75
ئەمرۆ چوارشەممە، 17ی ئایاری 2023 دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدە دەڵێت، کاتژمێر 10:30ى پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ لە گەڕەکى ئازادى کۆیە کەسێک هاوسەر و دوو کچى خۆى کوشت و کوڕێکیشی بریندارکرد
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەشڵێت، لە روداوەکەدا دوکاندارێکى دراوسێشی کوژراوە، بە فەرمانى دادوەر کەسەکەمان دەستگیرکردووە، کە پێشمەرگەى خانەنشینە
هەروەها بەیانی ئەمرۆ لە گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی، پیاوێک دەسترێژی گولەی لە ژن و مێردێک کرد، کە کچ و زاوای خۆین و هێستا دەستگیرنەکراوە