31
رۆژی چوارشەممە، ئینجیلێکی تەمەن هەزار و 100 ساڵ، کە بەزمانی عیبری نوسراوە، لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا بە 38 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.
کتێبەکە، وەک یەکێک لە کۆنترین دەستنوسەکانی جیهان کە تاوەکو ئێستا مابێتەوە، لە مۆزەخانەی گەلی جووەکان لە شاری تەلئەبیب لە ئیسرائیلدا دادەنرێت.
کتێبەکە، کە بەرگەکەی لە پێشستی ئاژەڵ دروستکراوە، لەلایەن ئەلفرێد مۆسێس، باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە رۆمانیا کڕدراوە.
مۆسێس ئینجیلەکەی بۆیە کڕیوە بۆ ئەوەی بەناوی هاوڕێ ئەمریکیەکانی ئیسرائیلەوە پێشکەشی مۆزەخانەکەی ئیسرائیلی بکات. کتێبەکە بەشێوەی زیادکردن فرۆشراوە و تاوەکو ئێستا گرانترین کتێبە کە بەو شێوازا فرۆشراوە.