51
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- بە ئومێدی چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی.. پارتی و یەکێتى کۆدەبنەوە
- لەگەڵ تێپەڕینی نیوەی ساڵی دارایی، پەرلەمان بودجە تێدەپەڕێنێت
- سودانی جدییە لە بەدیهێنانی هەستانەوەی ئابوری
شەرقولئەوسەت
- هێزە عێراقیەکان و پێشمەرگە رێککەوتن لەسەر هەماهەنگی لە ناوچە کێشەلەسەرەکان
- یەکێتی ئەوروپا دێتە سەر خەت لەسەر کێشەیەکی مەسیحیەکان لە عێراق
- ئازەربایجان ئێران تۆمەتبار دەکات بە هەوڵی رێکخستنی کودەتا
عەرەب
- حساباتی سیاسی رێگرە لە پەسەندکردنی بودجە
- کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرۆکی ئەنجومەن و جێگرەکەیان هەڵبژارد
- هێزەکانی پشتیوانی خێرا هەنگاو دەنێت بۆ کۆنترۆڵکردنی پێگە سەرەکیەکانی سوپا لە خەرتوم
قودسی عەرەبی
- دوو لیوای سوپای عێراقی و پێشمەرگە پێکهێنرا بۆ بەدواداچوون بۆ ئەندامانی “داعش”
- وەرزێکی نوێی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی دەستیپێکرد
- بەرپرسێکی عێراقی دەستگیرکرا، کە بە غیابی سزای 57 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیان
- هۆشداری دەدرێت وەزیرانی بەریتانیا بۆ کەمکردنەوەی خەرجی، کوالیتی هۆتێلی نیشتەجێبوونی پەنابەران کەمدەکاتەوە
- سیستمی بەرگری نوێی ئۆکراین توانی هێرشی سەختی موشەکیی روسیا بەرپەرچ بداتەوە
- بەگوێرەى راپرسییەک لە بەریتانیا، ماندوویی هۆکاری سەرەکییە بۆ ئەوەی خەڵکی پەنا نەبەنە بەر وەرزشکردن و ژیانێکی تەندروست
عەرەب نیوز
- مەترسی ئابوری لەسەر تورکیا دروستدەبێت ئەگەر ئەردۆغان لە هەڵبژاردنی خولی دووەمی سەرۆکایەتیدا بیباتەوە
- سعودیە دەبێتە پێشەنگی گەشەسەندنی وزەی خاوێن و ئابورییەکی سەوز لە ناوچەکەدا
- بەشار ئەسەد بۆ لوتکەی COP28ی کەشوهەوا بەنگهێشتکراوە، کە لەکۆتایی ئەمساڵدا بەڕێوەدەچێت
یوئێس ئەی تودەی
- دوای چوونە خولی دووەمی، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا کاریگەریی لەسەر وڵاتانی دراوسێی وڵاتەکە دەبێت
- جیاکاریی چینایەتی لە دابینکردنی خزمەتگوزاریی بۆ خوێندکارە رەشپێشتەکان لە زانکۆکانی ئەمریکا لە فراوانبووندایە
- روسیا دەڵێت سەربازێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکایان لە باخموت کوشوتووە و تەرمەکەی بۆ بەرپرسانی ئەمریکا دەنێرنەوە
چاینە دەیلی
- سەرۆکی چین بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئاسیای ناوەڕاست رۆژی پێنجشەممە لوتکەیەک لەگەڵ سەرکردەکانی ئەو وڵاتانە سازدەکات
- لە مانگی نیساندا ئابوری چین بەشێوەیەکی خێرا گەشەی کردووە
- خواستی هەناردەکردنی بەرهەمی لە قوتونراوی خواردنە چینییەکان لە جیهاندا زیادی کردووە
رۆژنامە تورکییەکان
سوزجو
- لە شڕنەخ چوار سەرباز و پارێزوانێکی گوند و گەریلایەک کوژران
- سەرۆکی کۆمپانیای کۆنسەنسوس بۆ راپرسی و لێکۆڵینەوە: ئینجە و سینان نەبوانە کلچدارئۆغلۆ سەردەکەوت
- سینان ئۆغان پێنج مەرجی سەرەکی هەیە بۆ ئەوەی پشتگیری لە کاندیدێکی سەرەکی بکات
تورکیە
- ئەردۆغان و باخچەلی لەبارەی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆبوونەوە
- وەزیری ناوخۆ: بە بەردەوامی بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کار دەکەین
- ئەردۆغان: ناوچە زیانلێکەوتووەکان دەڵێن ‘تەنیا رەئیس دەتوانێت کار بکات’ ئەمە منی زۆر خۆشحاڵ کردووە
قەرار
- بە گشتی هەشت ملیۆن و 352 هەزار و 496 دەنگدەر دەنگیان نەداوە
- کلچدارئۆغلۆ: ژمارەی ئەو کەسانەی گۆڕانکاریان دەوێت زیاترە
- جەهەپە و پارتی چەپی سەوز تانەیان لە زۆر سندوقی دەنگدان داوە
بیرگون
- جەهەپە تیمی بانگەشەی هەڵبژاردنی بە تەواوی گۆڕی
- پارتی چەپی سەوز: پێویستە هەموو کەسێک خاوەنداری لە داهاتووی وڵات بکات
- جەهەپە و پارتی چەپی سەوز تاوەکو ئێستا تانەیان لە 10 هەزار سندوقی دەنگدان داوە
رۆژنامە فارسییەکان
ئیتلاعات
- رەئیسی لەبارەی گرانی نرخی کتێب لە ئێران: پێویستە کتێب هەرزان بکرێت و لەبەردەستی هەموو کەسێکدا بێت
- ئەم هاوینە لە ئێران کاتی کاردن لە دەزگا حکومییەکان دەکرێتە شەشی بەیانی بۆ یەکی نیوەڕۆ
- گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە: ئێران هۆکاری ئاسایشی کەنداوە
جمهوری ئیسلامی
- برسێتی لە ئەفغانستان دەستیپێکردووە
- دانوستانە ئەتۆمیەکانی ئێران پێشکەوتنیان بەخۆیانەوە بینیوە
- ئەندامێکی کاریگەری داعش لە پارێزگای فارس دەستگیرکرا
شەهروەند
- 85٪ی ماتۆڕسوارانی ئێران بۆ بژێوی ژیانیان ماتۆڕ لێدەخۆڕن
- وەزیری ناوخۆى ئێران: ئامانجمانە زیاتر لە 60٪ی هاوڵاتیان بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتوودا بکەن
- هەناردەی ئێران بۆ هیندستان 12٪ زیادی کردووە
قودس
- کۆمپانیاکانی روسیا بۆ هاوکاریکردنی ئێران لە بواری نەوتدا لە ئێران جێگیر دەبن
- ئێران هەوڵ دەدات زۆربەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی بە تومەن ئەنجام بدات
- دانیشتووانی ئێران 85 ملیۆن کەسی تێپەڕاند