34
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- سیاسییەکانی عێراق نیگەرانن لە پشتگیری “سەدر” بۆ خۆپیشاندانەکانی ئێستا
- پەرلەمانی عێراق یەکەم یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەردەکات
- لوتکەی پردەکان لە جەددە.. بەشار ئەسەد دوای 12 ساڵ دورخستنەوە بەشدارە
قودسی عەرەبی
- فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 6 بەرپرسی عێراقی دەرچووە بەتۆمەتی دزینی 92 ملیار دینار
- نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەردۆغان: متمانەمان بە بردنەوەت هەیە
- هیومان رایتس وۆچ: عێراق پشتدەکاتە قوربانییەکانی دەستی داعش لە شنگال
عەرەبی جەدید
- حەشدی شەعبی بەرژەوەندی هەیە لە نەکشانەوە لە شارە عێراقییە ئازادکراوەکان
- عێراقییەکان لە پلەی چوارەمی لیستی کڕیارانی خانوو و شوقەن لە تورکیا
- ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی سوریا و عەرەب کاریگەری لەسەر بەهای لیرەی سوری نەبووە
عەرەب
- سیاسەتی ئەسەد وادەکات ئەردۆغان بەباشتر دابنێت وەک لە کلچدارئۆغلۆ
- جیهان بووەتە قەرزاری چین
- ترس هەیە “ژیری دەستکرد” بەکاربهێنرێت بۆ کاریگەری کردنە سەر هەڵبژاردن لە جیهاندا
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیان
- سزاى نوێ بەسەر روسیادا دەسەپێنرێت دواى ئەوەى سەرۆکوەزیرانى بەریتانیا داواى کۆکردنەوەى پاڵپشتى کردووە بۆ کیێڤ
- کۆمپانیاى “بى تى” کە گەورە کۆمپانیایەکى بوارى پەیوەندییەکانە لە بەریتانیا بەهۆى هاتنى زیرەکى دەستکردەوە ژمارەى کارمەندەکانى بە رێژەیەکى بەرچاو کەمدەکاتەوە
- ناکۆکى لەنێوان ئەمریکا و هاوپەیمانەکانى هەیە لەبارەى دابینکردنى فڕۆکەى ئێف16 بۆ ئۆکراین
چاینا دەیلى
- شى جینپینگ و دەسەڵاتدارە باڵاکانى چین بەگەرمى پێشوازى لە سەرکردەکانى ئاسیاى ناوەڕاست دەکەن کە ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەى لوتکەیان هەیە لە چین
- ئەو نوێنەرەى چین کە چوارشەممەى رابردوو سەردانى ئۆکراینى کردبوو دەڵێت، گفتوگۆ و دروستکردنى متمانە کلیلى کۆتاییهێنانى قەیرانەکانى ئۆکراینن
- پێویستە رۆڵى گەورە بدرێت بە زیرەکى دەستکرد بۆ بەشداریکردن لە گەشەسەندنى ئابوورى جیهاندا
واشنتن پۆست
- بەهۆى هێرشە موشەکییەکانى روسیا ترس لە ئاسمانى ئۆکراین دەبارێت
- ئەمریکا هێشتا دڵنیا نییە ئەو کەسەى کە سەرەتاى ئەم مانگە لە سوریا کوشتى سەرکردەى داعشە یاخود نا
- ئەمڕۆ گروپى جى حەوت لە یابان کۆدەبێتەوە و ڤۆلۆدیمێر زێلینسکى سەرۆکى ئۆکرانیش بەشدارى لە کۆبوونەوەکەدا دەکات
عەرەب نیوز
- پاش 12 ساڵ دابڕان ئەمڕۆ بەشار ئەسەدى سەرۆکى سوریا بەشدارى لە کۆبوونەوەى لوتکەى عەرەبى لە سعودیە دەکات
- لە سعودیە تیمێکى پزیشکى 85 کەسى توانییان دووانەیەکى بەیەکەوە لکاو کە تەمەنیان 16 مانگە لەیەکدى جیابکەنەوە
- داوادەکرێت سەرۆکى بانکى ناوەندیى لوبنان دەستلەکاربکێشێتەوە