106
رۆژنامە تورکییەکان
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
- پارتی چەپی سەوز: پەیامی دەنگدەرانمان وەرگرت و رەخنە لە خۆمان دەگرین
- پارتی چەپی سەوز لە 13 شارى باکورى کوردستان یەکەم بوو
- رێژەی دەنگەکانی ئاکەپە دوای 20 ساڵ بۆ خوار 40٪ دابەزی
حوریەت
- ئەردۆغان بەر لە هەڵبژاردنەکانی خولی دووەم سەردانی ناوچە زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە دەکات
- کۆمپانیاکانی بەتیمار و ئۆکتیمار راسترین راپرسیان لەبارەی هەڵبژاردنەوە بڵاوکردووەتەوە
- سینان ئۆغان پێنج مەرجی بۆ ئەردۆغان و کلچدارئۆغلۆ هەیە کە دەنگیان پێبدات
سەباح
- 45 کاندیدی ژن لەسەر لیستی ئاکەپە دەبن بە پەرلەمانتار
- ئەردۆغان: 28ی مانگ واژۆ لەژێر سەرکەوتنێکی دیکە دەکەین
- ئەمینە ئەردۆغان هاوسەری ئەردۆغان: بڕیاری گەلەکەمان تورکیای سەرخست
سوزجو
- سینان ئۆغان بە مەرج پشتگیری لە کلچدارئۆغلۆ دەکات
- کاندیدێکی پارتی کرێکارانی تورکیا کە لە زینداندایە بۆ پەرلەمان هەڵبژێردرا
- خوشک و برایەک لەسەر لیستی ئاکەپە و پارتی باش بۆ پەرلەمان هەڵبژێردران
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
عەرەب نیوز
- بەهۆی ئەوەی لە خولی یەکەمی دەنگداندا ئەردۆغان نزیک بوو لە سەکەوتن، ئەگەری زۆرە لە خولی دووەمدا بیباتەوە
- لە 75ەمین ساڵیادی دگیرکردنی خاکەکەیان لەلایەن ئیسرائیلەوە، هاوڵاتییەکی فەلەستینی بەدەستی هێزەکانی ئیسرائیل کوژرا
- دوای 10 ساڵ لە دابڕان، رۆژی هەینی سوریا بەشداری لە لوتکەی کۆمکاری عەرەبی دەکات
ژاپۆن تایمز
- جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بەنیازە بەر لە لوتکەی G7 لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ژاپۆندا کۆببێتەوە
- سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی تایلەند دوای بردنەوەی هەڵبژاردنەکان، دەیەوێت حکومەت پێکبهێنێت
- بەتۆمەتی سیخوڕیکردن، چین هاوڵاتییەکی ئەمریکی بە زیندانی هەتاهەتایی سزا دەدات
فاینەنشیەڵ تایمز
- ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بەڵێنی 200 موشەکی بەرگری ئاسمانی و درۆنی هێرشبەر بە ئۆکراین دەدات
- یەکێتی ئەوروپا هۆشداری دەدات لە هاوردەی ئەو سوتەمەنییە هیندیانەی لە نەوتی روسیا دروستدەکرێن
- بەهۆی سیاسەتە ناجێگیرەکانی ئەردۆغانەوە، بەهای لیرەی تورکی دادەبەزێت
چاینە دەیلی
- سەرۆکی چین داوادەکات پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست بەهێزتر بکات
- زانایەکی ئەڵمانی دەڵێت هەماهەنگی لەگەڵ چین رۆڵی گرنگی هەیە بۆ داهێنانی جیهانیی
- زیرەکی دەستکرد بۆ دروستکرندی ئەلبومی گۆرانی نوێ دەنگی هونەرمەندان بەکاردەهێنێت
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- سندوقى دراوى نێودەوڵەتى: ئەگەر پێویستە عێراق نەوت بە 75.8 دۆلار بفرۆشێت تاوەکو کورتهێنانى بودجە چارەسەر بکات
- ئاژانسى جایکاى یابانى: قەرزەکانمان بۆ ئاوەدانکردنەوەى عێراق گەیشتووەتە 10 ملیار دۆلار
- عێراق گرێبەستێکى دیکە لەگەڵ کۆمپانیاى تۆتاڵ ئینرجى فەرەنسى واژۆدەکات بۆ پەرەپێدانى کێڵگە نەوتییەکانى بەسرە
شەرقولئەوسەت
- مشتومڕ لەبارەى پێکهاتەکان لە عێراق فراوانتر دەبێت.. ئەمجارە مەسیحى و ئێزدییەکان روبەڕوى یەکدى دەبنەوە
- سوپاى پاسداران تۆمەتبار دەکرێت کە فڕۆکە ئۆکراینییەکەى بە ئەنقەست خستووەتە خوارەوە، فڕۆکەکە دوو ساڵ لەمەوبەر لە نزیک تاران تێکشکا و بەهۆیەوە 176 کەس گیانیان لەدەستدا
- لە بەرامبەر پشتیوانیکردن لە یەکێکیان، رەنگە سینان ئۆغان لەگەڵ دوو کاندیدە سەرەکییەکەى سەرۆکایەتیی تورکیا گفتوگۆ لەبارەى چەند پۆستێکى وەزارى بکات لەنێویاندا جێگرى سەرۆک
زەمان
- دواکەوتنى هەناردەى نەوتى هەرێم پەیوەندى بە هەڵبژاردنەکانى تورکیاوە هەیە و رەنگە لە دوو رۆژى داهاتوودا پرۆسەى بارکردن دەستپێبکاتەوە
- زیاتر لە 100 سەرۆک هۆزى دیالە بەڵگەنامەیەک واژۆ دەکەن بۆ کۆتایهێنان بە ناکۆکییە عەشایرییەکان
- لەنێو کەشێکى ئیجابیدا، بەغداد و کوەیت گفتوگۆکانیان لەبارەى سنور دەستپێدەکەنەوە
قودسى عەرەبى
- پاش 20 ساڵ لە رووخانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق سەدام حسێن بە بەرپرسیار دەزانێت لە پاشەکشێى پەروەردە و فێرکردن لە عێراقدا
- سەرۆکى فەڵەستین: 1000 بڕیارى نەتەوەیەکگرتووەکان بەبێ جێبەجێکردن ماونەتەوە چونکە زلهێزەکان ئیسرائیل لە سزادان دەپارێزن
- جەنگى دوو جەنەراڵەکەى سودان.. حمێدتى بەڵێن دەدات بورهان دەستگیربکات و رادەستى دادگاى بکات