95
زووم:
سبەی شاندێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەچێتە سلێمانی و لەگەڵ مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبنەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست زووم کەوتووە ئامانجی کۆبونەوەکە ئامادەکاری یەکیتی و پارتییە بۆ کوبوونەوەی لایەنەکانی هەرێمی کوردستان لەم هەفتەیەدا
ئەمەش لە کاتێکدایە هەفتەی رابردوو مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان،
لە گوتاری کردنەوەی مۆزەخانەی مەلا مستەفا، داوای لە پارتی و یەکێتی کرد کۆتایی بە کێشەکان بهێنن و ئامادەکاری بکەن بۆ کوبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان پێش 18 مانگ.
ئەیوب وەرتی، زوومی هەولێر، زانیاری زیاتر دەخاتەڕوو