زووم:
کاتژمێر 8:00ى بەیانى ئەمڕۆ بنکەکانى دەنگەدان لە تورکیا و باکورى کوردستان بە رووى دەنگدەراندا کرانەوە، بۆ هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار و خولێکى نوێی پەرلەمانى وڵاتەکە.
هەڵبژاردنەکان تاوەکو کاتژمێر 5:00 ئێوارە بەردەوام دەبن، لەوکاتە بەدواوە بنکەکانى دەنگدان دادەخرێن و چاوەڕوان دەکرێت لە کاتژمێر 9:00ى شەو بەدواوە ئەنجامى بەرایی هەڵبژاردنەکان ئاشکرا بکرێن.
ئەم خولەى پەرلەمانى تورکیا 28هەمین خولى پەرلەمان دەبێت، کە ژمارەى کورسییەکانى 600 کورسییە.
ئەم هەڵبژاردنە بۆ تورکیا چارەنوسسازە، دواى 20 ساڵ لە دەسەڵاتى پارتى داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) ئێستا گرەو لەسەر کەوتنى دەکرێت.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، کاندیدى هاوپەیمانى کۆمار جەخت لە سەرکەوتنى دەکاتەوە و بە درێژایی ماوەى بانگەشەى هەڵبژاردن رستەیەکى دەگوتەوە، ئەویش “بای بای کەمال” بوو.
کەمال کڵچدارئۆغڵۆ، کاندیدى سەرەکى ئۆپۆزسیۆن، دروشمى گەڕانەوەى دیموکراسى بەرزکردووەتەوە؛ بەگوێرەى زۆرینەى راپرسییەکان ئەم سەرکەوتوو دەبێت. پارتى دیموکراتى گەلان (هەدەپە) پشتگیرى لە کڵچدارئۆغلۆ دەکات.
بۆ هەڵبژاردنەکە 60 ملیۆن و 697 ھەزار و 843 کەس مافى دەنگدانیان هەیە، لەو ژمارەیە چوار ملیۆن و 904 ھەزار و 672 کەسیان بۆ یەکەم جارە دەنگ دەدەن.
کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى تورکیا 191 ھەزار سندوقى بەسەر ھەزار و 94 بنکەی دەنگداندا دابەشکردووە.
کاندیدەکان و سەرکردەى پارتەکان دواى دەنگدانیان قسەیان کرد، رەجەب تەیب ئەردۆغان کاندیدی هاوپەیمانى کۆمار لە ئەستەنبوڵ دەنگی دا و گوتى، پرۆسەى دەنگدان بەبێ گرفت لە سەرتاسەرى وڵات بەڕێوەدەچێت.
ئەو گوتى، لە ناوچە زیانلێکەوتووەکانى بومەلەرزە دەنگدان بەشێوەیەکى ئاسایی بەڕێوەدەچێت.
گوتى، داوا لە هاوڵاتیان دەکەم لەپێناو دەرخستنى هێزى دیموکراسى لە وڵاتەکەماندا روو لە سندوقەکانى دەنگدان بکەن.
کەمال کڵچدارئۆغۆ، کاندیدى سەرەکى ئۆپۆزسیۆن گوتى، لە ئەنقەرە دەنگیان دا و گوتى، بەهار دێتە ئەم وڵاتە. ئەو گوتى، هەموومان بیری دیموکراسی، یەکگرتنمان کردووە.
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە پاشئەوەى لە وان دەنگی دا گوتى، هیوادارم دەنگدان ببێتە هۆی ئارامی، ئاشتی، دادپەروەری و دیموکراسی لە تورکیا.
هاوکات مەڕاڵ ئاکشەنەر سەرۆکی پارتی باش لە ئەستەنبوڵ دەنگی دا و گوتى، پێویستە هەموو کەسێک رێز لە ئەنجامی هەڵبژاردن بگرێت.
سینان ئۆغان، کاندیدى هاوپەیمانى ئاتە بۆ سەرۆکایەتى، لە دواى دەنگدانى لە ئەنقەرە گوتى، داواى لە هاوڵاتیان کرد روو لە سندوقەکانى دەنگەدان بکەن و وەک جەژنێک سەیرى ئەم رۆژە بکە.
دەوڵەت باخچەڵى، سەرۆکى مەهە و هاوپەیمانى ئاکەپە، دواى دەنگدانى لە ئەنقەرە گوتى، ئەمڕۆ ئەرکى خۆمان بەجێهێنا، ئەم هەڵبژاردنە بە رووى سیاسیەوە زۆرگرنگە.
هێرش جەلال، بەرپرسی دیسکى تورکیا لە زووم لەگەڵمان دەببێت
بەڕێز هێرش، کۆمسیۆنى هەڵبژاردن کاتژمێر 5:00ى بۆ داخستنى بنکەکانى دەنگکان دیاریکردووە، ئەگەرى درێژکردنەوە هەیە؟
ئەردۆغان گوتى، پرۆسەکە بەشێوەیەکى باش بەڕێوەدەچێت، پێشتر ئۆپۆزسیۆن باسی مەترسی ساختەکارییان دەکرد، تاوەکو ئێستا هیچ خروقاتێک روویداوە؟
هیچ زانیارییەکان لەبارەى رێژەى بەشداری دەنگدەران بەردەستە چۆنە؟ جگە لەو وێنانەى دەیانبینین؟
زانیاری هەیە تاوەکو ئێستا چانسی کێ زیاترە؟
پێشبینى دەکەیت یان زانیاریت هەیە هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى بچێتە خولى دووەم و ئەمڕۆ هیچ کام لە کاندیدەکان 50+1ى دەنگەکان بەدەستنەهێنن؟
رێژەى بەشدارى دەنگدان لە باکورى کوردستان چۆنە؟
کەمێک پێش ئێستا ئاژانسی رۆیتەرز باسی لە گرنگى رۆڵى کورد لەم هەڵبژاردنەدا کرد، پێتوایە رۆڵى هەدەپە یەکلایکەرەوە دەبێت؟