75
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- وەزارەتی ناوخۆ رێگری لە بازرگانان و هاوڵاتیان دەکات مامەڵە بە دۆلار بکەن لە بازاڕە ناوخۆییەکان
- زیانگەیاندن بە بۆریەکانی نەوت و دزینی نەوت گەورەترین ئاڵنگاری بەردەم حکومەتە
- فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندی نزیکدەبێتەوە لە ملیارێک دۆلاری هەفتانە
شەرقولئەوسەت
- تورکیا دەیەوێت دانوستان لەسەر 1.5 ملیار دۆلار بکات پێش دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت
- کوردانی سوریا چاویان لەسەر هەڵبژاردنەکەی تورکیایە
- ئەمڕۆ قۆناغی دووەمی گفتوگۆکانی جدە دەربارەی جەنگی سودان دەستپێدەکات
عەرەب
- تورکیا داوای عێراق پشتگوێ دەخات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت
- ئەردۆغان هەستی ئایینی بەکاردەهێنێت بۆ رزگارکردنی خۆی لە دوا ئێوارەی هەڵبژاردن
- هێزەکانی پشتیوانی خێرا: هیچ ئاشتیەک بوونی نابێت بەبێ لێپرسینەوە لەوانەی فیتنەیان هەڵگیرساند
قودس
- کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی چاوەڕوانکراوە و رەنگە ببێتە گەڕانەوەی سەقامگیری سیاسی لە کوردستان
- حزبە کوردیەکانی تورکیا لەنێوان ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات… کارتی شکست یان بردنەوەیان پێیە؟
- تورکیا سیاسەتی دەرەوە و سیاسەتی سەربازی خۆی دەپارێزێت لە حاڵەتی دۆڕانی ئەردۆغانیشدا
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
ئۆبزێرڤەر
- بەهۆی یاساکانی دەرچونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، گرژی و ئاڵۆزی لەنێو پەرلەمانتارانی پارتی پارێزگاراندا دروستبووە
- رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ مانەوەی لە دەسەڵات، دەستی بەخشین بەسەر هاوڵاتییانی تورکیادا واڵا دەکات
- ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی لە سەردانێکیدا بۆ ئیتاڵیا، گفتوگۆی ئاشتیی لەگەڵ پاپای ڤاتیکاندا دەکات
سەندەی مۆرنینگ پۆست
- ئەنتۆنی بلینکنی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەمنزیکانە سەردانی چین دەکات بۆ کەمکردنەوەی گرژی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە
- پۆلیسی چین گەنجێک بەتۆمەتی کوشتنی سێ کەس لەخێزانەکەی و کوشتنی چوار پیادە بە ئۆتۆمبێل دەستگیردەکات
- چین و فەرەنسا بۆ پرسی بازرگانیی و شەڕی ئۆکراین کۆبوونەوە
یوئێس ئەی تودەی
- دۆخی باری لەناکاوی تەندروستی کۆرۆنا لە ئەمریکا، دوای سێ ساڵ لە راگەیاندنی کۆتاییهات
- بەشێک لەو کۆچبەرانی بە نایاسایی لە مەکسیکەوە دەگەنە ئەمریکا، بۆ دووەمجار زیندانی دەکرێنەوە
- قەشەیەکی ئۆهایۆ لە ئەمریکا، بەتۆمەتی بازرگانی سێکسی بە منداڵانی کوڕ 15 ساڵ زیندانی دەکرێت
عەرەب نیوز
- میسر نێوەندگیری دەکات لەنێوان ئیسرائیل و فەلەستین بۆ راگەیاندنی ئاگربەست
- هێزە ئەمنییەکانی لوبنان تۆڕێکی قاچاغچی و بازرگانی ماددەی هۆشبەر لەسەر سنوری سوریا دەستگیردەکەن
- سەرەڕای ناردنی نوێنەر بۆ سعودیە بەمەبەستی راگەیاندنی ئاشتی لە وڵاتەکە، لایەنە شەڕکەرەکانی سودان لە پێکدادان بەردەوامن
رۆژنامە تورکییەکان
حوریەت
- ئەمڕۆ تورکیا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و نوێنەرانی لە پەرلەمان دەچێتە سەر سندوقەکانی دەنگدان
- جیهان چاودێری هەڵبژاردنەکانی تورکیا دەکات
- هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بچێتە خولی دووەم دوو هەزار و 435 دەنگدەری نوێ مافی دەنگدانیان دەبێت
سوزجو
- ئەمڕۆ 60 ملیۆن و 600 هەزار کەس مافی دەنگدانیان لە تورکیا هەیە
- کاتێک دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان ویژدانی خۆشتان ببەن
- بردنی تەلەفونی دەستی بۆ نێو کابینەی دەنگدان قەدەغەیە
میللیەت
- ئەستەنبوڵ زیاترین دەنگدەری هەیە کە ژمارەیان 11 ملیۆن و 350 هەزار و 696 کەسە
- 989 هەزار و 543 دەنگدەری تورکیا خاوەن پێداویستی تایبەتن
- زۆرترین دەنگدەری تورکیا تەمەنیان لەنێوان 36 بۆ 45 ساڵدایە
قەرار
- ئینجە لە کێبڕکێی هەڵبژاردن کشایەوە، بەڵام دەنگەکانی هەژمار دەکرێن
- ئەردۆغان لە ئەستەنبوڵ و کلچدارئۆغلۆ لە ئەنقەرە دەنگ دەدەن
- سەرەتا دەنگەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی جیادەکرێنەوە
رۆژنامە فارسییەکان
ئاسیا
- ناردنی گازی ئێران بۆ عێراق تاوەکو پێنج ساڵی دیکە بەردەوام دەبێت
- ئێران بووە قاڕەمانی هەڵگرتنی قورسایی ئاسیا
- ئێران پێویستی بە 27 هەزار ژینگەپارێزی نوێ هەیە
ئیتلاعات
- تاوەکو کۆتایی ئەم خولەی پەرلەمان ئینتەرنێت بۆ هەموو خوێندنگاکانی ئێران رادەکێشرێت
- وۆڵ ستریت جۆڕناڵ: ئەوروپا فشاری لەسەر ئەمریکا دروستکردووە کە دانوستانە ئەتۆمییەکان زیندوو بکاتەوە
- خێرایی گۆڕانکاری کەشوهەوا لە ئێران دوو ئەوەندە زیادی کردووە
جمهوری ئیسلامی
- لە ئێران کێشەی کەمی یەکەم کێشەى نیشتەجێبوون نییە، بەڵکو کێشەی نەبوونی پارەی کرێ هەیە
- ماکرۆن پێشوازی لە ئامادەیی ئێران بۆ ئازادکردنی دوو هاوڵاتی فەرەنسا کرد
- عمران خان: هەڵبژاردن تاکە رێگەی گەڕاندنەوەی ئارامییە بۆ پاکستان
ئافتاب
- پوتین لە هەڵبژاردنەکانی تورکیادا لایەنگری ئەردۆغانە
- 38٪ی سەرپێچی هاتوچۆ لە تاران لەلایەن ماتۆڕسکیلەکانەوە ئەنجام دەدرێت
- لە 40 ساڵی رابردوودا ژمارەی دانیشتووانی ئێران 3.3٪ کەمی کردووە