59
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- بەغداد و هەولێر رێککەوتن لەسەر باشترکردنی دۆخی زیندانیان
- پەرلەمانی کوردستان: گرێبەستی کۆمپانیا نەوتیە بیانیەکانی هەرێم هێشتا کاران
- لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق نزیکبووەتەوە لە کۆتایی پێهێنانی گفتوگۆی بودجە
شەرقولئەوسەت
- ئایا سودانی پەشیمان بووەتەوە لە گۆڕانکاری وزاری؟
- راگەیەندراوی جدە..هەنگاوی یەکەمە بۆ وەستانی جەنگ لە سودان
- ئێران دوو دیلی فەرەنسی ئازاد دەکات و ماکرۆن سوپاسی هەرکەسێک دەکات کە هاوکار بووە لە ئازادکردنیان
قودسی عەرەبی
- عێراق چاوەرێی وەڵامی تورکیایە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان
- سودانی داوا لە سەرکردە ئەمنیەکان دەکات لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکان خودی خۆیان ئامادەییان هەبێت
- عێراق و ئێران لیژنەی رێکخستنی دۆسیەی ئاو چالاکدەکەنەوە
زەمان
- پسپۆڕێک: دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لوتکەی رێککەوتنی بەغداد و هەولێرە
- وەزارەتی بازرگانی جەختدەکاتەوە لە کوالیتی مادەکانی بەشەخۆراک و کاتی بەسەرچونیان
- لە کردنەوەی مۆنۆمێنتی بارزانی، داوا کرا حزبە سیاسیە کوردیەکان لاپەرەیەکی نوێ لەگەڵ یەک هەڵبدەنەوە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
فاینەنشیەڵ تایمز
- بەهۆی دەنگۆی ناردنی چەک بۆ مۆسکۆ، پەیوەندییەکانی ئەفریقای باشور و ئەمریکا بەرەو خراپتر دەچێت
- لەسەروبەندی هەڵبژاردنەکانی رۆژی یەکشەممە، ئەردۆغان روبەڕوی چەند رکابەرێکی یەکگرتوو دەبێتەوە
- پارتی کێکارانی بەریتانیا پلانی هەیە وڵاتەکەی وەک فەرەنسا رێگە بە بەرپرسی دامەزراوەکان نەدات لەدوای دەوامی فەرمییەوە تەلەفۆن بۆ کارمەندەکانیان بکەن
عەرەب نیوز
- دوای کوشتنی 33 هاوڵاتی فەلەستینی لەلایەن ئیسرائیلەوە، چەکدارە فەلەستینییەکان ئۆرشەلیم دەکەنە ئامانج
- لە تورکیا دەنگۆ “چەند فێڵێکی ناپاک” هەیە دوای ئەوەی بەهۆی چەند وێنەیەکی روتی دروستکراو، موحەرەم ئینجە لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆککۆماریی کشایەوە
- عیمران خانی سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان، دوای دەستگیرکردنی بەتۆمەتی گەندەڵیی، بە کەفالەت ئازادکرا
چاینە دەیلی
- شاندێکی چین بە مەبەستی گفتوگۆی ئاشتیی سەردانی ئۆکراین و چەند وڵاتێکی ئەوروپا دەکات
- چین چەندین رێکاری نوێ بۆ پارێزگاریی لە دەروندروستی گەنجانی وڵاتەکەی رادەگەیەنێت
- بەهۆی ئەوەی لەگەڵ دۆستەکەی، باوکێک، دوو منداڵی خۆی لە باڵەخانەیەکی بەرزەوە لە ساڵی 2020دا فڕێدایە خوارەوە و کوشتنی دادگایەکی چین سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرکردن
واشنتن پۆست
- بەهۆی ئەوەی لە ئاراستەی نادیارەوە هێرشیان دەکرێتەسەر، سەربازانی ئۆکراین پەنا بۆ سەنتەری شاری باخموت دەبەن
