40
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
فاینەنشیەڵ تایمز
- بەهۆی بارانبارین و لافاوەوە، لانیکەم 9 کەس لە ئیتاڵیا گیانیان لەدەستدا و هەزارانیش ماڵەکانیان چۆڵکردووە
- کۆمپانیا ئەڵمانییەکانی دروستکردنی ئۆتۆمبێل چاوەڕوانی دواخستنی یاساکانی دوای برێکزیت دەکەن بۆ ئەوەی گومرگ نەدەن بۆ هەناردەکردنی بەرهەمەکانیان بۆ بەریتانیا
- بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی روسیاوە، چەند تەقینەوەیەکی بەهێز کیێڤی پایتەختی ئۆکراینیان هەژاند
عەرەب نیوز
- وەزیرانی دەرەوەی وڵاتە عەرەبییەکان پێشوازیی لە هاتنەوەی سوریا بۆ ئەندامێتی کۆمکاری عەرەبی دەکەن
- بەهۆی داڵدەدانی 40 خۆپیشاندەر کە هێرشیان کردبووە سەر هێزە ئەمنییەکان، ماڵەکەی ئیمران خانی سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان جارێکی دیکە ئاڵۆزی بەخۆیەوە بینی
- پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ بەهۆی رێپێوانی 200 هەزار جولەکە بەنێو ئۆرشەلیمی ئیسرائیلدا باری نائاسایی ئەمنی رابگەیەندرێت
ساوس چاینە مۆرنینگ پۆست
- رەنگە حکومەتی چین موچەی فەرمانبەرانی وڵاتەکەی، بەهۆی باشتربوونی گەشەی ئابوریی، بە رێژەی 4.65% بەرز بکاتەوە
- ژنانی هۆنگ کۆنگ دەڵێن منداڵمان ناوێت، “پشیلەمان هەیە،” شارەزایانیش لەوبارەیەوە هۆشداریی دەدەن
- بەهۆی گرژییەکانیان لەگەڵ تایوان، چین ئیدانەی سەردانی لیز ترەس، سەرۆکوەزیرانی پێشوی بەریتانیا بۆ ئەو وڵاتە دەکات
واشنتن پۆست
- لە ئۆکراین، پەیکەری کەسایەتییە بەناوبانگەکانی روسیا، بۆ سڕینەوەیان لەو وڵاتەدا، دەشێوێندرێن
- بیرۆکەی کردنەوەی سەنتەرێک لە ئەمریکا بۆ بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر بەشێوەیەکی “سنوردار و لەژێر چاودێریدا” نارەزایەتی بەدوای خۆیدا دەهێنێت
- دوای چوونە نێو خولی دووەمی هەڵبژاردنەکان، کەمال کیلچدارئۆغلو، سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا دەڵێت لەوە دەترسێت بە هەڵە لە دەنگدەرانیان تێگەیشتبێتن
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- زۆرینەى بڕگە و مادەکانى پرۆژەیاساى بودجە یەکلاکراونەتەوە بەرلەوەى بخرێتە دانیشتنى دەنگدانەوە
- راوێژکارى ئاسایشى نیشتمانى عێراق لە هەولێر گفتوگۆ لەبارەى جێبەجێکردنى رێککەوتننامەى ئەمنى نێوان عێراق و ئێران دەکات
- سەبەتەى خۆراک دەدرێت بەو فەرمانبەرانەى کە موچەیان لە دوو ملیۆن دینار کەمترە وەکو قەرەبوویەک بۆ بڕینى بەشەخۆراکى مانگانەیان
شەرقولئەوسەت
- ئارامی و سەقامگیریی عێراق، کۆمپانیا عەرەبى و جیهانییەکان بۆ بەشداریکردن لە بنیادنانەوە و بەهێزکردنى ژێرخانى وڵاتەکە پەلکێشدەکات
- سبەى هەینى لوتکەى عەرەبى لە جەددەى سعودییە بە بەشدارى بەشار ئەسەدى سەرۆکى سوریا دەستپێدەکات
- سەرۆکى کۆمسیۆنى مافى مرۆڤ لە سودان: کوژراوانى جەنگ لە 2500 کەس کەمتر نییە
قودسى عەرەبى
