بەگوێرەى راپۆرتێکى رۆژنامەى شەرقولئەوسەت، رۆژی پێنجشەممە، 11ی ئایار لەکاتى رێوڕەسمى کردنەوەی “یادگەی نیشتیمانی بارزانی” باڵیۆزی ئێران رێوڕەسمەکەى بەجێهێشت، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت هۆکاری بەجێهێشتنی رێوڕەسمەکە لەلایەن ئێران نازانین.
دوێنێ ئاژانسەکانی هەواڵی ئێران بڵاویان کردەوە وەزیری دەرەوەی ئێران بانگهێشتی باڵیۆزی عێراقی کردووە لە ئێران و ناڕەزایی تارانی پێگەیاندووە، بەهۆی بانگهێشتکردن و ئامادەبوونی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی رۆژهەڵات بۆ بۆنەیەکی فەرمی لە هەولێر.
وزارة الخارجية الإيرانية تستدعي السفير العراقي لدی طهران https://t.co/Zcly3wS4Sy
— ایسنا جهان (@Isna_Int) May 14, 2023
وزارة #الخارجية_الإيرانية تستدعي السفير العراقي في طهران بعد حضور أعضاء من "الحزب الديمقراطي الكردستاني الإيراني" في حفل رسمي أقيم في إقليم كردستان #العراق.
— إيران إنترناشيونال-عربي (@IranIntl_Ar) May 13, 2023
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی یەکەمی کەنداوی فارسی لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئێران زۆر ناڕازیە لە بانگهێشتکردن و بەردەوامی چالاکیەکانی حزبە ئۆپۆزسیۆنەکان لە هەولێر، ئەمە پێچەوانەی دوا رێککەوتنی ئەمنی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراقە.
دوا رێککەوتنی ئەمنی لە نێوان ئێران و عێراق لە 20ی ئازار واژۆکرا، بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە چالاکیەکانی حزبە ئۆپۆزسیۆنەکان لەنێو خاکی کوردستان.
ئەمەش دوای ئەوەی ئێران چەند جارێک هێرشی کردە سەر بارەگای حزبە کوردییەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان و کوژراو و برینداری لێکەوەتەوە.
کەناڵى ئێران ئنتەرناشناڵ لە زاری بەرپرسێکی عێراقی رایگەیاندووە، عێراق پابەند بووە بەوەی کە نەیهێشتووە هێزە چەکدارەکان خاکی هەرێمی کوردستان بەکاربهێنن بۆ هێرشکردنە سەر ئێران.