- دەیان هەزار کۆچبەری مەکسیک لەسەر سنوری ئەمریکا چاوەڕاوانی رێگەپێدان دەکەن بچنە ناو خاکی ئەمریکاوە
- بەهۆی رەخنەکانیانەوە لە لەشکرکێشی روسیا بۆ سەر ئۆکراین، چوار هاوڵاتی دیکەی ئەو وڵاتە روبەڕوی سزای زیندانیکردن دەبنەوە لەلایەن مۆسکۆوە
رۆژنامە تورکییەکان
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
- هاوسەرۆکی هەدەپە: بە بەهێزبوونی ئێمە کێشەی کورد چارەسەر دەبێت
- داوا دەکرێت یەکێتی ئەوروپا لێکۆڵینەوە لەو هاوکاریە بکات کە بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزی ناردووە
- ئەڵمانیا سزای چوار ساڵ و پێنج مانگ زیندانی بەسەر سیاسەتمەدارێکی کورددا سەپاند
سوزجو
- کلچدارئۆغلۆ و ئیمامئۆغلۆ بە هێلەکی گولـلەنەبڕەوە بەشداریان لە کۆبوونەوە جەماوەرییەکاندا کرد
- لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردن دۆلارێک گەیشتە 21 لیرە و 73 قوروش
- کلچدارئۆغلۆ بۆ دەنگدەران: سبەینێ بڕۆنە سەر سندوقەکان و دیموکراسی بهێنن
ئاکشام
- ئەردۆغان: هاوپەیمانی گەل پیلانیان بۆ موحەڕەم ئینجە داناوە
- کارمەندانی ناوچە زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە قەرەبوو دەکرێنەوە
- لە ئەدەنە 12 ئۆتۆمبێل تووشی روداوی هاتوچۆ بوون و حەوت کەس گیانیان لەدەستدا
تورکیە
- کلچدارئۆغلۆ: رێوشوێنمان بۆ پاراستنی سندوقەکانی دەنگدان وەرگرتووە
- دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە: کلچدارئۆغلۆ مەترسی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی دروستکردووە
- ئەڵمانیا، بەریتانیا، فەڕەنسا، ئەمریکا پشتگیری لە کلچدارئۆغلۆ دەکەن
رۆژنامە فارسییەکان
ئافتاب
- دەسەڵاتی فڕۆکەوانی ئێران: بەهۆی گەمارۆکانەوە نرخی بلیتی گەشتی فڕۆکەکان گران بووە
- سزای سەرپێچی هاتوچۆ لە ئێران زیاتر لە 100% زیادی کردووە
- 31%ی هۆکانی هاتوچۆ لە ئێران لەکارکەوتوون
ئیتلاعات
- عەلی حەسەن غالی فەرماندەی باڵای موشەکی و ئۆپراسیۆنی جیهادی ئیسلامی فەلەستین کوژرا
- وەزیری دەرەوەی ئێران: سوپای پاسداران هێڵی سووری ئێرانە
- لە پێشانگای کتێبی تاراندا لە ماوەی سێ رۆژدا بە بەهای 21 ملیار و 400 ملیۆن تومەن کتێب فڕۆشراون
جمهوری ئیسلامی
- نوێنەری ویلایەتی فەقێ لە سیستان و بەلوچستان: تالیبان دەستکردنی ئەمریکایە
- پەرلەمانتارێک: حکومەتی گرنگی بە بووژاندنەوەی دەریاچەی ورمێ نادات
- ژمارەی مامۆستایان لە بواری پەروەردە و فێرکرن ئێراندا بە رێژەیەکی زۆر کەمی کردووە
شەهروەند
- لە ئێران لە ماوەی 44 رۆژی رابردوودا 543 کەس کوژراون
- گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ئەریکا لە ساڵی رابردوودا چەکی بە 142 وڵات فرۆشتووە
- لە ئێران لە هەر 100 کوڕ و کچێک کە هاوسەرگیری دەکەن 15 کوڕ و کچ منداڵیان نابێت