جەهەپە و دوو ژن بریندار بوون
- ئەندامانی ئاکەپە هەڕەشە لە ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ سەرۆکی گەورەشارەوانی ئەستەنبوڵ دەکەن
تورکیە
- ئەردۆغان: لە خولی دووەمی هەڵبژاردندا هاوڵاتیان پشتگیری لە من دەکەن
- وەزیری ناوخۆی تورکیا: بەهۆی پەیوەندیەکانیەوە لەگەڵ هەدەپە، جەهەپە کۆتایی بەخۆی دەهێنێت
- نرخی پیاز بۆ هەشت لیرە دابەزیوە
یەنی شەفەق
- سینان ئۆغان و ئەردۆغان لە کۆشکی دۆڵمەباخچە دوور لەچاوی میدیاکان کۆبوونەوە
- پرۆژەی دروستکردنی 173 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی شەشی شوبات دەستیپێکرد
- وەزیری داد: مەنسور یاڤاش و ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ لە شەوی هەڵبژاردندا دەستیان بە شانۆ کردبوو
دۆغرۆ هابەر
- ئەردۆغان: بە شێوەیەک سەردەکەوین کە کەس نادۆڕێت!
- هوداپار کتێبێکی وانەی ئەخلاقی سیاسی بە دیاری بۆ کلچدارئۆغلۆ نارد
- فوئاد ئۆکتای یاریدەدەری سەرۆککۆمار: دەکرێت سیستمی سەرۆکایەتی تورکیا فراوان بکرێت
رۆژنامە فارسییەکان
ئیتلاعات
- رێکخراوی جیهانی کەشوهەوا: پێنج ساڵی ئاییندە گەرمترین ساڵەکانی مێژوو دەبێت
- ئەفغانستان بەنداوی بچووکی لەسەر رووباری هیرمەند دروستکردووە و ئاوێکی کەم دەڕژێتە سنوری ئێران
- سێ بەرهەمی مەولەوی لەلایەن یۆنسکۆوە وەک میراسی جیهانی تۆمارکران
ئێعتێماد
- پرۆژەیاسای باڵاپۆشی گەیشتە پەرلەمان کە دەسەڵاتی دادوەری ئامادەی کردووە
- ئێران و روسیا 10 رێککەوتنیان لە بواری نەوت و گازدا واژۆ کرد
- ساڵانە لانیکەم 20 منداڵی بەلوچ لە رووباڕەکاندا دەخنکێن
ئافتاب
- 19 ملیۆن و 700 هەزار کەس لە ئێران لە پێداویستیە سەرەتاییەکان بێبەشن
- ئێران لە هەموو کاتێک زیاتر روبەڕوی کێشەی ئاو بووەتەوە
- منداڵێکی نۆ ساڵ و پیاوێکی 111 ساڵ بچووکترین و گەورەترین حاجی ئەمساڵی ئێرانن
جمهوری
- بەهۆی گرتنەوەی ئاوی رووباری هیرمەندەوە رەئیسی هۆشداری دایە تالیبان
- نرخی بلیتی گەشتی فڕۆکە لە ئێران 29% زیادکراوە
- ئێران و روسیا دەیانەویت پێکەوە 20 کەشتی گەورە دروست بکەن