- بەرپرسێکى ئەمنى عێراقى لە هەولێر گفتوگۆ لەبارەى کۆنتڕۆڵکردنى سنور لەگەڵ ئێران دەکات
- پاش زیاتر لە مانگێک لە سەرهەڵدانى شەڕ و پێکدادانەکانى سودان، عەبدولفەتاح بورهان بە ئاشکرا دەرکەوت
- تورکیا رەخنە لە گۆڤارى شارلى ئیبدۆ دەگرێت پاش بڵاوکردنەوەى کاریکاتێرێکى “سوکایەتیکردن” بە ئەردۆغان
عەرەب
- داهاتەکانى عێراق لە خەرجییەکانى کەمترە، پشکى وەبەرهێنان سفرە
- دەروازەى سێمالکا – پێشخابوور لەنێوان سوریا و عێراق، دەچێتە نێو ناکۆکى لایەنە کوردییەکان
- سینان ئۆغان کێ هەڵدەبژێرێت بۆ سەرۆکى تورکیا؟ یەکێک لە مەرجەکانى ئەوەیە ئەو کەسە سیاسەتى ئاشکراى بەرامبەر کورد هەبێت و هیچ سازشێک نەکات
رۆژنامە تورکییەکان
حوریەت
- کاندیدەکانى سەرۆکایەتى تورکیا بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردن کۆبوونەوەی جەماوەری ئەنجام نادەن
- هەم ئەردۆغان و هەم کلچدارئۆغلۆ لەگەڵ سینان ئۆغان کاندیدی هاوپەیمانی ئاتا کۆدەبنەوە
- جەهەپە تانەی لە حەوت هەزار و 94 سندوقی دەنگدان داوە
یەنیچاغ
- لە 10 هاوڵاتی تورکیا هەشتیان کێشەی بژێوی ژیانیان هەیە
- کلچدارئۆغلۆ: ئەوەی وڵاتی خۆشدەوێت بچێتە سەر سندوقەکانی دەنگدان
- 15.6٪ی پیاوان و 27.6٪ی ژنانی تورکیا بێکارن
میلی گازەتە
- هاوپەیمانی گەل نەخشەی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئامادە کردووە
- لە ساڵێکدا نرخی خانوبەرە 132٪ زیادی کردووە
- ئەمریکا مەشق و راهێنانی تانک بە ئەندامانی یەپەگە دەکات
سەباح
- ئەردۆغان: رێڕەوی دانەوێڵەی روسیا بۆ ئەوروپا تاوەکو دوو مانگی دیکە کراوەیە
- گۆڤاری چارلی هیبدۆ: ئەگەر قەدەر ئێمە لە ئەردۆغان رزگار بکات!
- نوێنەری رۆژنامەی سەباح لەلایەن پۆلیسی ئەڵمانیاوە دەستگیرکرا
رۆژنامە فارسییەکان
جەوان
- خامنەئی: ئەگەر دوژمن نەناسین وەک زۆر شوێن کڵاو ئەکەنە سەر وڵاتەکەمان
- لە ڤیدیۆ کۆنفرانسێکدا پوتین و رەئیسی رێککەوتننامەی دروستکردنی رێگەیەکی ئاسنیان لەنێوان وڵاتەکانیان واژۆ کرد
- ئەمڕۆ پەرلەمانی ئێران لەبارەی پرۆژەیاسای باڵاپۆشی کۆدەبێتەوە
سیاسەتێ رۆز
- کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی بەرەنگاربوونەوەی خوڵبارین مانگی داهاتوو لە تاران بەڕێوەدەچێت
- سعودیە لە پەیوەندییەکانیدا لەگەڵ ئێران دەستوەردانەکانی ئەمریکای رەتکردووەتەوە
- سەرکردە ئەوروپییەکان داوا لە زیلینسکی دەکەن کۆتایی بە شەڕی ئۆکراین بهێنێت
ئەبرار
- زانکۆ تایبەتەکانی ئێران کێشەی کەمی خوێندکاریان هەیە
- هێڵی ئاسمانی ئێران کێشەی کەمی فڕۆکەی هەیە
- شەش هاوڵاتى ئێران لەلایەن قەتەرەوە بەهۆی تێپەڕاندنی سنوری ئاوی ئەو وڵاتە دەستگیرکران
ئەفکار
- رووداوی رۆچوونی زەوی لە تاران زیادی کردووە
- ئێران خاوەنی زۆرترین یەدەگی نەوت و گازە
- ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و بەریتانیا دوای برێگزیت سێ هێندەى پێشوو زیادی کردووە