50
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- لەم چەند رۆژەدا دەنگ لەسەر بودجە دەدرێت
- کرێدت کارت.. رێگەیەکی نوێ بۆ بەقاچاخبردنی دۆلار
- رێککەوتنی شەنگال نزیکدەبێتەوە لە جێبەجێکردن
شەرقولئەوسەت
- حزبەکەی تاڵەبانی گەڕایەوە نێو حکومەتی هەرێم
- تاران ناڕەزایی دەردەبڕێت لە بانگهێشتکردنی حزبە کوردیەکانی ئێران بۆ هەولێر
- هەڵبژاردنەکانی تورکیا.. جیاوازی هەیە لە ئەنجامە فەرمیەکان و ئەنجامی سەرچاوە سەربەخۆکان
قودسی عەرەبی
- یەکێتی دوای حەوت مانگ بایکۆت گەڕایەوە نێو حکومەت
- سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڵێنی هەلی کار بە گەنجان دەدات
- دوا گفتوگۆ لەسەر بودجەی عێراق کرا، لەم هەفتەیەدا پەسەند دەکرێت
زەمان
- هەرێم گفتوگۆی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت دەکات
- فڕۆکەیەکی عێراقی 130 کەس لە سودان رزگار دەکات
- دارایی عێراق دەڵێت دەستکاری مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان ناکرێت
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیان
- سوێلا براڤەرمان، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا داوای پارتەکەی بۆ ئاسانکاری لە یاساکانی پێدانی ڤیزا رەتدەکاتەوە
- بەگوێرەى ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی تورکیا، هیچ لە کاندیدەکانی سەرۆکایەتی دەنگی پێویستی نەهێنا و هەڵبژاردن دەچێتە خولی دووەمەوە
- فەرەنسا بەنیازە لەسەر داوای زێلێنسکی تانکی زیاتر بۆ ئۆکراین بنێرێت
عەرەب نیوز
- بەگوێرەى راپرسییەک، زیاتر لە نیوەی فەلەستینییەکان داوای دوو وڵاتی جیاواز دەکەن وەک چارەسەری پرسی کێشەکانی ئیسرائیل و فەلەستین
- راگەیاندنی ئەنجامە کۆتاییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا، مشتومڕێکی زۆر بەدوای خۆیدا دەهێنێت
- روسیا دەڵێت دوو فەرماندەی سوپاکەی لەلایەن سوپای ئۆکراینەوە لە باخموت کوژراون
چاینە دەیلی
- کۆمپانیا بیانییەکان متمانەیان بە گەشەسەندنەکانی چین هەیە
- گفتوگۆی ئاشتییانەی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین بە نێوەندگیری میسر هیوای بە فەلەستینییەکان بەخشیوە
- هەناردەی بەرهەمی ئۆتۆمبێلی چین بۆ وڵاتانی جیهان بەردەوامە لە گەشەکردن
واشنتن پۆست
- سەرۆکی گروپی ڤاگنەری پشتیوانی روسیا، چەند ناوچەیەکی هێزەکانی روسیای لە بەرەکانی جەنگدا بۆ ئۆکراین جێهێشتووە
- بەهۆی زۆری ژمارەی کۆچبەرانی مەکسیکەوە، واشنتن خەرجییەکی زۆری کەوتووەتە سەرشان
- بەهۆی سەرکەوتنی ئۆپۆزسیۆنی تایلەند لە هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتەدا، رەنگە حوکمی سەربازی ئەو وڵاتە کۆتایی پێبێت